نامەیەک بۆ بەر پرس و بەچکە بەرپرسان
09/12/2014 نوسەر: bzavpress

نامەیەک بۆ بەر پرس و بەچکە بەرپرسان

                                                       
سەربەرزیە بۆ هەموو شەهیدان بۆ شەهید عەتاو عەتاکان .
کەشەهید بون  بۆنی خاک و باروت و نیشتیمانیان لێ دەهات نەک بۆنی مارکە !  
وەک دەزانین . یەکەم سەرکردە کە بێ فەرمان لەم ئافاتەدا خۆ بەخشانەو شێرانە چوه سه نگەرەکانی بەرگری  کاکە (حەمەی حاجی محمود ) بو . وە یەکەمین کەسیش لەم هەرێمە بەدەر لەئینتیمای سیاسی هاتە دەنگ بەندە بوو  . هاوکات لەوتارێکما نوسیم . پێشمەرگە هەر پێشمەرگەیە ، گەر دوێنێ پاتەی لەپێ کردبێ و ئمڕۆ پۆستاڵ ، گەر دوێنێ گەنج بوبێ و ئمڕۆ پەک کەوتە . چونکە پێشمەرگە هەرگیز شانازی بە بازویەوە نەکردوە .بەڵکو پێشمەرگە تەنها شانازی بەورەی پۆڵاینی خۆیەوە کردوە .هەر لەو وتارەدا  سوپاسی هەڵوێستی مەردانەی ئەم پێشمەرگە سەرکردەیەم  بەرز نرخاند . وە ئاواتم خواست ئەم  هەڵوێستەی ببێتە هاندەرێ بۆ  هێندێ لەنابەر پرسان. ئەمەش بوە هۆی دڵ تەنگیو زویر بونی هێندێک لێمان . لەو ساتەوە زانیم ئەم مرۆڤە پیاوێکی زۆر گەورەیە ، هەر ئەو هۆکارەشە دەبینین لەم هەرێمەدا کاڵفامانو نابەرپرسان  کەیفیان بە  بچوک کردنەوەی پیاوی گەورەدێ .  
کاکە حەمە فرمێسکی تۆ .. ناخی مرۆڤایه‌تی ‌هه‌ژان  من جگە لەقوڵپی گریانو هەنسکی گەرم نەبێ لەئاست ئەو جەرگ سوتاویەدا  هیچم بەدی نه کرد.  تەنها سەروەری وسەربەرزی خۆڕاگری پێشمەرگەی دێرین نەبێ . 
بەڵێ جەرگ لەدەست دان زۆر دژواره.  ئاستەمە خۆگرتن لەئاستیا وەلێ شەهید بونی عەتا کەی تۆ چەند خەڵکی ئەم نیشتیمانەی  غەمبارو دڵتەنگ کرد . هەزار ئەوەندە  هیوای مانەوەی ئینتیمای نەتەوەیی وكوردایەتی پێ بەخشینەوە و گیانی پێشمەرگایەتی نوێ کردەوە و زۆرێک لەکوڕانی بەرپرسانو خودی بەرپرسانیشی خڵتانی خەجاڵەت کرد . ئەی ئەوە  شەرمەزاری نە بو  کوڕی سەرکردەیەک کەهیچ پلەو پایەیەکی نەبو . خۆی کردە قەڵغان بۆ پاراستنی ئەم حکومەتە   کەچی  هەن نەک ناجەنگن بەڵکو  ئامادە نین بەداعش بڵێن تیرۆریست بەڵام وەزارەتو پۆستی باڵا وەردەگرن  . شەهید بونی عەتای کــوڕی پێشمەرگە   لــەسەنگــەری پێشەوەی بــەرگری لــەخــاک . ئاسۆیەکی ڕونی پێ بەخشین.س   
دەبا هەمیشە هەست بە ئاسۆ ڕوونە بکەین . دەبا سەرکردەو کوڕانی بەرپرسان هاوشانی پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەکان پڵنگ ئاسا لەسەنگەرەکانی بەرگریدا بیان بینین وەک عەتا  پێش پێشمەرگە بکەون  نەک پێش کامیرا . دەبا بەر پرسەکان کراسێکی ئاودامان  لەبەری تۆ و شەهید دادڕن و   قوربانی بەگیانی خۆیانو ڕۆڵەکانیان بدەن وەک تۆی سەرکردە .
لەکۆتایدا دەڵێم   به‌رگریی له‌ خاك و نیشتیمان لەلایەن  سەرکردەیەکەوە  کە وه‌ك پێشمه‌رگه‌ ته‌قه‌ بكات و لەخۆڵدا بگەوزێ  شان بەشانی کورەگەورەکەی   له‌و پێناوه‌دا بجەنگێ  وە له‌ ته‌نیشتی خۆیه‌وه‌  ئەو هیوایەی خه‌ڵتانی خوێن بكرێت. وە بڵێت  شەهیدبوونی کوڕەکەم  وەك شەهیدبوونی هەر ڕۆڵەیەكی تری ئەم نەتەوەیە و زیاتر نییە . ئیدی چۆن ئەم هەڵوێستە بەنرخە  نابێتە وانەی کوردایەتی  و هەموان ناکاتە عەتاو بەیەک دەنگ  بڵێین ئەوانەی خۆیانو  کورەکانیان لەشەهیدبون دەپارێزن نیشتیمانیان پێ ناپارێزرێ .
کاکە حەمە ، من لەمێژە دەزانم کە تۆ پێشمەرگەیت کوڕی ئەم نیشتیمانەیت سەرکردەیەکی خۆنەویست و کورد پەروەری منیش کوڕی ئەم نیشتیمانە خێر نەدیوەم . دە تڤەنگە خوێناویەکەی شەهیدم بەرێ دەستت ماچ دەکەم . باشان بەشانت بجەنگێم . بۆ تۆڵەی عەتاکان . ئای چەند سەروەریە بۆ نوسەرێک  لەپاڵ سەرکردەیەکی خاکیدا. بجەنگێ نەک لەپاڵیا وێنە بگرێ . 
 دەسەرهەڵڕەو دڵم ماشکێنە  ئەی پیاوە  سەر بەرزەکە بالەسەنگەری  بەرگریدا  نیشانت بدەم  چۆن لەدوای شەهید بونی عەتاکەی تۆ و گەردەخان . ئەم نیشتیمانە بۆتە نیشتیمانی عەتاکان ، ئەی ئەوە نیە نەپۆستت هەیە نەپلە نە پارەدەبەخشیتەوە نەپایە کەچی پێش بڕکێیە لەسەر ئەوەی کێ بێتە عەتاکەی تۆ و شانبەشانت بجەنگێ تا ببێتە پێشمەرگەی کوڕی پێشمەرگە و بۆنی خاک و باروت و نیشتیمانی لێ بێت نەک بۆنی مارکە و خیانەت .