بڕیارە ئەمریكا مەشق بە چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا بکات
13/12/2014 نوسەر: bzavpress

بڕیارە ئەمریكا مەشق بە چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا بکات

برێت ماكگۆرك یاریدەدەری نوێنەری ئەمریكا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش لەمیانەی پێشكەشكردنی وتارێك لەبەردەم لیژنەی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوینەرانی ئەمریكا ئاشكرایكرد بەرنامە هەیە كە بەهاتنی وەرزی بەهار مەشقپێكردن‌و چەكداركردنی گروپە چەكدارە میانڕەوەكانی سوریا دەستپێبكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش.
 
جۆن ئالین لەماوەی ڕابردووشدا سەرۆكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش سەردانی 16 وڵاتی جیهانی كردووە بۆ دانانی بەرنامەیەك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش.
 
بەپێی بەرنامەیەك بڕیارە گروپە چەكدارە میانڕەوەكانی سوریا لەوڵاتی سعودیەو ئوردن مەشقیان پێبكرێت.