10/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
له گرنگترین مه‌رجه‌کانی په‌یمان و ئاشته‌وای سوودوقازانجه شه‌رعی یه‌کان ! ٢٧
و/ لقمان امین
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت په‌یمانی ئاشته‌وای بکرێت له‌گه‌ڵ کافری شه‌ڕ که‌ردا ئه‌گه‌ر سوودو قازانجی شه‌رعی تێدا نه‌یه‌ته‌دی ئه‌وه‌ش زانایان ده‌قی شه‌رعی یان هێناوه‌ته‌وه باسیان کردووه ومه‌رجه .
ئیمام القرطبي له ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رمووێت:}{ فَإِنِ اعْتَزَلُوكُمْ فَلَمْ يُقَاتِلُوكُمْ وَأَلْقَوْا إِلَيْكُمُ السَّلَمَ فَمَا جَعَلَ اللَّهُ لَكُمْ عَلَيْهِمْ سَبِيلًا (90) } سوره‌تی القیامة ، سه‌ڵێت : ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌سابت بووه و ده‌بێت واز له‌کافرانی شه‌ڕ که‌ر له‌گه‌ڵ موسڵماندا بهێنین ئه‌گه‌ر له‌و واز هێنانه قازانجی شه‌رعی تێدا بێت ، هه‌روه‌ها له‌ته‌فسیره‌که‌یدا ج ل ،/61 دا ووتوویه‌تی:(ئه‌گه‌ر موسڵمانان به‌هێزو به‌توانا بن و له‌سه‌رفرازیدا بێت به‌رگری پێ بکرێت و کۆمه‌ڵیان زۆر بێت ئه‌وا ئاشته‌وای نی یه هه‌روه‌کو ووتوویه‌تی :
فلا صلح حتی تطعن الخیل با القتل وتظرب با لبیظ الوقاق الجماجم
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له په‌یمانی ئاشته‌وای یه‌که سوودو قازانجی تێدا بوو بۆ قازانج و نزیك کردنه‌وه‌یه‌ك ، یان دوور خستنه‌وه‌ی زه‌ره‌رو زیانێك ئه‌وا ده‌بێت و قه‌یدی ناکات ده‌ست پێش خه‌ری بکه‌ن بۆ په‌یمان به‌ستن ئه‌گه‌ر پێویستی کرد )
صدیق حسن خان له کیتابی (الروضة الندیة) ج /4 ،ل/353 دا ده‌ڵێت :(ئه‌شێت ئاگر به‌ست بکرێت له‌گه‌ڵ کافر‌و مه‌لیك و هۆزو گه‌له‌کاندا ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌و ئیمامه‌که‌یان (إجتهاد ) هه‌ڵه‌نجێنن بکات له‌گه‌ڵ که‌سانی خاوه‌ن ڕه‌ئی دا له‌موسڵمانان و زانیان قازانجی موسڵمانانه له‌وکاره‌دا ترسیان نه‌بێت له فڕوفێڵی کافره‌کان ).
الصنعاني له کیتابی (سنل السلام ) ج/4 ،ل/ 134 دا ده‌ڵێت :(ڕێگه پێدراوه که ئاگر به‌ست له نێوان موسڵمانان ودوژمنه‌کانیدا بکرێت بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری کراو له‌به‌ر قازانجی موسڵمانان ئه‌گه‌ر ئیمام و سه‌رکرده ئه‌و کاره به‌باش بزانن ئه‌گه‌ر چی هاوه‌ڵ وسه‌ربازه‌کانی پێیان ناخۆش ىیت له ده‌رباره‌ی ئاگر به‌سته‌وه باسی زۆری ده‌رباره‌ی کراوه ککه سودووقازانجی هه‌یه له‌وانوآ ئه‌مانه‌ن :
إبن القدامة ج /10 ،ل/517دا ووتوویه‌تی :(له‌وانه‌یه موسڵمانان لاواز بن و ئاگر به‌ستیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن تاوه‌کو خۆیان ده‌گرنه‌وه‌و خۆیان به‌هێز ده‌که‌نه‌وه ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌و شێوه‌یه ده‌بێت ده‌شێت که موسڵمانان ئه‌وه ڕه‌چاو بکه‌ن که توانای شه‌ڕ کردنیان نه‌بێت به‌رامبه‌ر به دوژمنان یان به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که ته‌ماحی موسڵمان بوونیان پێ هه‌بێت له‌و ئاگر به‌سته‌دا یان ته‌ماحی ئه‌وه‌ی که سه‌رانه‌و ساڵانه‌ی خۆیان بده‌ن و پابه‌ند بن به‌یاساو ده‌ستوری ئیسلامه‌وه یان هه‌ر مه‌به‌ست وته‌ماحێکی له‌و جۆرانه ).
عز عبدالسلام له (الأحکام ) ل،/ 93 دا ده‌ڵێت :( مانه‌وه له‌سه‌ر کوفر گه‌وره‌ترین فه‌سادی یه .........ده‌شێت که ئاگر به‌ست له‌گه‌ڵ کافری شه‌ڕ که‌ردا بکرێت بۆ ماوه‌ی چوار مانگ و نابێت زیاتر درێژه‌ی پێ بدرێت چونکه ئه‌وه مه‌فسه‌ده‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌و گه‌وره‌ترین مونکه‌ره ، ئه‌گه‌ر مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر موسڵمانان هه‌بوو ئه‌وا ده‌شێت بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ په‌یمانی ئاشته‌وای ببه‌ستن بۆ ڕه‌چاو کردنی قازانجه‌کانی موسڵمانان و ئه‌وه‌ش له به‌ر چاو بگرن که له‌وانه‌یه هه‌ندێ له کافره‌کان ئیمان بهێنن و موسڵمان ببن ).
إبن التیمیة له (الفتاوي )ج/15 ،ل/ 174 دا ده‌ڵێت :(سوودوو قازانجه‌کان جۆراو جۆره ، جاری وا هه‌یه قازانجی شه‌رعی له‌شه‌ڕدایه ، جاری واش هه‌یه قازانج له ئاگر به‌ستدایه ، جاری واش هه‌یه له قازانجی خۆ گرتن و بۆ خۆ ئماده‌کردن به‌بێ ئاگر به‌ست و ئه‌ممه‌ش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه ، به‌ڵام مرۆڤ کاره‌کانی خۆی لای جوان ده‌بێته‌وه به‌باشی ده‌زانێت که زاڵم ببورێت وا ده‌زانێت که پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت له کاتێکدا که فه‌رمووده‌ی ڕاست هه‌یه له پێغه‌مبه‌ره‌وه که ده‌فه‌رمووێت :(ثلاث إن کنت لحالفا علیهن ، مازاد الله عبدا بعفو إلا عزا، وما نقصت صدقة من مال ، وماتواضع أحدا لله إلا رفعه الله ).
واتا: (سێ شت هه‌ن که سوێندی له‌سه‌ر ده‌خۆم ، هه‌رکه‌سێك لێ بوردنی هه‌بێت خوای گه‌وره به‌ڕێزو سه‌ر به‌رزی ده‌کات ، هیچ ماڵ وسه‌روه‌تێك به خێر کردن که‌م ناکات ، هه‌رکه‌سێك خۆی به ساده زانی له ناو خوڵکیدا خوای گه‌وره مه‌کانه‌تی به‌رز ده‌کاته‌وه ).
ئه‌وه‌ی که له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا تێده‌گه‌ین ئه‌وه‌یه که‌هه‌ر که‌سێك مافی خۆی خورا و لێ بوردنی هه‌بێت به‌ڵام له مافی خوای گه‌وره‌دا ده‌بێت وه‌ری بگرێته‌وه ئه‌دای بکات بیگه‌ڕێنێته‌وه به گوێره‌ی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت :{ وَالّذِينَ إِذَآ أَصَابَهُمُ الْبَغْيُ هُمْ يَنتَصِرُونَ } سوره‌تی الشوری، واتا: ئه‌وانه‌ی که زوڵمیان لێ ده‌کرێت ئه‌وا خۆیان سه‌ر دده‌خه‌ن ومافی خۆیان وه‌رده‌گرنه‌وه ، إبراهیم النضیعیي ده‌ڵێت :(ئه‌وانه حه‌ز ناکه‌ن که‌زه‌لیلیان بکه‌ن ئه‌گه‌ر توانایان هه‌بێت لێی ببورن ! به‌ڵکو خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: { هُمْ يَنتَصِرُونَ } ئه‌وان خۆیان سه‌رده‌خه‌ن و تۆڵه ده‌که‌نه‌وه و مافی خۆیان وه‌رده‌گرنه‌وه ئه‌مه‌ش وه‌سفی خوای گه‌وره‌یه ئه‌وه‌ی ئه‌و سیفه‌ته‌ی تێدا بێت جێگای سوپاس کردنه که هیمه‌تی سه‌ر که‌وتنیان تێدایه له‌سه‌ر حه‌ق ئه‌وش وه‌ك ئه‌وه نی یه که ئه‌گه‌ر که‌سانێك زوڵمیان لێ بکرێت توانایان نه‌بێت ئه‌وجا ببورن لێیان خۆش بن ئه‌وه جێگای لۆمه کردنه ، ئه‌وه‌ی که سوپاس کراوه ئه‌وه‌یه که توانای هه‌بێت وئه‌وکات لێ بوردنی هه‌بێت عه‌ق سه‌ر بخات نه‌ك مافی خوای گه‌وره پشت گوێ بخات یان مافی خه‌ڵکی پشت گوێ بخات والله تعلی أعلم .
وهبة الزحیلي له (آثار الحرب ) ل/337 دا ووتوویه‌تی:( ئاگربه‌ست کردن کۆده‌نگی هه‌موو زانایانی له‌سه‌ره که‌ناشێت و نابێت ته‌نها مه‌گه‌ر قازانج وسوودی شه‌رعی تێدا بێت ) .
هه‌روه‌ها له ،ل/647 دا ووتوویه‌تی :( ده‌ڵێن: هه‌رده‌بێت مه‌رجی قازانجی شه‌رعی تێادابێت ئه‌وپه‌یمان وئاشته‌وایی یه‌ی که‌ده‌به‌سترێت ئه‌گه‌رنا دروست نی یه ئه‌و په‌یمان و گرێبه‌سته ببه‌سترێت ، له‌ونمونانه‌ی که به سودو قازانجی شه‌رعی داده‌نرێت به‌پێی بارودۆخی شه‌ڕوکوشتاره‌و ئه‌وه‌ی که له‌سه‌رده‌می زانایاندا بوه‌و باسیان کردوه ئه‌وه‌یه که موسڵمانان له‌لاوازی وبێتوانایدابن توانای کوشتاروشه‌ڕکردنیان نه‌بێت به‌هۆی که‌می ژماره‌یانه‌وه یان هۆکاره‌کانی شه‌ڕکردنیان که‌م بێت یان ئه‌وه له به‌رچاوبگرن وبه‌هیوای ئه‌وه‌وه‌بن که دوژمنان موسڵمانبن یاخود (الجزیة) سه‌رانه‌ی ساڵانه‌ی خۆیان بده‌ن یاخود موسڵمانان پێویستیان به‌هاوسێ وئه‌وانه‌ی که نزیکیانن هاوکاریانبکه‌ن بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕوکوشتار به‌رامبه‌ر دوژمنانیان بکه‌ن یاخود هه‌ر هۆکارێکیتر که پاڵ به‌خراپه‌و زه‌ره‌ره‌وه ده‌نێت ودوری ده‌خاته‌وه له سه‌ر موسڵمانان ، وه‌کو ئه‌وه‌ی که گفتوگۆ بکرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخی موسڵمانان جێگیربێت ودوژمنانیش به‌وکاره ڕازیبن ، یان په‌یوه‌ندی ئابوری دروست بکرێت له‌گه‌ڵ دوژمنان‌دا له قازانجی موسڵمانان وه‌کو له‌م سه‌رده‌مه‌دا دیایده‌یه‌کی گرنگه‌و باوه ) .
هه‌روه‌ها له‌کیتابی (الفقه الإسلامي وأدلته) ج/6 ل/437 دا ووتویه‌تی :{ ئه‌وه‌ی که ڕاستی یه ئه‌ومه‌رجه (بێتوانای ولاوازی) ئه‌وه بارودۆخێکه که ده‌خوازێت په‌یمانی ئاشته‌وای بۆبکرێت هه‌روه‌کو زانایان له‌سه‌ری کۆده‌نگن ، ئه‌گه‌ر ئه‌ومه‌رجه‌ی تیادا به‌دیکرا ئه‌وا مه‌رجه‌کانی تریشی تیادا دێته‌دی ، وه‌کو ئه‌وه‌ی که به‌هیوای ئه‌وه‌ی که دوژمنان موسڵمانبن ، یاخود سه‌رانه‌ی ساڵانه‌ی خۆیان بده‌ن ، یان هاوکاری کۆبکرێته‌وه له‌لایه‌کیتره‌وه که به‌هێزبن وبتوانن به‌رامنبه‌ر دوژمنان بوه‌ستنه‌وه ،یان په‌یوه‌ندی ئابوری له‌گه‌ڵیاندا پته‌وبکه‌ن ، .......هتد } .
شێخ بوطي له‌کیتابی ( دوافع المصلحة) ل/61 دا ووتویه‌تی:{ کۆده‌نگی گۆڕاو ئه‌وه‌یه که ده‌شێت کۆده‌نگی (الجماع) بگۆڕدرێت ئه‌گه‌ر سودوقازانجه‌که‌ی سه‌ره‌تا بگۆڕێت به‌سودوقازانجێکی تازه‌بابه‌ت یان سودو قازانجێکیتر......نمونه‌ش ئه‌گه‌ر موسڵمانانی سه‌رده‌مێك کۆڕایی ده‌نگیان یه‌كبو له‌سه‌ر سودوقازانجێکی دیاریکراو په‌یمانی ئاشته‌وایی بخوازێت له‌نێوان موسڵمانان وکافری دوژمن‌دا پاشان سه‌رده‌میکی دوای ئه‌وان موسڵمانان و کافری دوژمن‌دا ئه‌وسودوقازانجه‌ی که پێشتر کۆڕای ده‌نگیان له‌سه‌ری بووه کاتی به‌سه‌رچوه‌و سودوقازانجێکی سه‌رده‌میانه هاتۆته پێشه‌وه‌و به‌باشتری ده‌زان ئه‌وکاته کۆڕای ده‌نگ ده‌گۆڕێت و ده‌یکه‌ن به کۆڕایه‌کیتر که به‌سودوقازانجی موسڵمانانی ده‌زانن و ئه‌وه‌ش له‌ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆبڕیاری سه‌رکرده‌و چۆن له‌یه‌کی ده‌داته‌وه و چی به‌باش ده‌زانێت } .