13/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له وولاَتی چین نوێژ و حیجاب قه‌ده‌غه كرا ؟
به‌پێی یاسایه‌كی ڕه‌سمی وولاَتی چین پۆشینی جل و به‌رگی (حیجاب ) و نوێژی قه‌ده‌غه كرد .
له‌پاش ئه‌وه‌ی له‌م سالاَنه‌ی دوایی دا ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕوو ده‌كه‌نه ئیسلام به‌ره‌و زیاد بوون ڕۆشتووه به‌تایبه‌ت له وولاَتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و به‌تایبه‌ت تر له وولاَتی چین ، به‌رپرسانی ئه‌و وولاَتانه جۆرێك له خه‌م و مه‌ترسی دایان گرتووه له‌وه‌ی كه ئه‌و ڕێژه‌یه به‌ره‌و زیاد بوون ده‌ڕوات .
هه‌ر بۆیه له هه‌نگاوێكی سه‌یردا به‌رپرسانی وولاَتی چین یاسایه‌كیان ده‌ركرد كه به‌پێی ئه‌و یاسایه بڕیاری قه‌ده‌غه كردنی حیجاب و نوێژیان داوه . له توركستانی خۆرهه‌لاَت كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمانن له به‌رواری 1/1/2015 ده‌چنه بواری جێبه‌جێ كردنی ئه‌و یاسایه .
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌شدا به‌رپرسانی ئه‌و وولاَته هه‌ڵسان به هه‌ڵواسینی لافیته‌یه‌ك له یه‌كێك له زانكۆكانی ئه‌و وولاَته هه‌ڵواسراوه ، كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی نوسراوه (حیجاب قه‌ده‌غه‌یه له چین ) . ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و هه‌موو كوشتن و سته‌م كردنه به‌رامبه‌ر موسڵمانانی ئه‌و وولاَته دێت كه چه‌ندین ساڵه كه‌وتوونه‌ته به‌ر لێشاوی كوشتن و سته‌م و له‌ناوبردنیان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه .