كڕینی نەوتی هەرێم و بەغدا دەستیپێكرد
12/12/2014 نوسەر: bzavpress

كڕینی نەوتی هەرێم و بەغدا دەستیپێكرد


تانەر یەڵدز وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتیەكانی توركیا رایگەیاند: كۆمپانیای نەوتی تۆبراشی توركی دەستیكردوە بەكڕینی نەوتی هەرێم و حكومەتی ناوەند، كڕیارەكانی توركیا بۆ نەوتی عێراق دەستیانكردوە بەكڕینی نەوتی حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەند. 
یەڵدز باسی لەوەشكردوە كە كۆمپانیای نەوتی تۆبراشی توركی دەستیكردوە بەكڕینی نەوتی هەرێم و ناوەند.
ئەمە لەكاتێكدایە كە هەردوو حكومەتی هەرێم و ناوەند لەسەر ئەوە رێكەوتن كە رۆژانە لەهەرێمی كوردستانەوە بڕی 250 هەزار بەرمیل و لەكەركوكیشەوە بڕی 300 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێی بۆری نەوتی هەرێمەوە هەناردەی بەندەری جیهان بكرێت و لەبەرانبەریشدا حكومەتی ناوەند 17%ی بودجەی عێراق بداتە هەرێم.