10/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی كاتی بەستنی كۆنگره‌كەی دواخست
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی كۆبوه‌ته‌وه و له‌و راگه‌یه‌نراوه‌شدا كه له‌و باره‌یه‌وه بڵاوی كردوه‌ته‌وه جه‌ختیان له به‌ره‌وپێشچونی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كردوه‌ته‌وه و به‌هۆی دۆخی ناوچه‌كه‌شه‌وه بڕیاریانداوه كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی ساڵێك دوا بخه‌ن.
له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆیی ئه‌و حیزبه‌شه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی رایگەیاندوە"دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوی لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنیی به‌ستنی كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌م، هه‌مو لایه‌ك گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی بارودۆخه‌كه بۆ ئاماده‌كاریه‌كانی كۆنگره له‌بار نیه، بۆیه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له ماده‌ی (22) ـ بڕگه‌ی سێیه‌م ـ خاڵی یه‌كه‌م، ته‌مه‌نی یاسایی نێوان كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌م و چوارده‌هه‌می بۆ یه‌ك ساڵ درێژكرده‌وه، به ئومێدی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م یه‌ك ساڵه‌دا هه‌ر كاتێ زروفی مه‌وزوعی له‌باربو كۆنگره ببه‌سترێ".