08/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆرهان پاموك لەسەر لێدوانەکانی به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌ردۆگان ده‌كات
ئۆرهان پاموك گه‌وره نوسه‌ری تورك و خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌بواری ئه‌ده‌بدا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی حوریه‌تی توركی ئیدانه‌ی ئه‌و دۆخه "ترسناكه" ده‌كات له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی ئه‌ردۆگاندا له‌وڵاتدا هه‌یه.
ناوبراو نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌و فشارانه‌ی كه رژێمی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر رۆژنامه دایناوه به‌تایبه‌تی له‌رێگه‌ی رێگریكردن و نه‌هێشتنی رۆژنامه‌وانی ئۆپۆزسیۆن.
ئه‌و ئه‌دیبه 62 ساڵه ده‌ڵێت: زۆرێك له‌هاوڕێكانم ده‌ڵێن ئه‌و رۆژنامه‌نوس و فلان رۆژنامه‌نوس له‌كاره‌كه‌ی دهكراوهو ته‌نانه‌ت نزیكترین رۆژنامه‌نوسیش له ده‌سه‌ڵاته‌وه رووبه‌رووی ده‌ركردن بۆته‌وه‌و ده‌شلێت: ئه‌وه‌ی له توركیا هه‌یه له هیچ شوێنێكی دیكه‌دا نییه.
پاموك نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی ئهردۆگانەوە كە به‌و دواییه وتبووی ژن و پیاو یەكسان نین.
ئۆرهان پاموك یه‌كێكه له هه‌ر رۆمانوسه دیاره‌كانی جیهان و كێبهكانی بۆ زیاتر له 60 زمان وه‌رگێڕدراون و یه‌كه‌م توركه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نو‌بڵ بێت له‌بواری ئه‌ده‌بدا.