لیژنەی ئاوەدانكردنەوە: لەهەندێ پرۆژە وەبەرهێنەر پابەند نەبووە بەجێبەجێ‌ كردنی سەرجەم بڕگەكانی ناو ئەو گرێبەستەكان
09/12/2014 نوسەر: bzavpress

لیژنەی ئاوەدانكردنەوە: لەهەندێ پرۆژە وەبەرهێنەر پابەند نەبووە بەجێبەجێ‌ كردنی سەرجەم بڕگەكانی ناو ئەو گرێبەستەكان



سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 8/12/2014 لیژنەی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێبوون بەئامادەبوونی فائیق مستەفا سەرۆكی لیژنەو عەباس فەتاح جێگری سەرۆكی لیژنەو تەحسین ئیسماعیل بڕیاردەری لیژنەو ئەندامانی لیژنە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامدا.
 كۆبوونەوەكە درێژەدانبوو بە گفتوگۆكردن لەسەر سكاڵا وداواكاری هاوڵاتیان سەبارەت بە خزمەتگوزارییەكانی رێگاوبان ویەكەكانی نیشتەجێبوون كەلەلایەن دەستەی وەبەرهێنان ئەنجامدرابوون، لەمبارەیەوە لیژنەی ئاوەدانكردنەوە سەبارەت بەو پرسە لەماوەی رابردوو بەدواداچوونی خۆی ئەنجامدا ودەركەوت كە لەهەندێ‌ لەو پرۆژانەی وەبەرهێنەر پابەند نەبووە بەجێبەجێ‌ كردنی هەموو بڕگەكانی ناو ئەو گرێبەستەی كە واژووی لەسەر كراوە لەبواری دابینكردنی خزمەتگوزاریەكاندا، لەمبارەیەوە لیژنەی ئاوەدانكردنەوە بڕیارە راپۆرتی خۆی ئامادەبكات وسەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی لێ‌ ئاگادار بكاتەوە.