10/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێران بەردەوام دەبێت لەهاوكارییە سەربازییەكانی بۆ بەغدا
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ ئیبراھیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیانووە ئێران بەهەموو شێوەیەك هاوكاری وڵاتی عێراق دەكات لەشەڕی دژی رێكخراوی بەداعش، كە ئێستا سەرجەم عێراقییەكان بەبێ جیاوازی شەڕی هاوبەشد دەكەن لەدژی ئەو رێكخراوە.
محەمەد جەواد زەریف لەبارەی بەردەوامی هاوكارییە سەربازییەكان وتی: بەدڵنیاییەوە تاران بە بەردەوامی هاوكاری سەربازی عێراق دەكات.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش كرد كە گروپە چەکدارەکانی داعش لەناوچەكەدا مەترسین بۆ هەموولایەك، بۆیە ئەوان هاوكاردەبن لە لەناوبردنی ئەو گروپانە لەناوچەكە.
لای خۆشییەوە ئیبراھیم جەعفەری باسی لەمەترسییەكانی داعش كرد بۆ سەر عێراقو ئاشكراشیكرد كە ئەوان وەك عێراق پێویستیان بەهاوكارییەكانی ئێرانە.