13/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌حمه‌د ئۆغلۆ: پێشمه‌رگه هێزێكی ده‌ستووریه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێزێكی ده‌ستووریه و په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی به فه‌رمی رێگه‌ی به‌و هێزهداوه به خاكی وڵاته‌كه‌یدا تێپه‌ڕببێت و بچێته ناو كۆبانێ.
له‌باره‌ی ئه‌و مشتومڕانه‌ی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به خاكی توركیادا بۆ كۆبانێ هاتوهتهئاراوهو لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌كان ئه‌و كاره به نایاسایی ناو ده‌به‌ن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ووتی ئه‌گه‌ر كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه با هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن چونكه پێشمه‌رگه هێزێكی ده‌ستوورییه‌و مۆڵه‌تی رێگه‌پێدانی ئۆپه‌ڕاسیۆنی سه‌ر سنوور كه له په‌رله‌مانی توركیا ده‌رچووه رێگه به‌و كاره ده‌كات.