10/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پەنام هێنایە بەر قاپیت
تەخمیسی غەزەلی مەلا حسنی قازی(شاهۆ)
(پەنام هێنایە بەر قاپیت)
كەمن دەرچووم لەفەرمانت كەوتمە دەریای گوناهباری
زەلیل وچارە ڕەش ماوم خەجاڵەت بووم بەیەكجاری
لەچاوم وابەخوڕ ئەتكێ ئەشكی سوری بێ قەراری
(پەنام هێنایە بەر قاپیت بەناڵەو شیوەن و زاری
هەزاران دەفعە یاڕەبی بەهیوای ڕەحم و ڕزگاری)
تریفەی مانگی بەختیاریم وون بوو لەناو هەوری تەما
گوڵی ئومێدی ژیانم هاكا وەری و ئەویش نەما
مەگەر ڕەحمی تۆ ئیلاهی دەرم بێنی لەناو خەما
(ئەگەرچی شەرمەزارم ،ڕوو ڕەشی دیوانی تۆم ئەمما
بەرامبەر عەفووی تۆ، وەزنی چی یە باری گوناهباری)
لەكاروانی خودا ناسی ئەگەر چی بەندە بەجێما
ئەسیری نەفسی ئەممارەم ،زینجیری ئەوە لەپێما
عەوداڵی جەننەتی تۆم و هەزار كۆسپیش والەڕێما
(بەڕەحمی واسیعی عامت بەزەییت گەر نەیێ پێما
پەنا بۆ كێ بەرم بۆدەردی خۆم كێ بێ بكا چاری؟)
بۆبارانی لێخۆشبوونت خاكی دڵم تامەزرۆتە
ئەی گوڵزاری میهری خودا دڵ عاشقی ڕەنگ و بۆتە
بۆوەصڵ و دیدەنی تۆیە بەدایم لەهات و چۆتە
(پەنا خۆتی خوا خۆتی هەموو كارێ بەدەست خۆتە
ئەگەر من (موزنیبم)خۆتۆ خوداوەندێكی غەفاری)