زێباری رێژەی كورتهێنانی بودجە ئاشكرادەكات
13/12/2014 نوسەر: bzavpress

زێباری رێژەی كورتهێنانی بودجە ئاشكرادەكات

وەزیری دارایی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، لەنێو بودجەی ساڵی داهاتوو كێشەی كورتهێنان بەشێكی چارەسەركراوە، بەڵام لە 30 تریلیۆن راگیراوە و پێشووتر 47 تریلیۆن دینار بووە.

هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند" كورتهێنانی نێو بودجەی ساڵی داهاتوو لە 30 تریلیۆن دینار راگیراوە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی بڕەكەی پێشووتر بە 47 تریلیۆن دینار بوو.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، "دوای پێداچوونەوە بە وەلاوەنانی سەرجەم خەرجییە زیادەكانی نێو بودجەی ساڵی 2015 كورتهێنانەكە كەمبۆتەوە".