09/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له هه‌ڵه گه‌وره‌كانی رابردووی رابوون ....
( فرسه‌ت كوژیی)
.. ( 7 - 10 ) ..
زۆرجار منیش و تۆش له‌به‌ر خۆمانه‌وه یان له‌به‌رده‌م گۆرینه‌وه‌ی قسه‌و باسێكدا وتومانه بۆچی مێژوو نوسان یان یاداشت كاران رووداوه‌كانیان نه‌نوسیوه‌ته‌وه له كات و ساتی خۆیدا، چه‌ندین جاريش كراوه‌ته ره‌خنه‌و توانج كه بریار به‌ده‌ستان یان ئه‌وانه‌ی له بارودۆخێكی تایبه‌ت یان گشتیدا ژیاون بۆچی رووداوه‌كانیان تۆمار نه‌كردووه‌و وانه‌و واده‌ی خێر‌و خراپه‌كانیان نه‌نوسیوه‌ته‌وه، هه‌تا نه‌وه‌كان له گوێی بگرن و خێره‌كانیان بژێننهوهو خراپه‌كانیشیان بووه‌ستێن و نه‌یه‌ڵن چه‌ندباره ملیان بادات و پێچیان بدات بۆ خواری خواره‌وه. من و تۆ ئه‌و لۆمهیهی پێشینانمان ده‌كه‌ین ئیتر ژیری له كوێدایه خۆمان بخه‌ینه ده‌می نه‌وه‌ی داهاتوو تا به‌دڵی خۆیان لێمان بخوێنن و به بێ خه‌م و بێ قه‌ڵه‌م و بێ ئیراده ریزمانكهن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌ممان خهواندووهو نه‌مانهێشتووه یان غیره‌تمان نه‌بووه رووداوه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادارین وه‌كو خۆیان بگێرینه‌وه؟!.
===
خۆ من مێژوو نوس نیم و خاوه‌نی بریاریش نه‌بووم له‌و قۆناغانه‌ی باسیان لێوه ده‌كه‌م - ئه‌مه‌ش نیعمه‌تێكه كه بریارم له‌ده‌ست نه‌بووه- به‌ڵكو له‌هه‌ندێكیان به‌كه‌می و له ههندهكهیتر به زۆری ژیاوم و هه‌ندێكیشیان بۆیان گێراومه‌ته‌وه، له‌و ئاوێنانه‌وه به چاوی خۆم و به‌وبڕه عه‌قڵه‌ی پێوهرمه ره‌خنه‌كانم ده‌دركێنم و ده‌یخه‌مه سه‌ر ده‌فته‌ری یادگارییه تاڵ و شیرینه‌كانم، ناشمه‌وێت ته‌نها خه‌ریكی رێك كردنی جوانیه‌كان بم و ناشیرینیهكان بخه‌مه پشت كهنوهوه. جارێ پێم باشتره له هه‌ڵه‌كان بدوێم!، له‌وانه‌شه له چاووچاویلكهی كه‌سێكی تره‌وه به شێوهیهكیتر-ئه‌وانه‌ی من تۆماریان ده‌كه‌م- بخوێنرێته‌وه ئه‌وه‌ش له لام نامۆ نیه با ئه‌ویش ئه‌و بینینه‌ی خۆی یاداشت بكات هه‌تا هه‌موومان لێی سوود مه‌ند ببین، دوایش با خوێنه‌ری وریا خۆی گرێی بابهتهكان به‌یه‌كه‌وه بدات و گرێ زیاده‌كانیش بكاته‌وه و ئاساییانكاتهوه.
===
لێره‌دا سه‌باره‌ت به رابوون و رابوونیهكان هه‌ڵه‌یه‌كی گهورهیتر ده‌خه‌مه روو كه ده‌كرێت پێی بڵێم رابوون یان رابوونیه(فرسه‌ت كوژ)ه‌كان!، له ئه‌ده‌بیاتی رابوونمانداو به پێی رۆشنبیریه ئیسلامییهكهمان تاڵوتی سه‌ركرده‌ی چاك و چالاك و جالوتی سه‌ركرده‌ی جه‌للاد و جه‌رده كه‌له به‌نی ئیسرائیل بوون و له سوره‌تی (به‌قهره) چیرۆكه‌كه‌یان هاتووه، له‌و رووانگه‌وه هه‌میشه ده‌مانووت كه‌ی بێت تاڵوتێك یان به‌چكه تاڵوتێك بێت و پێشمانكهوێت و بمانگه‌یه‌نێت به لێوارێكی ئارام له‌به‌رامبه‌ر جالوتگهلێك و جالوتیهكان به گشتی، جا ئه‌و تاڵوته به مانا جیهادییه‌كه یان به مانا رزگاریخوازییهكه به‌گشتی، چونكه ئێمه گرفتمان ته‌نها كۆنهبوو له نه‌بوونی تاڵوتێكی عهسكهریدا،به‌ڵكو له نه‌بوونی تاڵوتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ستراتیژیشدا خۆی نمایش ده‌كرد. به‌ڵام كاتێك به‌چكه تاڵوتێك سه‌ری به‌رز ده‌كرده‌وه ده‌بوو وه‌ك نه‌ریتی ناشیرین رابوونیهكان هه‌موویان یان زۆرینه‌یان لێی بكه‌ونه ته‌قه‌و به بێ كه‌ڵك ولاواز یان پیرو په‌ككه‌وته یان فقیرحاڵ و به‌سته‌زمان .. یان .. یان له شوێنی خۆیدا مۆمیا بكرایه !.
===
رابوونیهكان ئه‌زمونی ئایه‌توڵڵاكانی ئێرانیان له‌به‌ر ده‌ستابوو له‌سه‌ره‌تای شۆرشیشهوه ساڵی 1979 شوێنه‌وارو كاریگه‌ری ئه‌وان له‌سه‌ر ناوچه‌كه به‌گشتی و به تایبه‌تی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و باشور به‌رچاوبوو له‌به‌ر هاوسنوری و تێگه‌یشتن له زمان و مه‌ترسی شیعهگهراییش ساڵانێكی تولانی بوو باسی نه‌مابوو له‌گه‌ڵ هه‌ندێك خاڵی‌تر، كه‌س نه‌مابوو -مه‌گه‌ر ده‌گمه‌ن-له لایه‌ن و رێكخراو‌و حیزبه نهێنی و ئاشكراكان و هه‌تا نوسه‌رو وتارخوێن و پێش نوێژه‌كان كاریگه‌ری شۆرشی ئێرانی‌یان له‌سه‌ر نه‌بێت. به‌ڵام ئه‌و هه‌یبه‌ت و هه‌ژموونه زۆرتر له حه‌په‌سانه‌وه نزیك بوو یان له سه‌رسامیی و عاتیفه‌یه‌كی كاتیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو ئه‌وه‌ش وایكردبوو كه رابوونیهكان به‌و عاتیفه‌و حه‌په‌سانه‌وه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سوودی لێ بینن و هه‌نگاوی گه‌وره‌ی پێ بهاوێن كه‌چی كه‌وتنه ژێر ئه‌و باوه‌ره‌ی كه وه‌كو ئێرانیه‌كانیان پێناكرێت و ناتوانن وه‌كو ئه‌وان بیربكه‌نه‌وه و وه‌كو ئه‌وان هه‌نگاو بهاوێژن و داهاتووێیهك بۆ خۆیان ببچڕن. ئیتر ئه‌وه بوو ئه‌و خه‌یاڵ و خۆبچوك كردنه‌وه‌یه به‌راست ده‌رچوو ئه‌وه‌ش نه‌كرا كه ده‌بوو بكرێت !.
===
ئیسلامییه كورده‌كانی باشور هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شۆرشی ئێرانیه‌كان به‌رابه‌ری خومه‌ینی ده‌ستیان گه‌یشتبووه به‌رپرسانی ئێرانی و چه‌ند جارێكیش كۆبوونه‌وه‌و راگۆرینه‌وه دروست بووه له نێوانیاندا به‌تایبه‌تی له‌دوای (1981)ه‌وه، به‌ڵام شتێكی وای لێ سه‌وز نه‌بووه كه بناغه‌یه‌كی باش بێت بۆ كاری داهاتووی رابوون و رابوونیهكان. له‌و سه‌ره‌تایه‌شدا دوو جۆر كه‌س ده‌ست و ده‌میان گه‌یشتووه به به‌رپرسه ئێرانیه‌كان یه‌كه‌م : هه‌ندێك له مه‌لاكان وه‌ك شێخ محمدی به‌رزنجی و مه‌لا ئیسماعیلی مه‌لا ساڵح و مه‌لا عه‌بدوله‌تیفی واژه‌یی وهتد، پێش ئه‌وانیش وه‌كو باس ده‌كه‌ن كه‌سانیتر هه‌بوون په‌یوه‌ندییان كردووه به‌ڵام به مه‌لا وزانای شه‌رعی ناسراو نه‌بوون . دووه‌م : هه‌ندێك له ئیخوانه‌كان كه ئه‌و رۆژگاره به هه‌ردوولای مه‌لا و ئیخوانیان ده‌وت سه‌رسپی و سه‌ر رووته‌كان!. ئه‌و كۆچكردن و كۆبوونه‌وانه‌ش هه‌ر یه‌كه‌و بۆ خۆی بووه، ئیخوان بۆ خۆیان و مه‌لاكانیش بۆ خۆیان، بگره له‌و نێوهدهشدا هه‌ندێك له مه‌لاكانیش هه‌ر یه‌كه‌و بۆ خۆی كاریان كردووه، بۆ نمونه خۆم ساڵی 1987 لهسهریاسی پاوه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات بووم مه‌لا تازه كۆچه‌رییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه وه‌كو مامۆستا مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز له به‌رامبه‌ر مه‌لا ئیسماعیل مه‌لاساڵح روو گرژبوو!، له كاتێكدا مه‌لا ئیسماعیل جگه له‌وه‌ی مه‌لایه‌ك و وتاربێژێكی حه‌ق بێژبوو هه‌تا له هه‌ڵه‌بجه مابوو، خزمی نزیكییشیان بوو پێشی ئه‌وانیش به چه‌ند ساڵێك له به‌عس یاخی بوو چوو بووه ئێران، گه‌یشته ئه‌وه‌ی مه‌لا ئیسماعیل هیچ به‌شدارییه‌كی له مێژووی بزوتنه‌وه‌دا نه‌بوو خۆشی سه‌رقاڵكرد به وتاربێژییهوه و ماوه‌یه‌كی زۆر وتاربێژ‌و ئیمام جومعه‌ی سوونیهكانی قروه‌ی نزیك سنه بوو هه‌تا له(1-7-2003)دا كۆچی دوایی كرد، گه‌نجه‌كانیش یه‌ك قسه نه‌بوون وهۆكاریش هه‌بووه له‌وانه كاری ئیسلامی هه‌مووی نهێنی بووه‌و پاشان ئیخوانی و نائیخوانیانی بوون رێگه‌ی نه‌داوه ده‌م و دوویان بگاته یه‌كتر، له(سه‌ر رووت)ه‌كانیش وه‌كو بۆیان باس كردووم مامۆستا كرێكار‌و مامۆستا حه‌سه‌نی شه‌مێرانی و هه‌ندێكی تر دانوستانیان بووه له‌ته‌ك ئێرانیه‌كاندا ئه‌و كاته‌ی چوونه‌ته ئێران كه ده‌كاته سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو. به‌ڵام له ناوه‌راستی ههشتانهوه و دواتر ئه‌و په‌یوه‌ندییانه زۆرتر ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و زیاتر به‌رچاو رۆشن بوون كه ئێران پرۆژه‌یه‌كی بهشیعی كردنی پێیه‌و ئاماده نیه شتێك بكات بۆ رابوونی سوونه‌ی كورد به بێ به‌رامبه‌ر!، من بۆ خۆم بیرم دێت هه‌ندێك له‌و كه‌سانه كۆچیان كرد بۆ ئێران و پاش ماوه‌یه‌ك -نازانم چه‌ندێك بوو به‌ڵام له ساڵ زیاتر بوو- كهرانهوهیان بۆ هه‌ڵه‌بجه ئیتر وه‌كو جاران مه‌دح و سه‌نای ئێرانیه‌كان نه‌ده‌كرد به‌ڵكو لێخوێندنیان بوو له‌وانه مامۆستا حه‌سه‌نی شه‌مێرانی و مامۆستا جه‌میل عه‌بدوره‌حمان و ئه‌وانی ترم بیرنیهو ئه‌و دوو كه‌سه‌ش دراوسێ ماڵمان بوون له هه‌ڵه‌بجه، هه‌ر ئه‌وانیش بوون شریتێكیان هێنابوویه‌وه كه هه‌مووی شیعر‌و سروودی ئاواز‌و سه‌دای شۆرشگێرانه بوو، جگه له دیوانه شیعری ژانی بوون كه‌له ئێران چاپ كرابوو كه هه‌ردوكیان -شریت و دیوانه‌كه- هی مامۆستا كرێكار بوون.
===
هه‌موو ئه‌م قسانه‌ی پێشه‌وه هاتنه‌وه بیرم و نیازم نه‌بوو بیانكه‌مه پێشه‌كی بۆیهكێكیترله هه‌ڵه گه‌وره‌كانی رابردووی رابوون به‌ڵام كارێك خوابیكات هه‌ر ئه‌وه باشه‌و ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌ش بۆ خۆیان هه‌ندێك چركه‌ی مێژوویی و چێره‌ی هه‌ندێك حه‌قیقه‌تی ئه‌و چه‌رخه بووه‌و لێیان ده‌وه‌شێته‌وه ببنه پێشه‌كی، بۆیه ئێستاش كاتێتی كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌كو مامۆستا مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز بكه‌مه نمونه‌ی ئه‌و (فرسه‌ت كوژییه) كه له‌لایه‌ن رابوونیهكانی باشوری كوردستانه‌وه به‌ڕێوه چوو، به كۆچكردنی مامۆستا عوسمان ومهلایان و گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری بۆ سه‌لاسی باوه‌جان و دواتر بۆ سه‌ریاس له رۆژهه‌ڵات له خۆیدا فه‌تحێكی گه‌وره‌و قۆناغێكی نوێ نوێ بوو بۆ رابوونیهكان به تایبه‌ت و گه‌لی كوردیش به گشتی. پێشی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی (1987)ی مه‌لاكان و گه‌نجه‌كان، سه‌ر سپی و سه‌ر رووتی تر چوو بوونه ئێران به‌ڵام وه‌كو ئه‌و كاروانه‌ی مامۆستا عوسمان و گه‌نجانی رابوون ده‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بوو له عێڕاق و ئێران‌دا. پێشتر وتم كه رابوونیهكان ئه‌زمونێكی ئێرانیان له‌به‌ر ده‌ستابوو ده‌كرا له‌وانه‌وه هه‌ندێك به‌هره‌مه‌ند بوونایه‌و ئه‌وه‌ی ده‌گونجا له‌ته‌ك ئاین و ئاینده‌یاندا وه‌ریان بگرتایه به‌تایبه‌تی هێنانه‌دی واقیعێكی مه‌رجه‌عی فیقهی و فه‌توایی وبه پێشه‌نگ كردن هه‌تا هه‌موو یان زۆرینه‌ی مه‌لایان و گه‌نجان و دڵسۆزانی ئیسلام وه‌ك مه‌ئموم وموسڵمانی راسته‌قینه له ده‌وری كۆببنه‌وه و رزگارمان بووایه له‌و پاشاگه‌ردانیه‌ی كه‌له ساڵانی دواتر هاته رێی هه‌موومان و پێكه‌وه باجی مادی و مانهویمان له‌سه‌ری رشت ورۆكرد !.
===
مامۆستا مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز باشترین كه‌سی گونجاوی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌قامه‌ی پێبدرێت وده‌بوو بوونی ئه‌و له ده‌ره‌وه‌و دوور له ده‌سه‌ڵاتی به‌عس وه‌ك فرسه‌تێكی مێژوویی بقۆزرایهتهوه به‌ڵام ئه‌و فرسه‌ته‌ش وه‌ك هه‌ندێك فرسهتیتر به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراو خرایه ریزی فرسه‌ته سوتاوهكانهوه. به تایبه‌تی مامۆستا مه‌لایه‌كی دیاری ناوچه‌كه بوو هه‌ر له‌سه‌رده‌می په‌نجا و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه، جگه له‌وه‌ی سوونیهكی تۆخ وساغ ودوور بوو له گومان و ژێرباربوونی بۆ ئیران و فیكری شیعه‌گه‌رایی، كه ئه‌م سیفه‌تانه كه‌م و ده‌گمه‌ن بوو له چاو هاوڕێ وهاوحوجرهكانیدا .
به‌ڵام بۆچی ئه‌و هه‌له نه‌توانرا بیری لێ بكرێته‌وه یان ئه‌گه‌ر بیری لێ كرابێته‌وه چی وایكرد نه‌بێته كار‌و كردار‌و لای كه‌می وه‌ك ئه‌زمونێك كاری تێدا بكرایه هه‌تا له رووانگه‌یه‌كی ئه‌زمون كراوه‌وه روون بێته‌وه كه بهكهڵكمان دێت یان نایه‌ت؟!. هۆكاره‌كان زۆر بوون من لێره‌دا له چاوو دڵی خۆمه‌وه هه‌ندێكیان ده‌ژمێرم خه‌ڵكانی شاره‌زاو به ئاگای ئه‌و رۆژگاره ده‌توانن یارمه‌تیمان بده‌ن هه‌تا ده‌وڵه‌مه‌ندی بكه‌ین و قوڵتر لێی سه‌رنج بده‌ین .
یه‌كه‌م : ئاسۆی تێگه‌یشتن وفراوان وقوڵ بیركردنه‌وه، ئه‌نجا خوێندنه‌وه‌ی پێویستیه فیكری و سیاسی و رۆحییه‌كان، دواتر دانانی نه‌خشه ئه‌زمونی ودرێژخایهنهكان ، پاشان دیاریكردنی ئامانجه كاتی وههمیشهییهكان و رۆیشتن له‌ته‌كیان هه‌تا دێته‌دی هه‌روا ئاسان نیه‌و ده‌م راست و (سه‌رسپی) و(سه‌ر رووت)ه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه پێده‌چێت به‌و قوڵییه نهیانرووانی بێت و دونیا‌و دین بینیان ئه‌وه‌نده خه‌ست و چڕ‌وپڕ نه‌بووه، هه‌رچه‌نده دڵسۆزییان زۆر‌و فیداكارییان كه‌م وێنه بووه. ئه‌م خاڵه‌یان له‌وانه‌یه رۆڵی زۆری هه‌بووبێت بۆ هۆكاره‌كانی دواتر .
دووه‌م : بزاڤێكی نوێ ئه‌گه‌ر زه‌وی و ناوچه‌ی ئازادی خۆی نه‌بێت ناتوانێت هه‌ندێك هه‌نگاوی پێوێست هه‌یه هه‌ڵیگرێت به تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر له ئاواره‌یی و ئۆردوگانشین بێت، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیش ئۆردوگاكانی ئێران بووه سه‌كۆی دامه‌زراندن و راگه‌یاندنی،ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه كه هیچ ناكرێت یان نابێت هیچ بكرێت، بهههركوله مهرگیهك بێت راگه‌یانراو مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی بۆی خۆی دروستكرد،جا باكورتیكهمهوهو بڵێم: ئێران ده‌یویست رێكخراوێكی جیهادی دژه به‌عس هه‌بێت به‌ڵام نه‌یده‌ویست سنوری نه‌خشه‌كانی بشكێنێت. بۆیه هه‌وڵی ئه‌وان بۆ ئه‌وه بووه كه ئه‌و بزاڤه نوێیه هه‌میشه له‌سه‌ر قاچێك بروات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه چاوی له ئه‌وه بێت ئێران بنباڵی بگرێت و نه‌یه‌ڵێ بگلێت.هه‌ر بۆیه بۆ ساڵانی دواتر‌و هه‌تا كۆنگره‌ی ته‌وێڵه له مانگی هه‌شتی ساڵی (2000)دا نه‌یویستووه په‌یوه‌ندییه‌كانی له ڕێگه‌ی ره‌سمی و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بێت ، به‌ڵكو زۆربه‌ی جار له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی شه‌خسیه‌وه جێ به جێی كردووه و كه‌سه‌كانی ناساندووه‌و ده‌زگا ره‌سمیه‌كانی وه‌ستاندووه!. ئه‌م فره كهناڵیه به حه‌زه ئێرانیهكهو روانینی بۆ ناكارا كردنی بزوتنه‌وه‌كه هۆكارێكی كه‌م نیه بۆ ئه‌وه‌ی وورده وورده كه‌سێكی وه‌كو مامۆستا مه‌لا عوسمان رێگه‌ی پایه‌ی پێشهوایهت(مه‌رجه‌عیه‌ت)ی بۆ خۆشنهكرێت له‌ناو موسڵمانانی كوردستاندا، گواستنه‌وه‌ی ئه‌زمونی ئیمامه‌تی شیعه‌و شۆرشی ئێرانی به‌ڵام به پێوه‌ری سوونی بوون و ئیسلامی قورئان و سووننهت جێی خۆش بینی ئه‌وان نه‌بووه!.
سێیه‌م : ته‌كینه‌وه‌ی باڵی ئیخوانی كورد‌و رووداوی له‌تبوونه گه‌وره‌كه‌ی (سه‌ریاس)ی ساڵی 1987 له نێوان هه‌ردوو خه‌تی ئیخوان له‌لایه‌ك و خه‌تی مه‌لایان و كه‌مێك له گه‌نجان و هه‌ندێك له كه‌سایه‌تیه عهشارییهكان له‌لایه‌كی تره‌وه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی هێزێكی چه‌كداری جیهادی دژه به‌عس مشته‌كۆڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانانی كوردستان نه‌گه‌ن به‌و مه‌رجه‌عییه‌ته فیقهی و فه‌توایی و جیهادیی و بانگه‌وازییه،ئه‌وه بوو ئه‌و فرسه‌ته‌ش درا به باداو ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش به خه‌یاڵیدا هاتبێت باسكردنی به زۆر‌و زیاد زانیوه له‌و دۆخه شێواوه‌دا .
چواره‌م : بوون و به‌رده‌وامی چه‌ند خه‌ت وفرهسهرییهك له‌ناو بزوتنه‌وه‌دا كه‌هه‌ر له رۆژانی یه‌كه‌می دامه‌زراندنیه‌وه ملهقوتهیان بووه، ئه‌و حاڵه‌ته نائاساییه‌ی كارا كردووه كه زۆرجار ئه‌و كه‌س و (خاوه‌ن خه‌ت)انه له‌یه‌كتر بێ باك و بێ منه‌ت بن وهه‌ریه‌كه‌و ئه‌ویتری پێ زیاد بێت وخۆی به نه‌ك میاراتگر- كه وه‌كو عاده‌ته میرات دوای مردنی كه‌سێك دێته باس و دابه‌شكردن- به‌ڵكو به خاوه‌ن ماڵی بێ چه‌ندوچوون یان بێ شه‌ریكی هه‌موو بزتنهوهكه بزانێت وله (سه‌رۆكی خه‌ت )ێكه‌وه ته‌ماحی (سه‌رۆكی خه‌بات)ی هه‌موو بزاڤه‌ی جیهادییه‌كه‌ی هه‌بێت .
پێنجه‌م : بنه‌ماڵه‌و كه‌س وكاری نزیكی مامۆستا مه‌لا عوسمان نه‌یانتوانی ئه‌و رۆڵه بگێرن كه مامۆستا بكه‌نه موڵكی هه‌موو موسڵمانێك، جا بزوتنه‌وه بن یان هه‌ر رێكخراوێكی تر یان ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌كی ساده بێت، ده‌بوو ئه‌وان خه‌رجیی مادیی ومه‌عنه‌وی له‌وه‌دا نه‌كه‌ن كه مامۆستا له ماڵی خۆیاندا گیربكهن وخراپیش لێكدانهوهوههڵسهنگاندنی پێشكه‌ش بكه‌ن ده‌رباره‌ی دۆستان و خه‌باتكاران و دڵسۆزانی ئیسلام و دوایش ئه‌وه بوو زۆرێك له گیان به‌خشانی ئیسلام دڵیان كرمێ بوو وورده وورده ئه‌و دیارده رابوونیه گه‌وره‌یه‌ی بزوتنه‌وه له ئه‌ستۆی گرتبوو كاڵ ده‌بوویه‌وه دوژمنی نزیك و دووریش قۆستیه‌وه جا راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ!.
شه‌شه‌م : بۆ نه‌گه‌یشتن به‌و فرسه‌ته مێژووییه كه‌بریتی بوو له دانان ودامه‌زراندنی مه‌رجه‌عی (فیقهیی سیاسی) و (فیكری فه‌توایی) و(جه‌نگ و جیهادی رزگاریخوازیی) له دژی داگیركه‌رانی كوردستان و پێشكه‌شكردنی نمونه‌یه‌كی ناوازه‌ی موسڵمانێتی پێده‌چێت مامۆستا ملا عوسمانیش خۆشی خاڵی نه‌بێت له هه‌ندێك گازه‌نده‌و گله‌یی یان جۆرێك كه‌ل و كسوری، لای ئێمه‌ش موسڵمانیش مرۆڤه‌كان هه‌رچه‌نده لامان جێی ڕێز‌و خۆشه‌ویستی بن به‌ڵام مه‌عسوم و بێ گوناح و فریشته‌ی خوایی نین . ئه‌مه چیرۆكی تێكه‌وتنی رابوونی ئیسلامیی كوردستان بوو له هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌دا كه كه‌مێك هیوام هه‌یه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ببنه وانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وه‌كو ئێمه نه‌كه‌ن و تێشبگهن له كوێدا كون و كاول كراوین به ده‌ستی خۆمان یان ده‌ستی دژه رابوونه‌كان، ئه‌نجا سیفه‌تی (فرسه‌ت كوژیی) به ده‌ستی خۆمان ترۆو ته‌ره‌ی بكه‌ین