11/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سبەی دژی پینج حزبەكه خوپیشاندان دەكرێت
لەوبارەوە كوچەر عەلی: ریكخەری خوپیشاندانەكه بە بزاڤی وت ئێمە لە كۆبوونەوەكەی رۆژی یەكشەممە داوامان كرد كە سەرۆكایەتی هەریم واژوو لەسەر ئەو یاسایە نەكات چونكە تەواو پێچەوانەیە لەگەڵ بنەماكانی دیموكراتی و ئازادی " بۆیە لە خۆپیشاندانەكەی بەیانی جارێكی تر ئەو داوایە دووبارە دەكەینەوە گەر سەرۆكایەتی هەریمیش یاساكە واژوو بكات ئەوە بە دڵنیایەوە پانتایی نارەزاییەكانمان فراوان تر دەكەین و بە هیچ شێوەیەك ئەو كۆمسیۆنە كە بە حزبی كراوە لای ئێمە شەرعیەتی نیە و لە دژی دەوەستینەوە.
دوای ئەوەی دەستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە 3/12 لە پەرلەمان لە تاك رەوی بینج حزبە قۆرخ كارەكە دیاری كرا ئیمە ژمارەیەك لە پارت و لایەنە سیاسیەكان كە نزیكەی 14 لایەنین نارەزایی خۆمان بەرامبەر ئەو قۆرخ كاریەی پینج حزبەكە دەربری و پیمان وایە ناكریت كۆمسیۆن كە چارەنووسی زۆربەی خەڵكی كوردستانی تیدایە لە بنەمای دیموكراتی پینج حزب بۆخۆیان پۆستەكانی تیدا دابەش بكەن " بۆ ئەم مەبەستە رۆژی یەكشەممەی رابردوو ئەو لایەنانە لە شاریه ەولێر كۆبوونەوەیەكمان ئەنجام دا لە بارەگای كۆمیتەی پاریزگای حزبی شیوعی تێدا ئیدانەی ئەو كارەمان كرد و بڕیارمان دا ڕۆژی پێنج شەممە كە دەكاتە بەیانی خۆپیشاندانێكی جەماوەری ئەنجام بدەین دژی بە حزبی كردنی كۆمسیۆن خۆپیشاندانەكە لەبەردەم پاركی شانەدەر تا بەردەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام دەدرێت و تێدا كۆمەڵێك چالاكی ئەنجام دەدەین بە توندی ئەو كۆمسیۆنە رەت دەكەینەوە كە بە حزبی كراوە.