عەواد عەوادی: دەتوانین ڕێککەوتننامەكەی نێوان بەغدا و هەرێم هەڵوەشێنینەوە
10/12/2014 نوسەر: bzavpress

عەواد عەوادی: دەتوانین ڕێککەوتننامەكەی نێوان بەغدا و هەرێم هەڵوەشێنینەوە

عەواد عەوادی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزەیە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند لیژنەكەیان دەتوانێ رێككەوتنە نەوتییەكەی ئەم دواییەی نێوان هەرێم و بەغدا هەڵبوشێننەوە ئەگەر بەپێچەوانەی بەرژەوەندییەكانی خەڵك بێت لە بەغدا بێت یان لە هەرێمی كوردستان.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوە دەكات ئەو رێككەوتنە بۆ ئەوە هاتە كایەوە بۆ ئەوەی سەرجەم كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا یەكلایی بكاتەوە و وەك لیژنەی نەوت و وزە و وەك پارلەمانیش چاودێر دەبن.
 بەپێی ئەو رێككەوتنە هەرێم پابەندە بە هەناردە كردنی 300 هەزار بەرمیل نەوت لە كەركوك و 250 هەزاریش لە نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی توركی و لەبەرامبەریشدا بەغدا بەشە بودجەی هەرێم بدات كە لەسەرەتای ساڵی تازەوە جێبەجێدەكرێت.