مالیکی ٥٤ راوێژیكاری موچەخۆری هەیەو هەریەكەشیان ژمارەیەكی زۆر پاسەوانی هەیە
13/12/2014 نوسەر: bzavpress

مالیکی ٥٤ راوێژیكاری موچەخۆری هەیەو هەریەكەشیان ژمارەیەكی زۆر پاسەوانی هەیە

ئیبتسام سەهلانی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ رایگەیاند"لە ئێستادا مالكی 54 راوێژكاری هەیە كە زۆربەیان لەسەردەمی سەرۆك وەزیریدا لەگەڵیدا كاریان دەكرد و بەشەكەی دیكەش دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار لەگەلێدان". 
وتیشی" ئەوانەی دواتر وەك راوێژكار لەگەڵیدا دەستبەكاربوون هەموویان لە حیزبەكەی خۆین و پارلەمانتاری پێشوون وئەوانەن لە هەڵبژاردنەكاندا شكستیان هێنا".
هاوكات پەرلەمانتارە نیگەرانی خۆی بۆ ئەو ژمارە زۆرەی راواێژكارانی مالكی دەربڕی و لەم قەیرانە داراییەی عێراقدا كە هەریەكەیان موچەیەكی زۆر و پاسەوانێكی زۆریان هەیە و لای خۆشییەوە داوای كرد بەكەمكردنەوەی رێژەی راوێژكارانی 3 جێگرەكەی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ 5 راوێژكار بۆهەر جێگرێك .