سەرۆك وەزیرانی توركیا هۆشداری دەداتە هاوسەرۆكی هەدەپە‌
12/12/2014 نوسەر: bzavpress

سەرۆك وەزیرانی توركیا هۆشداری دەداتە هاوسەرۆكی هەدەپە‌

ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆك وەزیرانی توركیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: جارێكی دیكەش هۆشداری دەدەمە ناوبراو ئەگەر ئەم بانگەوازانەیان بەردەوام بێت، ئەوە بەڕێز دەمیرتاش بەرپرس دەبێت لەهەر دڵۆپە خوێنێك كە دەڕێژێت، دەبێت دەمیرتاش دەبێت هەرچی زووە ئەم بانگەوازانە كۆتاییان پێ بێت.
 
سەرۆك وەزیرانی توركیا ئاماژەی بەوەشكردوە كە ئەگەر هەدەپە ناڕازین بەرامبەر بە بریاڕێك با لەناو پەرلەماندا باسی بكەن و سیاسەتێكی دیموكراتییانە بكەن، جەختیشیكردوەتەوە كە  لە توركیا هەموو كەس مافی كۆبوونەوە و ئەنجامدانی خۆپیشاندانی هەیە و پاراستنی ئاسایشی ئەوان لەسەر شانی حكومەت.
 
پێشتر پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاندبوو لەگەڵ رایگەیاندن‌و دەست بەكاربوونی حكومەتی داود ئۆغلۆ پرۆسەی چارەسەری لەتوركیا وەستا، بۆ ئەو كارەشی سەرۆك وەزیرانی ئێستای توركیای تۆمەتبار كردبوو.