10/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
رێكخراوی كوردوۆچ" لەرۆژئاوای کوردستان كۆمەڵكوژی رووینەداوە
سیامەند حاجۆ ، سەرۆكی رێكخراوی كوردۆساید رایدەگەیێنێ كە هیچ كۆمەڵكوژییەك لە رۆژئاوای كوردستاندا رووینەداوە.
رێكخراوی كوردۆساید كە چاودێری مافەكانی مرۆڤ دەكات لە رۆژئاوای كوردستان و بنكەی سەرەكی لە بەرلینە و راپۆرتەكانی لەلایەن دەزگا رۆژئاواییەكانەوە جێگەی بایەخن ، دەڵێ هیچ كۆمەڵكوژییەك لە ناوچەكانی عەفرین رووینەداوە.
سیامەند حاجۆ لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ، دەڵێ هیچ بەڵگەیەك نییە بسەلمێنێی كە كۆمەڵكوژی لە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدراوە و جەبهەتولنەسرە 450 هاووڵاتی كوردی كوشتووە. دەڵێ هەموو ئەو ناوانەی لەلایەنی كوردییەوە لە بەردەستی ئەواندان بریتین لە 30 كەس كە هەندێكیان چەكداری یەكینەكانی پاراستنی گەل YPGن .
هەروەها سیامەند حاجۆ ، كە پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD بە هێزێكی سەر بە رژێمی سووریا تۆمەتبار دەكات ، دەڵێ PYD ئەو مەسەلەیە تەنیا وەك پڕوپاگەندەییەكی سیاسی بەكاردەهێنێ.