10/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئازادی بیر و بیری ئازاد -- به‌شی چواره‌م --
(ئازادی بیر) و(بیری ئازاد)
پێناس، پێوه‌ر، پرسیاری ده‌سته‌ویه‌خه!!
-- به‌شی چواره‌م --
له به‌شی چواره‌مدا به پێویستی ده‌زانم هه‌ندێك بنه‌ماوبناغه‌ی فیكری ئوسوڵی ئیسلامی له ڕووانگه‌ی حاڵی بونم بۆ ده‌قه به‌رزوبالاَكانی قورئانی پیرۆز بخه‌مه‌ڕوو دوای ئه‌وه‌ی له‌سێ به‌شی پێشودا گفتوگۆیه‌كی درێژوهه‌ندێك ئاڵۆزمانكرد سه‌باره‌ت به بنه‌وانگه‌ی جێنشینی وئازادی وبنه‌ماكانی وئامانجه به‌رزه‌كانی شه‌ریعه‌ت وخاڵه زۆر جیاوازه سه‌ره‌كیه‌كانی نێوان خه‌ڵكی ئێمه وئه‌وان وسه‌ریشمان خسته‌سه‌ر هه‌نێ جیاوازی (عه‌قڵ) و(عه‌یار)كاری نێوان بیروهۆشی ڕه‌سه‌ن وڕاسانی خه‌ڵكانی موسڵمان - كه ئه‌سڵ وایه پیاده‌ی بكه‌ن وپه‌رۆشی هه‌میشه‌ی بن- له گه‌ڵ (بیروهۆش)ی خه‌ڵكانی ناموسڵمان به‌گشتی وگرنگیش نیه به لامه‌وه له ژێرچی ناوێك‌دا خۆیان بناسێنن عه‌لمانی یان چه‌پ یان نه‌ته‌وه یان هه‌رناوێك خۆیان له ژێریا حه‌شاردابێت و بیانه‌وێ له گه‌ڵ ئیسلام وئوسوڵه فیكری و فیقهی و فه‌لسه‌فیه‌كانیدا له زۆران وبۆڕدانیدا بن!، گرنگ ئه‌وه‌یه بزانین كامه‌یه هۆشیاری وپێوه‌ره نه‌گۆڕه‌كانی فیكری موسڵمان وموسڵمانێتی و به چی وچۆن پێناسی ئیسلامیان ده‌سده‌كه‌وێ و به چیش له ده‌ستی ده‌ده‌ن؟، جا والێره‌دا ده‌ست ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌ندێك له‌و بنه‌ما ئوسوڵیانه‌ی كه نابێت كه‌سی بیرمه‌ندی موسڵمان له یادی بكات وپێویسته بیكاته ڕێخه‌ری فیكری خۆی و ئه‌وانه‌ش كه گوێگری ئه‌ون، به‌لاَم ئه‌مه قسه‌ی كۆتایم نیه به‌ڵكو ئه‌م بنه‌مایانه پێویستیان به گفته‌گۆی زۆرتر هه‌یه تا ده‌وڵه‌ند بكرێن ئه‌گه‌ر هه‌ژاربون له هه‌ندێ ڕووه‌وه یان ده‌ڵه‌مه‌ندتر بكرێن ئه‌گه‌ر حاڵیان باش بو!!.
(10) (ئوسوڵی فیكر) و(فیكری ئوسوڵی)!
(ئه‌لف)
(سه‌رانی سێكوچكه‌یی)
(سه‌ربه‌خوایی) (سه‌ربه‌خۆیی) (له سه‌رخۆیی)!
مرۆڤه‌كان هه‌میشه دوو (ڕا) و دوو(ڕاوگه)ن ودووبه‌ره‌یی بونیان میراتێكی كۆن كۆنه‌و ده‌ست به ده‌ست وده‌م به ده‌م گه‌یشتووه‌ته ئه‌مڕۆو هه‌رواش ده‌بێت تا كۆتایی ژیان و ژیاریان،بۆ یه‌كڕایی ویه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م بێنه‌وبیگره‌یه زۆركات ده‌ستبراوه‌بۆ(تۆراندن)و(تۆقاندن)و(ته‌وقدان)و(ته‌قه كردن) وهه‌ندێ كاتیش گه‌یشتووه‌ته(ته‌وقه‌كردن)و(ته‌قه‌للای)دۆستایه‌تی وڕاستكردنه‌وه‌ی حاڵ وماڵی یه‌كتری وپێكه‌وه به‌ڕێكردنی ژیان و ژانه‌كان!.
له‌م (كه‌تن وكه‌ین وبه‌ین) و(كه‌ره‌مخوازی وكارڕاستیه)ی مرۆڤه‌كاندا هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانیوه ونه‌یانزانیوه بێ (مه‌رجه‌ع) وسه‌رچاوه‌ی (ئاراسته‌وه‌شێن) ڕێگا ببڕێت وڕێبازی ڕه‌چاو بكات وبه‌ئاوازی فیكری تایبه‌تی خۆی بگاته ئاوات وئومێدی خۆی، وبه‌ڵكولێبڕاوه بۆهێنانه‌كایه‌وهه‌ڵهێنانی چاوگه‌یه‌كی شه‌رعیه‌تپێدان!،هه‌ردوو به‌ره‌ش به نیازی ئه‌و شه‌رعیه‌ته وجوانكردنی كاره‌كانیان وبه‌جوامێر ناساندنی كاره‌كته‌ره‌كانیان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن (یاسا)یه‌ك یان(ده‌ستور)ێك یان(نه‌ری)تێك یان (پێڕه‌و)ێك یان (په‌رستراو)ێك یان (په‌رسگه)یه‌ك بكه‌نه په‌ناوپشتیان تا بتوانن خه‌ڵكی لێكۆكه‌نه‌وه وپیرۆزیه‌ك یان په‌یوه‌ستبونێك له دڵ و ده‌رون وده‌م وده‌ستیاندا دروست بكه‌ن و به‌رده‌وامبونیان زامن بێت و ئیتر به خه‌می شه‌رعیه‌ته‌وه نه‌تلێنه‌وه و به بێ ڕه‌گ وڕیشه و به بێ ئه‌سڵ و فه‌سڵ ناونوس نه‌كرێن!، ئه‌م عه‌وداڵ بون وگه‌ڕان وسوڕانه به دوای زاده‌ی شه‌رعیه‌تدا وا ده‌كات كه‌م یان زۆر به‌رده‌وام بن و ژه‌م و ژیانی فیكری و فیقهی وفه‌لسه‌فیان بگه‌یه‌ننه نه‌وه‌ی دوای خۆیان و قۆناغه‌كانی دواتر.
به‌لاَم شێوه‌ی گوزه‌راندن وگومنه‌بون ودۆزینه‌وی گلێنه‌ی حه‌ق و وسۆمای حه‌قیقه‌ت هه‌موویان پێیناگه‌ن و یان نایانه‌وێ پێیبگه‌ن به داخه‌وه.....!، ته‌نها لایه‌ك وبه‌ره‌یه‌ك چاویان پێی ڕوناك ده‌بێته‌وه وئه‌وانیش ده‌توانن به‌شێك له‌جیهانی مرۆڤه‌كانی پێڕۆشنكه‌نه‌وه، بۆیه ده‌ڵێم به‌شێك له ژیان چونكه ئه‌وه‌ی نه‌یه‌وێ وئه‌شهه‌دووی بۆ نه‌كات وبۆی نه‌بێت، ده‌یبیسێ یان ده‌یبینێ-واته ڕوناكیه‌كه- به‌لاَم مه‌رج نیه پێیبگات وپشكی به‌ركه‌وێ وه‌كو مه‌رج نیه هه‌رواقعیش نابێت!. (كَذَلِكَ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَاءِ مَا قَدْ سَبَقَ وَقَدْ آَتَيْنَاكَ مِنْ لَدُنَّا ذِكْرًا،مَنْ أَعْرَضَ عَنْهُ فَإِنَّهُ يَحْمِلُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وِزْرًا، خَالِدِينَ فِيهِ وَسَاءَ لَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ حِمْلًا)طه99-101(وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنْكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى، قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَى وَقَدْ كُنْتُ بَصِيرًا، قَالَ كَذَلِكَ أَتَتْكَ آَيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا وَكَذَلِكَ الْيَوْمَ تُنْسَى، وَكَذَلِكَ نَجْزِي مَنْ أَسْرَفَ وَلَمْ يُؤْمِنْ بِآَيَاتِ رَبِّهِ وَلَعَذَابُ الْآَخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبْقَى) طه 124-127(وَإِذَا أَنْعَمْنَا عَلَى الْإِنْسَانِ أَعْرَضَ وَنَأَى بِجَانِبِهِ وَإِذَا مَسَّهُ الشَّرُّ فَذُودُعَاءٍ عَرِيضٍ)فصلت-51. خوای گه‌وره‌ش كاتێ مرۆڤه‌كان ده‌هێنێته زه‌وی، زه‌ینی ڕۆشن و ڕۆژگاری پێویستی پێده‌دات و له گه‌ڵ په‌خشاندنی په‌یامی خواپه‌رستی به ناویاندا گه‌ردنیانی ئازاد‌و (به‌رخوڕ) كردوون تا ئه‌وه‌ی ئه‌چێ به دڵیان‌دا و دژ نیه له گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنیاندا بیكه‌نه ماڵ ومه‌یانی خۆیان و (تاوتوێ) و(ته‌راتێنی) تێدا بكه‌ن تا ده‌گه‌نه قۆناغی لێپرسینه‌وه‌و سزا یان پاداشت ! !(وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّاهَا،فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا، قَدْ أَفْلَحَ مَنْ زَكَّاهَا، وَقَدْ خَابَ مَنْ دَسَّاهَا)7-10الشمس(..وَمَنْ تَزَكَّى فَإِنَّمَا يَتَزَكَّى لِنَفْسِهِ وَإِلَى اللَّهِ الْمَصِيرُ)18-فاطر. ئه‌م دوو ئاكامه‌ش- سزاوپاداشت- كۆتایی به هه‌موو گاڵته‌وگه‌مه وهه‌رزه‌كاری مرۆڤه كان دێنێت و سنورخوازو خواویسته‌كانیش ده‌گه‌نه ئه‌و ئامانجه‌ی كه له پێناویدا زۆریان چه‌شتووه !.
ئه‌وانیتر-بێباوه‌ڕودژه ئاین یان هه‌رپێچه‌وانه‌خوازێك-چی ده‌كه‌نه سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌ردوسندانه فیكری وكۆمه‌لاَیه‌تی وسیاسی وئابوریه‌كانیان ئێمه لێره‌دا نایكه‌ینه خاڵی ده‌سپێك و ده‌روازه‌ی چونه‌ناو ئه‌م باسه عه‌قائیدی وعه‌قڵیه‌مان، باشتروایه لێیگه‌ڕێن ودژه‌كانی سێكوچكه‌ی (سه‌ربه‌خوایی) و(سه‌ربه‌خۆیی) و(له سه‌رخۆیی) چیبون ئه‌وه به سروشتی ده‌بێته نه‌خشه ونامه‌ی ئه‌وان وئه‌نجا تابلۆی باش وخراوی هه‌مووجه‌مسه‌ره‌كان–مرۆڤه جۆراوجۆره‌كان- دێته به‌رچاووگوێ و ئه‌وه‌ی باقیه بڕیاری مرۆڤه‌كه خۆیه‌تی كه له گه‌ڵ كامیان ڕۆحیان به‌یه‌كتر ده‌خوات و دڵیان بۆ یه‌كتر ده‌بێت!.
ده‌ی با له‌وێوه ده‌ست پێبكه‌ین وده‌نگ به‌رزكه‌ینه‌وه وشه‌پۆله‌كانی بگه‌یه‌نینه گوێی هه‌موگوێدارێ!،چاوی هه‌موچاوساغێ!، ویژدانی هه‌مو به ویژدانێ!، دڵ وده‌رونی ئه‌وانه‌ی دڵ وده‌رونیان هه‌یه!، ئه‌ویش بابه‌تی(سه‌ربه‌خواییه) كه بڕگه‌ی یه‌كه‌می ناوونیشانه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌یه كه هه‌ستیارترین وناسكترین باس وبابه‌تی نێوان ئێمه‌و ئه‌وانه، ئێمه‌یه‌ك كه ده‌مانه‌وێ له سنورێكدا بسوڕێینه‌وه وخۆمان بناسین وبناسێنین كه خوای مرۆڤه‌كان خه‌تی كێشاوه و سه‌ره‌تاو ناوه‌ڕاست وسه‌ره‌نجامی وه‌ك ڕۆژی نیوه‌ڕۆ ئاشكرا‌و ئاماده‌كردووه‌وله‌سه‌رمانه هه‌ڵوێستمان یه‌كلاكه‌ینه‌وه به(بێ ڕاڕایی)وترسی(ڕاونان) و(دڵه‌ته‌په‌ی) ڕاپێچ كردنمان بۆ داهاتوی نادیاروناكاو!،وه‌كو زۆرجارده‌ویسترێ ده‌سه‌مۆوشل وشێواوبكرێین به‌و وه‌همانه‌وه !،( وَقَالُوا كُونُوا هُودًا أَوْ نَصَارَى تَهْتَدُوا قُلْ بَلْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ)135-البقرة(إِنَّ اللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ هَذَا صِرَاطٌ مُسْتَقِيمٌ)51-آل عمران(قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَاأَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)108-يوسف(..قُلْ إِنَّمَا أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ وَلَا أُشْرِكَ بِهِ إِلَيْهِ أَدْعُو وَإِلَيْهِ مَآَبِ)36-رعد(..وَقَالَ اللَّهُ لَا تَتَّخِذُوا إِلَهَيْنِ اثْنَيْنِ إِنَّمَا هُوَ إِلَهٌ وَاحِدٌ فَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ..)51-النحل. ئێمه‌ی ئوممه‌تی موسڵمان ده‌مانه‌وێ (سه‌ربه‌خوا)بین وخاڵی یه‌كه‌م وجه‌وهه‌ری وجه‌ختلێكراوی هه‌میشه‌یمانه وجیاوازیشمان له گه‌ڵ ئوممه‌تی ناموسڵمان له‌گراوه ده‌ست پێده‌كات كاتێ باوه‌ڕوبه‌رنامه(عه‌قیده + شه‌ریعه) به مافی خوای گه‌وره‌ی ده‌زانین وبه ڕه‌وای نابینین خه‌ڵك ده‌م وده‌ستی تێوه‌ردات هه‌رچه‌نده ئاستی تێگه‌یشتنیان گه‌یشتبێته لوتكه جگه له‌و شوێنانه‌ی كه شه‌ریعه‌ت به جێی هێشتووه بۆ ئه‌وه‌ی عه‌قڵی ئیجتیهادی یه‌كلایكاته‌وه وبڕیاری شه‌رعی و ناشه‌رعی بونی بۆ ده‌ركات و ئه‌ویش عه‌قڵێك كه مه‌رجه‌كانی ئیجتیهادی تێدا به‌ڕونی ببینرێ كه ئه‌م ناوچه ئیجتیهادیه‌ش جێگه‌ی هه‌زاران حاڵه‌تی له خۆی گرتووه‌و به پێی ناووناوچه‌وناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كان زۆروكه‌م ده‌كات وگرنگ ئه‌وه‌یه ده‌بێت بزانین كه ناوچه‌ی فیقهو وفه‌توا ئیجتیهادیه‌كان گه‌لێك فراوانه، ئه‌نجا له‌و گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌و باس وڕێسایانه‌ی كه خوای گه‌وره به وه‌حی ڕون وڕاشكاوانه دایبه‌زاندووه، بۆ كه‌س نه‌بێت سنوره‌كانی ببه‌زێنێ، وه‌كو بنه‌ماوبناغه‌ش هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می به‌هره‌و بیروبه‌رهه‌می فیكری وچالاكیه كۆمه‌لاَیه‌تی وئینسانیه‌كان بێت ودوای ئه‌و–وه‌حی- سودوسواڵی فیكری له‌هه‌رسه‌رچاوه‌یه‌كیتری ئینسانی ڕادراو و به‌رهه‌ڵدایه وئه‌مه‌ش كۆمه‌یه‌كی باشه بۆ عه‌قڵه جیاوازه‌كان تا یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ن وپێكه‌وه له (خاڵ) و(خه‌م) و(خه‌وه) هاوبه‌شه‌كاندا سوچه به‌تاڵه‌كان پڕكه‌نه‌وه.
كه ئه‌م سوچانه‌ش كه‌م نین ولای كه‌می له‌م قۆناغه‌ی ئه‌مڕۆی مرۆڤایه‌تیدا نه‌توانراوه سودی پێویست له‌و ناوچه ئازادانه‌دا وه‌ربگیرێ هۆكاری ئه‌مه‌ش كه‌م وكسوری فیكری وچیقڵدان ته‌سكی مرۆڤه‌كان خۆیانه وعه‌قیده‌وشه‌ریعه‌ی ئیسلام لێی به‌رپرس نیه، تۆمه‌تێكی له‌وجۆره‌ش ته‌نها بۆ(ڕاكردنه له ڕاستیه‌كان) یان(ڕاونانی ڕاستگۆكان) كه زۆرینه‌ی وه‌خت ئوممه‌تی ناموسڵمان ده‌سپێشخه‌ربون وبه‌دڵكرمێی له‌گه‌ڵ ئوممه‌تی موسڵماندا نه‌یانویستووه ڕێكه‌ون و بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هه‌وڵه‌شیان هه‌میشه مه‌رجی دژه عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌یان كردووه‌ته بنچینه‌ی هاوكاری وهاوڕێی وبه پاڵنه‌ری سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی مادی ویستویانه ئه‌و بنه‌مایانه هه‌ڵته‌كێنن، ئه‌مه‌ش وایكردووه نه‌توانرێ وه‌كو پێویست له ناوچه فیكریه ئازاده‌كاندا هاوهه‌وڵ وهاوكاری یه‌كتر بن!.
ڕاست وناڕاستی سه‌ربه‌خوایی بونی كه‌سه‌كانیش به‌ستراوه به‌م حاڵه‌ته ده‌رونی وفیكری وكرداریه‌وه كه تا كوێ قبوڵی ئه‌وه ده‌كه‌ن خوا خۆی! باوه‌ڕو به‌رنامه دابه‌زێننێ ودامه‌زرێنێ؟. وه تا كوێ ده‌توانن ڕۆڵی مرۆڤانه‌ی خۆیان بسه‌لمێنن وكاری خودا‌و كاری خه‌ڵك لێك جیابكه‌نه‌وه و خودا به خودا بناسن وخه‌ڵكیش به خه‌ڵك وتێكه‌ڵ وپێكه‌ڵی نه‌كه‌ن؟، (أفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ) 54-المائدة (أَفَغَيْرَ اللَّهِ أَبْتَغِي حَكَمًا وَهُوَ الَّذِي أَنْزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلًا وَالَّذِينَ آَتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْلَمُونَ أَنَّهُ مُنَزَّلٌ مِنْ رَبِّكَ بِالْحَقِّ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ)114-الأنعام.(إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ)40- يوسف (أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنْ بِهِ اللَّهُ وَلَوْلَا كَلِمَةُ الْفَصْلِ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ )21-الشورى.
ئه‌ركی سه‌ره‌تای مرۆڤه‌كان هه‌مو مرۆڤه‌كان بریتیه له جیاكردنه‌وه‌ی یاساوڕێكاره(نه‌گۆڕه‌كان) و(ڕێبازه هه‌میشه‌ییه‌كان)ی په‌روه‌ردگاریان كه ته‌نها خۆی ده‌توانێت وبۆی ڕه‌وایه خاڵه‌كانی بژمێرێ ومرۆڤیش بسپێرێ تا بیكه‌نه نه‌خشه ڕێگای دین وژینیان!، له‌م سنوره‌دا خوای گه‌وره به شه‌ریكایه‌تی كه‌س قایل نیه!-وه‌ك چۆن بۆ هێنانه‌دی بونه‌وه‌ر وچه‌قاندنی خالقیه‌تی خۆی لای هه‌موگیاندارانی مرۆڤ وئه‌وانیترهاوبه‌شی كه‌سی پێویست نیه- ومرۆڤیش دوو ڕیانی له‌ڕوودایه وله سه‌رێتی سه‌ری بۆ نه‌ویكات و به‌ندایه‌تی خۆی بسه‌لمێنێ و ئه‌شتوانێ مل نه‌دات وكه‌سێكیتر به شایانی ئه‌و شوێنه بزانێ!!؟.
(سه‌ربه‌خوا)بون به‌رزترین پله‌ی پاپه‌ندبونه به باڵاترین وبه‌ڕێزترین زاته‌وه ومرۆڤێكیش كه دڵ وده‌رونی هه‌یه،یان عه‌قڵ وعه‌دلی هه‌یه، یان هه‌ست وهیواو هه‌ژمونی ڕۆحی هه‌یه، ناتوانێ یاخی بێت و سێباز بكات وئه‌و سنوره به جێبێڵێت، زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كانیش ده‌یانه‌وێ (سه‌ربه‌خۆیان) بن وگۆڕاوونه‌گۆڕ ببێته ده‌سكه‌لایان وهیچ له گۆڕاو یان نه‌گۆڕ كۆت وپێوه‌ندیان نه‌كات بۆ گه‌یشتن به مه‌رام ومه‌راق ومه‌قامی دورونزیكیان، بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش هه‌ڵه ناكه‌ین ئه‌گه‌ر بێژین گوزارشت له تێكچونی هاوسه‌نگی ئه‌و زۆرینه‌یه ده‌كات و یان عه‌قڵ پۆزی خودایی بون لێده‌دات!، یان ڕۆح به‌له‌سه‌و به‌ره‌لاَ بووه‌وخۆی لێبووه به فریاد ڕه‌س !، یان دڵ وهه‌ناو ڕه‌ق وڕه‌ش بووه‌و تاریك وڕوونی لایه‌كسانه!، یان هه‌مویان پێكه‌وه پۆزی خۆ به‌خودا زانین وكه‌شخه‌وفشه‌ی فریادڕه‌سی وڕه‌ق وڕه‌ش بونی ناخ بووه‌ته بارێكی سروشتی و تێوه‌یگلاندوون و وگیرۆده‌ی كردوون!. !.(وَإِنْ تَعُدُّوا نِعْمَةَ اللَّهِ لَاتُحْصُوهَا إِنَّ الْإِنْسَانَ لَظَلُومٌ كَفَّارٌ)34-ابراهيم(خَلَقَ الْإِنْسَانَ مِنْ نُطْفَةٍ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌ مُبِينٌ)4-النحل(وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِي هَذَا الْقُرْآَنِ لِلنَّاسِ مِنْ كُلِّ مَثَلٍ وَكَانَ الْإِنْسَانُ أَكْثَرَ شَيْءٍ جَدَلًا) 54-الكهف(أَوَلَا يَذْكُرُ الْإِنْسَانُ أَنَّا خَلَقْنَاهُ مِنْ قَبْلُ وَلَمْ يَكُ شَيْئًا)67-مريم(هَلْ أَتَى عَلَى الْإِنْسَانِ حِينٌ مِنَ الدَّهْرِ لَمْ يَكُنْ شَيْئًا مَذْكُورًا،إِنَّا خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنْ نُطْفَةٍ أَمْشَاجٍ نَبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَاهُ سَمِيعًا بَصِيرًا،إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا)1-3الانسان(قُتِلَ الْإِنْسَانُ مَا أَكْفَرَهُ)17-عبس(يَا أَيُّهَا الْإِنْسَانُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ الْكَرِيمِ،الَّذِي خَلَقَكَ فَسَوَّاكَ فَعَدَلَكَ،فِي أَيِّ صُورَةٍ مَا شَاءَ رَكَّبَك،كَلَّا بَلْ تُكَذِّبُونَ بِالدِّينِ)6-9الانفطار(فَأَمَّا الْإِنْسَانُ إِذَا مَا ابْتَلَاهُ رَبُّهُ فَأَكْرَمَهُ وَنَعَّمَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَكْرَمَنِ،وَأَمَّا إِذَا مَا ابْتَلَاهُ فَقَدَرَ عَلَيْهِ رِزْقَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَهَانَنِ)15-16الفجر.
(سه‌ربه‌خوا)بون ملكه‌چ بونی هه‌موئان وساتێكی مرۆڤه بۆ خوا، گرێدانی دڵ وبه‌ستنه‌وه‌ی زمان وئالوده‌یی ئه‌ندام وئاكاره كانه به باوه‌ڕوبه‌رنامه‌كه‌یه‌وه، هه‌مو هیوایه‌كه به كردگار، گشت ترسان وسڵه‌مینه‌وه‌یه‌كه له په‌روه‌ردگار، خۆشه‌ویستیی بێسنوره، پێدانی هه‌مو مال وحاڵی بێ كسوره، به‌خشینی گیان وژیانی بێ قسوره، بوغزاندنی ناحه‌زی دین ودوژمنی نزیك ودوره، پاڕانه‌وه‌و چه‌مانه‌وه‌ی په‌نهان وئاشكرای بێ چه‌ندوچون وزه‌روره.
(سه‌ربه‌خوایی) واته هه‌مو نه‌زرێك، هه‌مو قه‌رزێك، هه‌مو فه‌رزێك، هه‌مو ئاخ وداخ ونوزه‌نوزێك، له ڕابوردوو له داهاتوو هه‌مووه‌رزێك، به گشت بازوو هێزێك،به مه‌رجی هه‌مو پێ‌زانین وڕێزێك!،بێ وه‌ستان وله‌رزه له‌رزوخه‌ووخه‌یاڵ و وه‌نه‌وزێك، ده‌بێت ته‌نها و ته‌نها بۆخوای گه‌وره بێت كه چاوگه‌ی ڕه‌های هه‌مو(خێروخۆشی) و(ژیان ومردن) و(رزق وڕۆزی) و(په‌یام وپاداشتێكه)!.
(سه‌ربه‌خوایی) ده‌كاته (سه‌ربورده‌ی لێبورده‌یی) و(پێكه‌وه كرده‌یی) و ئازایی وئازادیخوایی بێ سه‌ره‌ڕۆیی وگه‌یشتنه به ئامانجی ڕه‌زابونی خودا بێڕه‌نجه‌ڕۆیی، په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی هه‌ناووهه‌نگاوی مرۆڤه‌كانه، ئاوه‌انكردنه‌وه‌ی زه‌وی وزاروئاسوده‌سازی ته‌واوی هه‌رێم وشوێنه‌كانه!.
(سه‌ربه‌خوایی) به‌زه‌یی وسۆزو فیداكاریه، پێشبڕكێی شه‌ووڕۆژه، شۆڕشی به‌رده‌وامه، كۆده‌تایه به‌سه‌ر نه‌فس ونه‌فس نزمه‌كاندا، تێكۆشانه‌له دژی شه‌یتان و شه‌یتاننیزمه‌كاندا، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆومه‌كۆی یاساوڕێسای شه‌ریعه‌ته، ئاشتكردنه‌وه‌و ئاوێزانكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه له گه‌ڵ یه‌كتری وپێكه‌وه ڕۆیشتنه، پێكه‌وه گێڕاوه‌نه‌ی مرۆڤ بونی مرۆڤه‌كانه، كاتێ بۆ خوا ده‌ژین وروویان له ئه‌وه و ڕوگه‌یان لای ئه‌وه، پێكه‌وه سه‌نگه‌رگرتنه، پێكه‌وه‌جه‌نگ وجیهاد وله خۆبوردن وبۆ یه‌كترمردنه، پێكه‌وه په‌ڕینه‌وه‌وبڕینی قۆناغه سه‌خت ودژواره‌كانه، پێكه‌وه ژیانه، پێكه‌وه پوكاندنه‌وی تاغوت وتاغوتیه‌كانه، پێكه‌وه مردنه، پێكه‌وه زیندومان وزیندوبونه‌وه‌یه، هه‌مو ئه‌م پێكه‌وه بونانه‌ش خوای خۆمان گرێیداوه و له‌یه‌كتری ئالاَندوون، كه‌وابێت خۆشی له خۆمان پچڕانی نیه!!.(لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انْفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ، اللَّهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آَمَنُوا يُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَوْلِيَاؤُهُمُ الطَّاغُوتُ يُخْرِجُونَهُمْ مِنَ النُّورِ إِلَى الظُّلُمَاتِ أُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ) 256-257البقرة (وَمَنْ يُسْلِمْ وَجْهَهُ إِلَى اللَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى وَإِلَى اللَّهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ)22-لقمان.
بڕگه‌ی دووه‌می ناوونیشانه‌كه (سه‌ربه‌خۆی)یه، پرسیاری گه‌وره‌و زۆرجار بێ وه‌لاَمی هه‌ندێك له تاكه‌كان وزۆرێك له لایه‌ن وفه‌رمانڕه‌واكان بریتیه له ڕاستگۆیی و ڕاستڕۆیی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا به‌كردارودوورله هه‌موو گومانێك ده‌توانن بیسه‌لمێنن كه‌سه‌ربه‌خۆن له(بیر)و(به‌یان) و(بڕیار)و(پرۆژه‌ی ئابوری وئامانجی سیاسی)وچنینه‌وه‌ی(به‌رهه‌م وبه‌رده‌وام)ی ته‌قه‌لایاندا؟، كه‌مجار وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره مه‌شروعانه ده‌كه‌ونه به‌رده‌ست وكه‌س وكۆمه‌ڵی پرسیار لێكراویش خۆیان ناده‌ن به ده‌سته‌وه !، ته‌نها خۆگێلكردن له‌م پرسیارانه زۆرجار به‌س ده‌بێت لای پرسیاركه‌ران بۆ دروست بونی گومان یان ڕاستده‌رچونی گومانی له ده‌ستدانی (سه‌ربه‌خۆیی)وساغ بونه‌وه‌ی(سه‌ربه‌ده‌ریی)! بۆ هێزوهه‌گبه‌یه‌كی عه‌قایدی یان فیكری یان سیاسی جیاوناكۆك له گه‌ڵ باوه‌ڕوبه‌رنامه‌و بیروبڕیاری نه‌ته‌وه‌ی موسڵماندا.
سه‌ربه‌خۆیش (باوه‌ڕه)!، به‌رنامه‌یه، ژیری ومتمانه به‌خۆبون وله‌سه‌رلاقیخۆ وه‌ستانه،جوانترین هونه‌ره ، جه‌وله‌ی جوامێریه، هه‌وێنی كاروهیوای ئێستاوئه‌وساودواڕۆژه، هێڵی ئه‌من وئه‌مانی هێشتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌و میلله‌تی موسڵمانه،دڵنیایی وسه‌قامگیری ده‌روونه.
رۆحیه‌تی(سه‌ربه‌خۆیی) پێویسته بكرێته مارشی گشتی و ویردی سه‌رزمان ومه‌رجی برایه‌تی وهاوكاری وپشتیوانی یه‌كتر!!، چونكه فیكری(سه‌ربه‌خۆیی)یه‌كێكه له مانا هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌لائی موسڵمان بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی وبه‌ریبونه له‌وانیتر!،حه‌زو حه‌زدانی(سه‌ربه‌خۆیی) سوربون وشانازیه به شاروشارستانی ئیسلامی وقوڵبونه‌وه‌وخڕبونه‌وه‌وده‌ستگرتنه به‌ڕوناكبیری وفیكروفیقهوفه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامه‌تی، نه‌ك بارگاوی بون به‌ڵكو بارگاویكردنی مرۆڤه‌كانیتره به‌گه‌نجینه‌و گه‌وهه‌ره له بن نه‌هاتوه‌كانی ئوممه‌تی موسڵمان كه پازده سه‌ده‌یه كۆده‌بێته‌وه‌وكه‌ڵه‌كه بووه وزه‌ین ووه‌جاخی گه‌لانی موسڵمان و ناموسڵمانی پێ ڕوناك ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر دانی خێریش نه‌نێن به‌م ڕاستیه‌دا !.
نه‌بون و نه‌مانی سه‌ربه‌خۆیی--به‌وشێوه‌ی خرایه ڕو--له ئاستی تاك وتاقمدا هیچ ناگه‌یه‌نێ جگه خۆخاڵی كردنه‌وه له هه‌موو ڕه‌گ وڕه‌گه‌زه‌كانی مرۆڤێك كه بیه‌وێ له سه‌رهێڵه ته‌ریب وته‌لاَییه‌كه‌ی ئیسلام بزوتنه‌وه‌یه بكات و بارێك بخات وبه‌ردێ بخاته سه‌ر به‌رده‌لاَنی دینداری له دروست دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاده‌می كه بۆ خودای گه‌وره ژیان له ژه‌هراوی بون به گه‌نده‌ڵیی فیكری وسلوكی بپارێزن!.
به سه‌رداخستنی سه‌ربه‌خۆیی پاشكۆیه‌تی ده‌بێته جێگری وبه دوای خۆیدا هه‌مو نه‌خۆشیه‌كانی چاولێكه‌ری وچاو له‌دوایی وهه‌ست كردن به (قه‌زه‌می وقه‌ڵه‌می) بون و ڕازی بون به خۆجێكردنه‌وه له ڕیزه‌كانی دوای دواوه ئه‌گه‌ر له ژێر پێدا خۆی نه‌بینێته‌وه و هێشتا شوكری له‌سه‌ر نه‌كات!؟.
ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه‌ی لێی دوام مانایه‌كی گشگیری هه‌یه ولقه‌كانی ده‌گاته بابه‌ته ئوسوڵیه‌كان كه له ناخی ناخی ئیسلامدا جێوڕێیان گرتووه و زۆرتر جێی ترسه له‌سه‌ر كه‌سێتی كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كان له داڕنین ودابه‌زین، له به‌رئه‌وه‌شه تێكۆشانی گه‌وره‌مان له‌و پێناوه‌دا ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ تا نه‌بینه په‌ندی زه‌مانه و وانه‌ی ڕۆژانه!!، باش له‌وه‌ش تێده‌گه‌م كه سه‌ربه‌خۆیی به‌و عه‌قڵیه‌ته قورئانیه باجی گه‌وره‌ی ده‌بێت به‌لاَم له‌م كاتانه‌دا باجده‌ر بین باشتره له‌وه‌ی باج وه‌رگربین!!.(إِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاعْبُدُونِ)92-الأنبياء(وَإِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاتَّقُونِ)52-المؤمنون.
سه‌ربه‌خۆییه‌كیتر ئه‌وه‌یه كه له ناو سنوری چالاكی وچاككاریه ئیسلامیه‌كه‌دا --ئه‌گه‌ر ویست ووێران هه‌بێت-- پێویسته جێی حورمه‌ت بێت وحه‌ره‌می پارێزراو بێت!،ئه‌ویش(پسپۆڕی)و(تایبه‌تمه‌ند)ی تاكه‌كانه، تاچه‌ندێ ئه‌م بوارانه تێیڕادرێ وخه‌ست بكرێته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دایه، له‌م دابه‌شكاریه زانستیه‌داو سپاردنی كاره‌كان به كه‌سانی خۆی ودورله كه‌سانی ناحاڵی ونادڵسۆزو پاراستنیان له تێهه‌ڵقورتان و تێكدان ده‌مه‌وێ بڵێم:
زۆرترینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له به‌رزترین ڕێژه‌دا پێویستیان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه له بیروبه‌یان وبه‌رنامه‌وبزوتندا بریتین له زانایانی (فیقهوفه‌توا)وبانگخوازان و بیرمه‌ندانی ئیسلامی و وتوێژه‌رانی ناو زانسته شه‌رعیه‌كان، ئه‌وانه‌و هاووێنه‌كانیان له خاوه‌ن پسپۆڕوهه‌ڵگری بڕوانامه‌كانیتر زۆرترله‌سه‌ریانه زیره‌كانه وژیرانه‌و بوێرانه‌به‌ره‌نگاری هه‌ڵپه‌ی به پاشكۆیی كردن ببنه‌وه وقایل نه‌بن بكرێنه سێبه‌ری هیچ تاك وتاقمێ، هیچ حیزب وحاكمێ، هیچ ده‌سه‌لاَت وده‌وڵه‌تێ!!، ته‌نها به‌م سه‌ربه‌خۆییه‌ش ده‌توانن به پێی ئاراسته‌وئامانجی شه‌ریعه‌ت وبه‌رژه‌وه‌ندی گشتی جه‌ماوه‌ری موسڵمان قسه‌بكه‌ن، هه‌ڵوێست وه‌رگرن، فه‌توا بده‌ن،بانگی ئیسلام بگه‌یه‌ننه هه‌مو گوێیه‌ك، هه‌موتوێژینه‌وه‌ك له‌سه‌ر بابه‌ته هه‌ستیاروناهه‌ستیاره‌كان بنوسن وبلاَوكه‌نه‌وه دورله(شه‌رعاندن) و(شه‌خساندن) و(شێواندن)و(شل وملكردن)ی حوكمه شه‌رعیه‌كان!، ئه‌مه‌ش بانگه‌واز نیه بۆ ته‌فروتوناكردنی تواناكان وگرنگیدان به تاك له‌سه‌رحیسابی كاروكارایی ده‌سته‌جه‌معی ویه‌كخستنی تین وته‌وژمه‌كان، وه‌كوبه چاوی سه‌رودڵ ده‌بینن كه ئه‌مڕۆ دژه‌كانی ئیسلام هه‌وڵی سه‌روماڵی ده‌ده‌ن تا شه‌ڕی خۆیان به‌زانایه‌ك-مه‌لایه‌ك-یان بانگخوازێك یان بیرمه‌ندێكی موسڵمان بكه‌ن وله دووره‌وه سه‌یركه‌ن وله ژێره‌وه‌ش سه‌ما بكه‌ن!، پاش ته‌واو بونی ئه‌ركی ئه‌و جۆره له قاڵب دراوانه ودۆشینی ته‌واویان ئه‌نجا فڕێیانده‌ده‌نه ده‌ره‌وه‌ی یاریه‌كه‌وبه‌گۆشه‌گیركردنیان له‌ده‌ره‌وه‌ی گۆمه‌ڵگه تامردن ده‌یانتلێننه‌وه!، (لَا خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِنْ نَجْوَاهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ ابْتِغَاءَ مَرْضَاةِ اللَّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا،وَمَنْ يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءَتْ مَصِيرًا)114-115النساء.
بڕگه‌ی سێهه‌می ناوونیشاته‌كه(له‌سه‌رخۆییه)،ئه‌مه‌ش مه‌به‌ست پێی خاوه‌خاو یان سیلاویكردن پاشان مراندنی هه‌نگاوو هه‌وڵه‌كان نیه وه‌كوچۆن مانای خێرایی ملنان وڕاكه‌ڕاكه‌ی بێنه‌خشه‌ش نیه‌وناچێته حه‌زوحه‌زدانمانه‌وه، یان درێژكردنه‌وه‌ی قۆناغ وسه‌رده‌مێك--سه‌ره‌ڕای بونی هه‌ندێ بواروتونه‌یلی ده‌رچون-- تاوایلێدێت خه‌ڵكی ساده‌و قاعیده جه‌ماوه‌ریه‌كه لایان چاپ وچه‌سپ ببێت كه قۆناغی دینداری ته‌نها قۆناغێكه!!، ناشگونجێ مه‌به‌ستمان پێی هه‌ڵپڕوكاندن وهه‌ڵپڕوزاندنی قۆناغه‌كان بێت، ئه‌وه‌نده‌ی كه‌مه‌به‌ست پێی به‌رده‌وام ئارامی و هه‌میشه دامه‌زراوی و سوك ونه‌رم دابه‌زینه بۆ ناو ده‌روونی خه‌ڵك وواقیعه كۆمه‌لاَیه‌تی وكه‌لتوری وفیكری وفه‌رهه‌نگیه‌كان،هه‌روه‌ها له‌به‌رچاوگرتنی ئامانجی دورونزیك و وازنه‌هێنان وساردنه‌بونه‌وه‌ونه‌به‌زینه له پێناو نه‌ك ڕوونه‌دانی شاخ شاخێن--كه ناگونجێ و مێژوی پێغه‌مبه‌ران(سه‌لاَت وسه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت) زنجیره‌یه‌كی هه‌زاران ساڵه‌ی ئاماده‌باشیه بۆئاواره‌یی وئازاروئه‌نجا ئازادیهێنه!،-- به‌ڵكو شان به‌شانی یه‌كتر په‌یامی وه‌حی وپڕۆژه‌ی په‌یامخوازان بگه‌یه‌نرێته خاڵی كۆتایی تا ڕاده‌ستكردنی به نه‌وه‌ی داهاتوو! !(قَالَ لَهُ مُوسَى هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَى أَنْ تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْدًا، قَالَ إِنَّكَ لَنْ تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا،وَكَيْفَ تَصْبِرُ عَلَى مَا لَمْ تُحِطْ بِهِ خُبْرًا، قَالَ سَتَجِدُنِي إِنْ شَاءَ اللَّهُ صَابِرًا وَلَا أَعْصِي لَكَ أَمْرًا)66-69الكهف.
ئه‌گه‌ر (سه‌ربه‌خوایی) و(سه‌ربه‌خۆیی) دوو ئامانج یان دوو بنه‌مای دینداری بێت ئه‌وا (له‌سه‌رخۆیی) ئامرازێكی زۆر له باره بۆ گه‌یشتن به هه‌مووچڵ وچه‌كه‌ره‌كانی ئامانجه دوانه‌ییه‌كه، لێره‌دا هه‌تا له‌سه‌رخۆبین هێشتا كه‌مه!، ئه‌م بانگه‌وازه‌ش بۆ جیهانی په‌روه‌رده‌وپێگه‌یاندن وساغله‌مكردنی ده‌رون وبیری مرۆڤه‌كانه.
قسه‌شم له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌یه كه‌له‌م بواره‌به‌رفراوانه‌دا لێ‌بڕاون وبۆی دابڕاون!،به‌لاَم بۆشوێنه‌كانیتری وه‌كوبه‌ره‌و ڕووبونه‌وه‌و سه‌نگه‌رگرتن یان ئه‌وشوێن وكاتانه‌ی--وه‌كو ڕووبه ڕوونه‌وه‌ی سه‌ركه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان—كه‌لایه‌ن وكه‌سی به‌رانبه‌رته‌نها مه‌به‌ستی به‌زاندن وبرینداركردنی كه‌سێتیی بانگخوازو بانگه‌وازه‌كه‌یه‌ئه‌وه‌ده‌بێت به زمانی خۆیان بدوێنرێن و سڵ ومینجه مینج نه‌كرێ له وه‌لاَمی جدی وجوامێرانه‌یان، تا تێبگه‌ن ئه‌گه‌ر ئازادی بدرێته خه‌ڵكه موسڵمانه‌كه ده‌زانن چۆن به عه‌فڵ وماریفه وبه‌ڵگه‌ی ده‌مكوتكه‌ر به‌رانبه‌ر ده‌حه‌په‌سێنن!.( (أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِي حَاجَّ إِبْرَاهِيمَ فِي رَبِّهِ أَنْ آَتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا أُحْيِي وَأُمِيتُ قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللَّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ)258-البقرة (وَلَقَدْ آَتَيْنَا مُوسَى تِسْعَ آَيَاتٍ بَيِّنَاتٍ فَاسْأَلْ بَنِي إِسْرَائِيلَ إِذْ جَاءَهُمْ فَقَالَ لَهُ فِرْعَوْنُ إِنِّي لَأَظُنُّكَ يَا مُوسَى مَسْحُورًا،قَالَ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا أَنْزَلَ هَؤُلَاءِ إِلَّا رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ بَصَائِرَ وَإِنِّي لَأَظُنُّكَ يَا فِرْعَوْنُ مَثْبُورًا) 101-102الاسرا‌ء.
(بێ)
هه‌ر دوو ده‌ست و ده‌سته‌كه‌ی تر!
(ده‌ستئه‌نقه‌ست) (ده‌سته‌وسانی) (ده‌ستێوه‌ردان)!
مرۆڤه‌كان حه‌زیان به ژیانه‌وكه‌چی ژه‌هراویشی ده‌كه‌ن!، دروستی ده‌كه‌ن وه‌لێ ده‌شیڕوخێنن!، دڵسۆزیی پێده‌ده‌ن به‌لاَم دڵیشی ده‌ردێنن!، شه‌ڕی له‌سه‌رده‌كه‌ن ئه‌مما شه‌ڕیشی پێده‌فرۆشن!، ئاشتیان ده‌وێ به‌لاَم ئاشی ئاشوبیان هاوته‌ریب له هاڕیندایه!، مرۆڤ ئه‌مانه به زیاده‌وه ده‌كات وهێشتا ده‌گه‌ڕێ وده‌یه‌وێ وهاوارێتی بۆ هه‌مو تاوان وتانه‌یه‌ك بڕوبیانویه‌ك بدۆزێته‌وه وپینه‌ی بكات ئه‌گه‌ر نه‌كرا ونه‌بڕا به‌به‌ریا چاره‌ی ئاماده‌كراو ساغكردنه‌وه‌یه‌تی به‌سه‌رخه‌ڵكێكی دور یان نزیكدا!.
له‌و گرنگتر ئه‌وه‌یه سه‌رو زمانی خۆی نه‌شكێت وشوخت نه‌هێنێ!، سروشت وئاره‌زوی خۆ قوتاركردن وخه‌ڵك تۆمه‌تباركردن ته‌نها له دونیادا مرۆڤ پێی نه‌ناسراوه به‌ڵكوغیره‌تی گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی له‌ودونیاش هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان بدات تا وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچێت. جا ئه‌گه‌ر ڕۆحی فشۆڵی مرۆیه‌كی له‌و كانزا سه‌یروژه‌نگاویه! بیه‌وێ مه‌حاڵ خه‌رجكات و له قیامه‌تدا بقوچێنێ و به پیاوی ساڵح ده‌رچێ، بۆدونیای خۆمان به‌لایانه‌وه ئاوخواردنه‌وه‌یه!، (وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَنْ نُؤْمِنَ بِهَذَا الْقُرْآَنِ وَلَا بِالَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ مَوْقُوفُونَ عِنْدَ رَبِّهِمْ يَرْجِعُ بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ الْقَوْلَ يَقُولُ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا لَوْلَا أَنْتُمْ لَكُنَّا مُؤْمِنِينَ، قَالَ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا لِلَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا أَنَحْنُ صَدَدْنَاكُمْ عَنِ الْهُدَى بَعْدَ إِذْ جَاءَكُمْ بَلْ كُنْتُمْ مُجْرِمِينَ،وَقَالَ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا بَلْ مَكْرُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ إِذْ تَأْمُرُونَنَا أَنْ نَكْفُرَ بِاللَّهِ وَنَجْعَلَ لَهُ أَنْدَادًا وَأَسَرُّوا النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ وَجَعَلْنَا الْأَغْلَالَ فِي أَعْنَاقِ الَّذِينَ كَفَرُوا هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ)31-33سبأ.
پێویستمانه سنوری هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌و تاوان وبێتاوانی خۆمان وخه‌ڵكیتر بزانین و هه‌ر یه‌كه‌و به پێی بێخه‌می وخه‌مساردی خۆی بكه‌وێته به‌ر ڕه‌خنه‌ولێپرسینه‌وه‌و سزاوه، سه‌ركه‌وتن له‌م خوێندنه‌وه‌دا ڕێخۆشكه‌ره بۆ هێنانه‌وه‌ی پله‌یه‌ك له دادوئینساف له بڕیاروحوكمه جیاوه‌زه‌كاندا،ڕه‌وشتی گوناحباركردنی خود و داننان به خراوی وخواریی ده‌رون وده‌وری ڕۆژانه‌دا له شتێك‌دا یان زیاترله شتێك ئه‌وه‌نده كه‌مبوه‌ته‌وه‌مرۆڤ توشی بێ ئومێدی ده‌كات، واته دژه‌كه‌ی بووه‌ته مۆده‌ی ڕۆژگارو ئێمه‌ش نه‌مانتوانیوه هه‌ندێ نمونه‌ی دیاروبه‌رچاو بخه‌ینه ناو ئه‌م ژاوه‌ژاو وجه‌نجاڵه‌وه!، له پێناوی ئه‌وه‌ی ته‌نها قسه وقسه‌گۆڕینه‌وه نه‌بێته ئامرازی گۆڕانكاری --كه‌ناكرێ ته‌نها قسه‌زانی نمونه‌ی ڕاكێشانی خه‌ڵك بێت بۆ لای ئیسلام وئیسلامه‌تی--وبه‌ڵكو كاروكردارگه‌وره‌ی هه‌ڵوێسته‌كان بێت، چونكه ئه‌وانیش– به‌ره‌ی ناموسڵمان -- له قسه‌و شه‌ڕه قسه‌دا هه‌ندێ كات له موسڵمانی ده‌به‌نه‌وه به‌لاَم ناتوانن له كرداردا له موسڵمانی به‌رنه‌وه!.
(فَاسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّي لَا أُضِيعُ عَمَلَ عَامِلٍ مِنْكُمْ مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى بَعْضُكُمْ مِنْ بَعْضٍ فَالَّذِينَ هَاجَرُوا وَأُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ وَأُوذُوا فِي سَبِيلِي وَقَاتَلُوا وَقُتِلُوا لَأُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَلَأُدْخِلَنَّهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ثَوَابًا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الثَّوَابِ)195- آل عمران(مَا كَانَ لِأَهْلِ الْمَدِينَةِ وَمَنْ حَوْلَهُمْ مِنَ الْأَعْرَابِ أَنْ يَتَخَلَّفُوا عَنْ رَسُولِ اللَّهِ وَلَا يَرْغَبُوا بِأَنْفُسِهِمْ عَنْ نَفْسِهِ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ لَا يُصِيبُهُمْ ظَمَأٌ وَلَا نَصَبٌ وَلَا مَخْمَصَةٌ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَا يَطَئُونَ مَوْطِئًا يَغِيظُ الْكُفَّارَ وَلَا يَنَالُونَ مِنْ عَدُوٍّ نَيْلًا إِلَّا كُتِبَ لَهُمْ بِهِ عَمَلٌ صَالِحٌ إِنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ، وَلَا يُنْفِقُونَ نَفَقَةً صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً وَلَا يَقْطَعُونَ وَادِيًا إِلَّا كُتِبَ لَهُمْ لِيَجْزِيَهُمُ اللَّهُ أَحْسَنَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ)120-121 التوبة(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ، كَبُرَ مَقْتًا عِنْدَ اللَّهِ أَنْ تَقُولُوا مَا لَا تَفْعَلُونَ، إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِهِ صَفًّا كَأَنَّهُمْ بُنْيَانٌ مَرْصُوصٌ)2-4الصف.
بڕگه‌ی یه‌كه‌می ناوونیشانه‌كه‌ی سه‌ره‌وه(ده‌سئه‌نقه‌ست) ئه‌وه ده‌كاته ئامانج كه هه‌موان له سه‌رمانه ڕاوه‌ستین ویه‌خه‌ی خۆمان بگرین و په‌نجه‌ی تۆمه‌ت وتوڕه‌یی بكه‌ینه‌خۆمان پێش ئه‌وه‌ی باس له ده‌ست یان دۆستێكی نه‌زان یان دوژمنێكی زۆرزان بكه‌ین، ده‌ستی خۆمان كه‌به‌شێكه له لاشه‌ی خۆمان چاكتروچالاكترله‌دۆست ودوژمن پێڕاده‌گات غافڵگیرانه سه‌روسنگمان بكوتێ!، ئێمه خۆمان (ده‌سئه‌نقه‌ست) گوناح ئه‌كه‌ین، له گه‌ڵ سته‌م وسته‌مخوازی عاشق ومه‌عشوقین ، بوینه‌ته پردی تاغوتان وپه‌یامه‌كانیان ئه‌گه‌یه‌نین، یه‌كترمان كردووه‌ته خۆره‌وخۆراك بۆ ئاره‌زویه‌كی كاتی، هه‌رمرۆڤ نیه مرۆڤ ده‌كوژێ؟، هه‌رخۆیان نین بونه‌ته دڕكی ڕێ؟، ئه‌ی (درۆ) بێزه‌حمه‌ت وهۆ هه‌ڵنادورن؟، چاڵ و چه‌م بۆ یه‌كتری هه‌ڵنادڕن؟، دڵیان له یه‌كتری پیس و كرمێ نیه؟، بوغزوبوغزاندن بڕیاری سه‌ره‌تاوسه‌ره‌نجامیان نیه؟، ئێمه‌خۆمان به‌ڵێ خۆمان! پشكی سه‌ره‌كیمان هه‌یه له خوڵقاندنی هه‌مو تاریكی وتاوانێ!.
هێنان وهێنانه‌وه‌ی هه‌موتاعون وتاغوتێ،! یان شێواندنی هه‌مو ڕاستیه‌ك وشه‌رمه‌زاركردنی هه‌مو ڕاسگۆیه‌ك به‌رهه‌می كێیه جگه‌له‌مرۆڤه‌كان!،كوژاندنه‌وه‌ی هیواكان،سڕوكڕكردنی ئازایه‌تی وئاگایه‌تی ئاده‌میه‌كان،به‌نه‌فام وگێلاندنیان كێ لێیبه‌رپرسیاره؟ كێ لێی بێخه‌م وبێدادو ویژدانی سه‌روخواره؟، كێ بوهتانچی وڕوخێنه‌روداگیركه‌ری خاك وخه‌ڵكی بێ نه‌وایانی هه‌ژاره؟، كێ ده‌یدزێ؟ كێ ده‌یگه‌زێ؟، كێ ده‌یدۆشێ؟، كێ عه‌قڵ وێران ده‌كات؟، كێ چاوان وچاوگه كوێران ده‌كات؟، كێیه گورگی ناو مه‌ڕان؟، كێیه شێری ناو میلله‌ت وڕێوی به‌رده‌م دوژمنان، جگه له ئینسان وئینسانیه‌كان؟! ؟!،(لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ)225-البقرة(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَقْتُلُوا الصَّيْدَ وَأَنْتُمْ حُرُمٌ وَمَنْ قَتَلَهُ مِنْكُمْ مُتَعَمِّدًا فَجَزَاءٌ مِثْلُ مَا قَتَلَ مِنَ النَّعَمِ) المائدة. (ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُمْ بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ)41-الروم (وَمَا أَصَابَكُمْ مِنْ مُصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُوعَنْ كَثِيرٍ)30- الشورى(وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا)93-النساء. دادوئینساندۆستی وئینسافخوازی ئه‌وه‌یه له خۆمانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، به خۆمانا بچینه‌وه، له ناخمانه‌وه هه‌ڵكه‌ینه‌وه، خه‌می یه‌كه‌می په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن وجوامێراندن وجوانكردن ده‌بێت له زاتی خۆمانه‌وه ڕیشك داكوتێ وپاشان بڕژێته ناو كه‌س و كۆمه‌ڵگه وهه‌مو سك وشه‌جه‌ره‌كان!، كه‌سێ بۆ خۆی نه‌بێت، له‌سه‌رخۆی نه‌بێت، خۆی نه‌كاته ئاوێنه، نه‌بێته پێشه‌نگ و ده‌سپێشخه‌رو مامۆستایه‌كی وریاوزیته‌ڵ وبێ وێنه، وتاری كردار نه‌بێت و ئاماده نه‌بێت--به پێی توانایی وزانایی--ببێته كانگه‌ی حه‌ماسه‌ت وحه‌وانه‌وه‌وحه‌فتا به‌شی ئیمان!؟، لێیگه‌ڕێ وپشتیلێهه‌ڵكه‌و وه‌رگه‌ڕێ، بڕۆ به ده‌م بانگی خواوه، دڵی بده‌رێ، گوێ ڕادێره، گیان ولاشه‌ی پێبسپێره، تا بگه‌نه ئاوات وئامانجتان كه ڕزگاری مرۆڤه‌وڕه‌زامه‌ندی خواتان!!، !!،(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا عَلَيْكُمْ أَنْفُسَكُمْ لَا يَضُرُّكُمْ مَنْ ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيْتُمْ إِلَى اللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ)105-المائدة(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ)6-التحريم.
بڕگه‌ی دووه‌م( ده‌سته‌وسانی)یه ئه‌مه‌یان ده‌یه‌وێ وێنای پێڕوكۆمه‌ڵێكیتری مرۆڤه‌كان بكات، یان سیفه‌تێكیتری ئینسانه‌كان و سیفه‌ته‌كه‌ی پێشوش(ده‌سئه‌نه‌قه‌ست)ی تێدابێت یانی مه‌به‌ستمان پێیان دوو جۆرمرۆڤ بێت یان دوو سیفه‌تی جیا له یه‌ك مرۆڤدا!، لاتان سه‌یر نه‌بێت كه‌سه‌كان هه‌مویان یان زۆربه‌یان لای كه‌می جارێك یان ماوه‌یه‌ك یان له شتێكی دیاریكراودا– به هۆی به‌هره‌یه‌كی خودای میهره‌بان و به‌هره‌به‌خش- له خۆی ده‌گۆڕێ وبه‌رپێی خۆی نابینێ وشاخ وشانی له ئاسمان ده‌دات!، غه‌ریب وعه‌جایه‌بیش نیه حاڵه‌تی فیرعه‌ونی وخۆپه‌رستیه‌كه‌ی له كه‌س وكه‌سێتی هه‌ندێكدا ڕه‌نگ وڕایه‌ی دیاروده‌وارئاسا بێت ئه‌گه‌ربه ده‌نگ وده‌هۆڵیشی وا نه‌ڵێت!، ئه‌م له خۆ گۆڕان وفوكردنه‌خۆو فشه‌و فیكه كردنه‌یان زۆر بڕ ناكات وبه مرادی شاد نابێت!،چونكه ته‌نها به نه‌خۆشیه‌ك یان ناخۆشیه‌ك یان بێهۆشیه‌ك توشی خۆی بێت یان خه‌ڵكانی به‌رده‌ستی یه‌كسه‌ر (ده‌سته‌و سانی)وكڵۆڵی وده‌ستوپێ سپێتی پێوه‌دیاره‌و په‌نا ده‌بات بۆ هه‌موچیلكه‌و داره‌ڕزیوێك!!، به‌ڵكو به هانایه‌وه بچێت وله ڕیسوایی ده‌ریبێنێ، بۆیه ناكرێ ونه‌كراوه ئه‌م جۆره مرۆڤانه یان ئه‌م جۆره سیفه‌تانه جێی پشت پێبه‌ستن بێت بۆ هیچ كارێك به تایبه‌تی ئه‌و كارانه‌ی بریتین له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یان په‌یوه‌ندیدارن پێیه‌وه.
خوای گه‌وره تواناوتینی زۆری به مرۆڤ داوه و لێی ده‌وه‌شێته‌وه گرفتی گه‌وره گه‌وره چاره‌سه‌ر بكات و به دیدێكی ژیرانه‌و وه‌ستایانه فریای خۆی و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بكه‌وێ، (ئاین وئه‌زمون) و(بیروبازو) و(ئیراده‌و ئیداره)و(هاوكاری وده‌ستباری)یش باشترین زه‌خیره‌و مه‌شجه‌بی مرۆڤه‌كانه بۆ ڕزگاربون له(ده‌سته‌وسانی) و(ده‌ستبه‌ستراوی)و(ده‌ستبه‌سه‌ری)!!، گرنگ وگه‌وره‌یی ئه‌و مرۆڤه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت بزانێ هه‌ندێ شت ناكرێ وله توانایدا نیه وبه‌لاَم زۆرشتیتر--وه‌كوئه‌رك وئامانجه شه‌رعیه‌كان-- به جوانی ده‌توانێ زیندوی كاته‌وه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ جیهانی دونیا‌و دینداری پێ نوێكاته‌وه، به‌رزی فه‌لسه‌فه‌كانی ژیانیش بریتیه له‌وه‌ی مرۆڤه‌كان به‌ده‌سته‌وسانی ڕازی نه‌بن وخۆیان ڕاپسكێنن له داووده‌رده مرۆییه‌كان، به‌لاَم سنوری ده‌سه‌لاَتی فیكری و فیعلیشیان بپارێزن ونه‌یپلیشێنن له‌ژێرهیچ ناوناتۆره‌یه‌كدا،.(قُلْ أَرَأَیْتُمْ إِنْ أَصْبَحَ مَاۆُكُمْ غَوْرًا فَمَنْ ێأْتِیكُمْ بِمَا‌وٍ مَعِینٍ)30-الملك(إِنَّ الْإِنْسَانَ خُلِقَ هَلُوعًا،إِژَا مَسَّهُ الشَّرُّ جَزُوعًا)19-20 المعارج.
بڕگه‌ی سێهه‌م (ده‌ستێوه‌ردان)ه دوای ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌سه‌ر باسكی(ده‌ستئه‌نقه‌ست)وباڵی(ده‌سته‌وسانی) قسه‌مان كرد و هه‌ندێك ڕوونكردنه‌مان به‌خشی كه هه‌ردوو باسك وباڵه‌كه په‌یوه‌سته به‌ناوخۆی خۆمانه‌وه–خۆمانی موسڵمان—ودوجاروله‌دولاوه گازمان له‌خۆمانگرت وئازاری خۆماندا!، ئێستا حه‌قی خۆی وجێیه‌تی باسی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان بكه‌ین وبیخه‌ینه ژێر فشاری لێكدانه‌وه ولێكبچڕاندنی به‌شه‌كانی، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌وه بزانین كه ئه‌م بڕگه‌یه‌ش(ده‌ستێوه‌ردان) نیواونیوه !، واته نیوه‌ی خۆمان ڕێگه‌مان بۆ كردووه‌ته‌وه وپێشوازیمان لێیكردووه، نیوه‌كه‌یتری دوژمن ودوژمنكاران ده‌یانه‌وێ وویستویانه كون وكه‌له‌به‌ر بكه‌نه‌خاك وخه‌ڵكمان وته‌واوی ئه‌ومه‌سه‌له فیكری وكۆمه‌لاَیه‌تی وئابوری وئاكاری وئاماریه‌ی كه ناخۆن وناخونجێن به ژینگه وژیانی تاكی وكۆمه‌ڵگه‌ییمان بیڕیّژنه ناومان وله سه‌ری په‌روه‌رده بكرێین و وه‌كو ئه‌وان بیر بكه‌ینه‌وه وئامانجمان له سنوری (جه‌سته) و(جه‌رده‌یی)و(جه‌للاد) بون به‌سه‌ر گیان وكه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كانه‌وه تێپه‌ڕ نه‌كه‌ن!!.
(ده‌ستێوه‌ردان)یش ڕێكاری هه‌مه‌ڕه‌نگی هه‌یه هێزێكی ده‌ره‌كی( ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام)یش كاتێ ده‌یه‌وێ خۆیان بخزێننه ناو(ده‌رون) و (ده‌وڵه‌ت) و(ده‌شت)و (ده‌ریا)ی گه‌لێكی موسڵمان به تایبه‌تی و سته‌ملێكراو به گشتی به (نه‌رمی) دێنه ژوره‌وه و قۆناغێك كورت یان درێژ ده‌كه‌نه قوربانی وكاتێكیش گه‌لی په‌لاماردراو خۆیان شل ناكه‌ن! ئیتربه(گه‌رمی)و(گه‌مارۆ)و(گولله) و(گێچه‌ڵ گێڕان)به‌رده‌بنه گیانیان وخاوه‌ن ماڵ ده‌بێته بێگانه وبێگانه‌ش ده‌بێته خاوه‌ن ماڵی هه‌زارساڵه!. !.(إِنَّ الْمُلُوكَ إِذَا دَخَلُوا قَرْيَةً أَفْسَدُوهَا وَجَعَلُوا أَعِزَّةَ أَهْلِهَا أَذِلَّةً وَكَذَلِكَ يَفْعَلُونَ)34-النمل(ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُمْ بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ)41-الروم.
(تێ)
(سێ هه‌وێنه‌كه)
(هه‌وڵ) (هه‌ڵه) (هه‌ڵوێست)!
بارودۆخی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له ئاشتیدا بێت یان له ئاژاوه، ئازادی به‌رته‌سك بێت یان به‌رفراوان، ئه‌رك وپرسی بانگخوازان وچاكخوازان و زانایان له بانگه وازوچاكه‌كاری وزانست به‌خشین هه‌ڵناگیری وفه‌رمانێكی خودایی هه‌میشه‌ییه به‌پێی تواناوزانایی دروست نیه ڕاوه‌ستێنرێ و پێغه‌مبه‌رانیش(سه‌لاَت وسه‌لامی خوایان له سه‌ربێت) له‌م ڕه‌وت وكاروانه خواییه‌دا ساتێك نه‌بووه تێیدا بسره‌ون وقۆناغێك نییه بۆ حه‌وانه‌وه ولاق ڕاكێشان!.
مه‌سه‌له‌ی بانگه‌وازی ئیسلامه‌تی ڕۆحی هه‌موو كارێكه، هه‌موو كاروانێكه، هه‌موو كاروانچیه‌كه، هه‌موو پێكه‌وه بون وسه‌رتۆپی هه‌موئامانجێكه، هیچ كه‌سێك نیه‌له ئوممه‌تی(تاقانه‌په‌رست)به‌شێكی نه‌بێت له‌م كاروكاروانه‌دا.
بالاَو به‌رینی ئه‌م بانگه‌وازه‌ش كاتێ نزیك ده‌بێته‌وه له واقیعی فه‌رمانه خواییه‌كه كه هه‌موومان تێدا به‌شداربین وشان وباڵی بده‌ینه‌ژێر!.
سه‌یروسه‌رنجی ئاخیر زه‌مان! ئه‌وه‌یه كه ئێستا پێڕوپه‌یڕه‌وانێك له ناوموسڵماناندا داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كاری بانگخواز وبانگه‌وازله(سیاسه‌ت)وكاری(حیزبیی ئیسلامی)!جیابكرێته‌وه وهه‌ریه‌كه‌و به‌كاری خۆیه‌وه قاڵ ببێت وسه‌ری ئه‌ویتر (نه‌قه‌وڵێنێ) بۆخۆی !، ئه‌م (پێشنیاروپه‌رۆشیه‌ش) به ناوی جیاكردنه‌وه‌ی (پسپۆری)و پاراستنی( تایبه‌تمه‌ندی) یه‌كانی هه‌ر گروپ و گردبونه‌یه‌كه له‌ویتر!. ئه‌وه‌نده‌ی پێویست بكات وله خزمه‌تی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌ره‌ی خێروخێراخوازیدا بێت له گه‌ڵ ئه‌وه‌دام پسپۆریه‌كان به پێی (ئاستی زانیاری) و( سنوری توانا) و(جۆری بڕوانامه)و( كاڵ وتۆخی ئه‌زمونه‌كان) له یه‌كترجیابكرێنه‌وه و كه‌سیش به پێی په‌تی وده‌ستی سپی نه‌كه‌وێته ژێر كاروكۆڵێكه‌وه كه هی خۆی نیه!، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر باس له بابه‌ته فیقهی و فه‌توایی وئیجتیهادیه‌كان بكرێت ئه‌وه ته‌نها كه‌سی شاره‌زای خاوه‌ن مه‌رجه زانستیه‌كان بۆیان هه‌یه خاوه‌نی بڕیاربن و بكرێنه مه‌رجه‌ع وخاوه‌ن پیشه، جگه له‌وان ده‌م وده‌ستوه‌ردانه‌جیهانێكی ئاڵۆزوجێترسی وه‌كو(فه‌تواوئیجتیهاد) سه‌ره‌تای بێڕێزی كردن، به‌زایه‌دانی تێكۆشان وتێكۆشه‌رانی بواره زانستیه‌كانه‌وخۆهه‌ڵقورتاندنی نابه‌جێ ونازانستیه. ئه‌نجا—له‌م ده‌ستێوه‌ردانه-- دوو زیانی گه‌وره‌مان لێده‌دات یه‌كه‌میان ئه‌وانه‌ی له شه‌رعدا ده‌بنه موفتی ئاخیر زه‌مان وله‌جیاتی دانه‌رودابه‌زێنه‌ری شه‌ریعه‌ت شه‌رعیه‌ت ئه‌ده‌ن به(كه‌ره‌سته) و(كه‌سه‌كان) و(كاره‌كان)!وشه‌ریعه‌تیش له‌به‌ر چاووگوێی مرۆڤه‌كان ئه‌شێوێنن، پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاسته‌و زیانێكیتره كه‌بریتیه‌له‌ڕاكردن له‌پسپۆڕی خۆیان وجێهێشتنیان بۆ كه‌سانی ناشیاو، پوخته‌ی په‌یام له تێكدانێكه‌وه بۆ تێكدانێیتر!، جگه له‌وه‌ی پێچه‌وانه‌كاریه له گه‌ڵ ده‌قه شه‌رعیه‌كان كاتێ فه‌رمان ده‌كات به سپاردنی هه‌ر كارێك به كاراكته‌روكارگێڕی خۆی له پێناو ڕێكخستنی ئیش وكاری كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵماندا، ،(وَمَا كَانَ الْمُؤْمِنُونَ لِيَنْفِرُوا كَافَّةً فَلَوْلَا نَفَرَ مِنْ كُلِّ فِرْقَةٍ مِنْهُمْ طَائِفَةٌ لِيَتَفَقَّهُوا فِي الدِّينِ وَلِيُنْذِرُوا قَوْمَهُمْ إِذَا رَجَعُوا إِلَيْهِمْ لَعَلَّهُمْ يَحْذَرُونَ)122-التوبة(وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًا نُوحِي إِلَيْهِمْ فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ) 43-النحل. به‌لاَم دیسانه‌وه به‌لاَم !، ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندنی بانگه‌وازی ئیسلام و هۆشیاركردنی میلله‌ت له هه‌مو ده‌زگاوده‌رگایه‌كه‌وه به‌رپسیارێتی گشتیه‌وخه‌می هه‌مو موسڵمانێكه ومه‌رجه‌كانی بانگخوازبون وڕه‌گه‌زه‌كانی جیاوازن له‌ڕه‌گورێی موجته‌هید وفه‌تواده‌رو(زه‌خیره)و(زاخاو)ی زانستی هه‌ریه‌كه‌یان بیچم وبنچینه‌ی تایبه‌تی هه‌یه ئه‌گه‌ر له هه‌ندێ سه‌رچاوه‌و سه‌رباسیشدا یه‌ك بگرنه‌وه.
كه‌سێكی خوێندكار یان خوێنه‌وار، وه‌ستا یان مامۆستا، بازرگان یان بازاڕه‌وان، وه‌زیر یان وه‌رزێر، په‌رله‌مانتار یان كوێخا وموختار، پیاوان یان ژنان، پیاوانی كار یان به‌رپرسانی شار، سه‌رۆك یان سه‌پان، خاوه‌ن شكۆ یان بێ كه‌س وبێ سه‌كۆ!!، هه‌موئه‌مانه‌و هه‌ریه‌ك له‌وانه‌و هاوشێوه‌كانیان پشكێكیان -- كه‌م یازۆر--هه‌یه‌و له‌سه‌ریانه بانگی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر(سه‌لاَت وسه‌لامی خودای له‌سه‌ربێت) بگه‌یه‌نن و وه‌كوبانگخوازێك بجوڵێن وهه‌رخه‌مساردی و ساردبونه‌وه، یان ساردكردنه‌وه‌یه‌ك جێی گوناحباری ولێپرسینه‌وه‌و سزایه له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، ده‌بێت هه‌مومان وهه‌مویان له ئێستا و له داهاتوو به وتار--ئه‌گه‌ر یه‌ك فه‌رمان یان فه‌رموده‌یه‌ك بێت-- یان كردار--ئه‌گه‌ریه‌ك شه‌قاویش بێت--یان نوسین–ئه‌گه‌ر به‌یه‌ك وشه‌ش بێت-- ئیسلام بخه‌ینه‌ڕوو.
ئه‌ركی ئیسلامه‌تی ئه‌وه‌یه كه پێویسته هه‌مو موسڵمانێك له شوێنی خۆیدا وله ناو كاروكاسبی خۆیدا ئیسلامه‌تی پێوه دیار بێت وبه‌خه‌ڵك بڵێ به‌ئاماژه یان ڕاشكاوی كه له ئیسلامه‌وه ئاراسته ده‌كرێت وچاكبونم له ئاینی خوداوه‌یه وخراپ بونیشم بۆ خۆمه‌و له خۆمه‌وه سه‌ری ده‌رهێناوه به تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌شدا كه جێگاوڕێگا زۆره بۆئه‌وه‌ی به ده‌نگی به‌رز بخوێنین وئاوازه‌خوداییه‌كه! بگاته گوێی هه‌مو به‌نده‌یه‌كی خودا وئیختیاریش بۆخۆیانه كه به بانگ و به‌رنامه‌ی خودا مه‌ست ودڵگه‌ش ده‌بن یان نا؟.
بانگه‌واز ئیشی یه‌كه‌می پێغه‌مه‌به‌رانه(سه‌لاَت وسه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت) و به‌هیچ پێوه‌رێك ناتوانین جێگۆڕكێی پێبكه‌ین وكارو سپارده‌یه‌كیتر بخه‌ینه جێگای ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بگه‌ینه ئه‌و ئاكامه‌ی كه پێغه‌مبه‌رانی پێگه‌یشتوه وئه‌و خه‌رمانه مێژویه‌ی كه هه‌موو مرۆڤایه‌تی گه‌یانده لوتكه‌ی به‌خته‌وه‌ری و تۆپكی سه‌روه‌ری.
جا نۆره‌ی چونه‌ناو لێكدانه‌وه‌و پێچانه‌وه‌ی ناوونیشانی سه‌ره‌وه‌یه وبه بڕگه‌ی یه‌كه‌م كه(هه‌وڵ)ه ده‌ست پێده‌كه‌ین، پاش ئه‌وه‌ی خودای گه‌وره ومیهره‌بان نه‌وه‌ی ئاده‌می به به‌نده‌ی خۆی خه‌لق كردووه وبه (به‌نده‌كانم) بانگیانی كردوون كه زه‌نگێكی تایبه‌تی هه‌یه‌و لێوان لێوه له میهره‌بانی وخۆشه‌ویستی خوای به‌رزی بێ وێنه بۆیان وده‌یه‌وێ بیاندوێنێ وبیانهه‌ژێنێ بۆ هه‌ستكردن به پایه‌ی خۆیان، پێش ئه‌م بانگه‌وازه خواییه بیروهۆشی پێبه‌خشیون تا ساغ وناساغی پێ جیابكه‌نه‌وه وله شوێنێكدا بێن وبڕۆن كه خوای گه‌وره بۆی دیاری كردوون و تێكه‌ڵی نه‌كه‌ن له گه‌ڵ ئاره‌زوو گه‌مه‌ی خۆپه‌رستیدا، تاجه گوڵینه‌ی به‌خشش وبه‌هره خواییه‌كان له ناردنی پێغه‌مبه‌ر(سه‌لاَت وسه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ودابه‌زاندنی په‌یامی قورئاندا خۆی ده‌بینێته‌وه.
خوڵقاندنی مرۆڤ وچاندنی بیروهۆش تێیدا وناردنی په‌یام وپێغه‌مبه‌ر سێپایه‌كی لێكئالاَون وشاشه‌ی سۆزوبه‌زه‌یی بێ سنوری خاوه‌ن وخالقی هه‌موشته‌كانه، پێش داخوازی بۆ ده‌سپێكردن وبه ده‌مه‌وه چونی(عیباده‌ت)ی خوای گه‌وره‌و (عه‌ماره‌ت)ی زه‌وی هێزولێبڕانیشی داوه‌تێ و(هیوادار)ی به داهاتووی دونیای وبه دواڕۆژی قیامه‌تی دڵۆپاندووه‌ته ناو هه‌مو پێچ وپلوچی رۆحیه‌وه، به‌م (هێزوهیوا)یه‌شه‌وه فه‌رمانیداوه هه‌مو(هه‌وڵ)ێك بدات، ماڵی یان ماریفی، گیانی یان نانی، جه‌سته‌یی یان جه‌وهه‌ری، ئاشتی یان جه‌نگی، له سه‌ر ئاستی تاك وتاقم ،خێزان وخه‌ڵك، ده‌سه‌لاَت وده‌وڵه‌ت، له وشكانی وله‌ئاسمان وله‌ده‌ریا،له‌ئێستا وله داهاتوو، ئاو بوه‌ستێ نه‌شیاوه مرۆڤی موسڵمان بووه‌ستێ ونه‌گونجاوه له ته‌مه‌نی كورتی به‌نده‌یه‌كی خوای گه‌وره‌دا قۆناغێك یا ڕۆژگارێك یان كات وساتێك هه‌بێت بیكاته كه‌پری حه‌وانه‌وه‌و سه‌یوانی پاڵدانه‌وه‌وچه‌تری لادانولاوانه‌وه!.
(حه‌وانه‌وه)و(پاڵدانه‌وه)و(لاوانه‌وه)!جۆرێكه‌له‌خاوبونه‌وه‌وخانه‌نشینی وخاڵی كردنه‌وه‌ی مه‌یدانه‌كه بۆ بانگه‌وازوباوه‌ڕێكی نامۆوناقۆلاَوتێكده‌ری باری كۆمه‌لاَیه‌تیمان! !،(قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)108-يوسف(قُمِ اللَّيْلَ إِلَّا قَلِيلًا)2-المزمل(قُمْ فَأَنْذِرْ)2-المدثر(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا)6-التحريم(قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَى) 120-البقرة (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ،لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ)1-2الكافرون(قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآَخِرِ)29-التوبة(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا أَنْفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاكُمْ...)254-البقرة(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ)35-المائدة.
هه‌وڵ وماندو بونێك كه خودای مه‌زن داوای فه‌رمووه ته‌نها ڕه‌نگ وشێوه‌یه‌ك نیه و هه‌میشه له دوباره بونه‌وه‌دا بێت ومرۆڤی(خودایی) تێدا بوخلێته‌وه و كۆتاییه‌كه‌ی مرۆڤه‌كه سلاك ببێت وكاتی به‌سه‌ربچێت !، ئه‌گه‌ر ته‌نها نوێژكردن كاری به‌نده‌كان بووایه ونوێژ له دوای نوێژبكرایه به كاری هه‌مو چركه‌یه‌كی ئایا ئێسك وپروسكی ده‌مایه‌وه؟، یان به‌س ڕۆژو بوایه‌و هه‌مو ڕۆژی ته‌مه‌نی ڕه‌مه‌زان بوایه ئایا جه‌سته‌ی نه‌ده‌ڕزا؟، یان زه‌كات وخێره‌ومه‌نی ئه‌ركی تاقانه بوایه وهه‌مو ڕۆژێك وله هه‌مو ماڵ وسامان كه‌م وزۆربوایه بدرایه به خه‌ڵكی پێویستیدار، ئایا هاوسه‌نگی ژیان لاسه‌نگ نه‌ده‌بوو هه‌ژاروده‌وڵه‌ند نه‌ده‌بونه سواڵَكه‌ر؟، یان مرۆڤ یه‌كلابوایه وسه‌ری هه‌مو هه‌فته ومانگێ ده‌بوو حه‌ج وعه‌مره‌ی بكردایه وبه بێ ئه‌وه‌ی تواناولێهاتن مه‌رج بوایه، ئایا ژیان نه‌ده‌وه‌ستاو نه‌ده‌بومرۆڤه‌كان هه‌موویان له شاری مه‌ككه جێگیربن؟، ئه‌گه‌رجه‌نگ وجیهاد -به بێ هیچ فه‌رمانێكیتری شه‌رعی- تاكه بڕیاری شه‌ریعه‌ت وبه بێ زه‌بت وڕه‌بت بوایه، ئایا زه‌وی نه‌ده‌بووه كه‌وڵ وكه‌لاكخانه؟، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ته‌نها وته‌نها ئاشتی وملكه‌چی ولێبوردن جێڕه‌زای ئیسلام بوایه له مافی گشتی و تایبه‌ت ومافی خوداوخه‌ڵكدا، ئایا بێ بڕوا‌و بێ ویژدان وشه‌لاتی وشه‌قوه‌شێن وجه‌رده‌وجه‌للاد نه‌ده‌بونه خاوه‌نی هه‌تاهه‌تایی زه‌وی وزێڕو زنجیری سته‌م؟.
خوای گه‌وره‌و زانای ڕه‌ها به‌مرۆڤ وده‌وروبه‌ری وبه ئاگای هه‌میشه‌و هه‌ر ده‌می به ڕابوردوی وداهاتووی ئه‌مه‌ی نه‌كردو نه‌ویست!، به‌ڵكو نوێژی به چه‌ند شێوه وله چه‌ند كاتێكدا وزه‌كات له سنورێكدا وجارێك له ساڵێكدا وڕۆژوی به چه‌ند ڕه‌نگ وڕێبازێكدا وحه‌جیش جارێك له ته‌مه‌ندا وئاشتی كرده ئه‌سڵ وجه‌نگیش بۆ هه‌ندێ كات وشوێن.
ئێستا تێده‌گه‌ین كه نوێژ له خۆیدا هه‌وڵی بالاَو گه‌وره‌ترین كلاَوڕۆژنه‌و به‌رزترین بڵندگۆی ئاشكرا وڕوو به‌ڕووه بۆ بانگه‌وازو هه‌وڵی ناسین وناساندنی خوای گه‌وره‌وئیسلامه‌كه‌ی به مرۆڤه‌كان، ڕۆژی ڕه‌مه‌زان كه له یه‌ك مانگدا هه‌مو موسڵمانانی جیهان وبه هه‌ماهه‌نگیه‌كی بێ وێنه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا خۆیان ده‌گرنه‌وه له هه‌مو خواردن وخواردنه‌وه‌یه‌ك، كێ ده‌ڵێت بانگه‌وازێكی نمونه‌یی و هه‌وڵێكی هاوبه‌ش نیه كه سه‌دان ملیۆن موسڵمان له باكوره‌وه بۆ باشور‌و له ڕۆژهه‌لاَته‌وه بۆ ڕۆژئاوا تێدا به‌شدارن؟،حه‌جی ماڵی خوا‌و ئه‌و كۆبونه‌وه تایبه‌ته‌ی كه هیچ ئومه‌تێكیتر نه‌بوه‌ته خاوه‌نی و نوێنه‌رانی هه‌مو گه‌لان و هه‌مو ناوچه‌كان و هه‌مو هه‌رێم وهه‌مو شاروشارۆچكه‌كان خڕ ده‌كاته‌وه و (تاقانه‌یی خودا)و(تایبه‌تمه‌ندی شه‌ریعه‌ت)ه‌كه‌ی و(یه‌كبونی ئوممه‌تی ئیسلام)و(خاته‌میه‌تی پێغه‌مبه‌ر)--سه‌لاَت وسه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت-- تازه ده‌كه‌نه‌وه، كێ ده‌توانێ بیسه‌لمێنێ كه بانگه‌وازی ئیسلامی قۆناغ به قۆناغ نه‌بردووه‌ته پێشه‌وه؟.
به‌لاَم ئه‌وانه بریتی نیه له هه‌مو هه‌وڵ وتێكۆشانێك، له هه‌موجوڵه‌و شان به شانێك، له هه‌مو خه‌م وخه‌مبارانێك، چونكه هه‌مومان بڕوامان به حه‌ج هه‌یه به‌لاَم ناتوانین حه‌ج بكه‌ین!، هه‌مومان بڕوامان به زه‌كات هه‌یه به‌لاَم گشتمان ناتوانین زه‌كات بده‌ین!، هه‌مومان بڕوامان به جیهاد هه‌یه به‌لاَم له‌وانه‌یه له ته‌مه‌نی ئێمه‌دا جیهاد نه‌یه‌ته ڕێمان!، كه‌واته چی ئه‌م بێبه‌شیه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌و قه‌ره‌بوی ده‌كاته‌وه؟،چه‌پكێ هه‌وڵیتروهه‌ندێ ئه‌رك وفه‌رمانیتر هه‌یه چاره‌سه‌رمانه، ئه‌ویش پێشه‌ڕه‌وبونه له كاره (خۆبه‌خشیه‌كان) یان ئه‌وانه‌ی له زاراوه شه‌رعیه‌كاندا به (فه‌رزی كیفایه)ناسێنراون به گشتی كه‌سانێكی كه‌م به نیازی زیندوهێشتنه‌وه وگه‌شه‌كردنی خۆی لیًده‌دات وهیچ حكومه‌تێك وحاكمێكیش خۆی لێناگه‌یه‌نێ و نایه‌وێ موچه وماڵی بكاته قوربانی كه له سه‌دان جۆر كاری وه‌كو ناساسندنی قورئان وفه‌رموده به خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتن وله‌به‌ركردن و بلاَوكردنه‌وه، هۆشیاری فیكری ووریاكردنه‌وه‌ی میلله‌ت له باره‌ی فیكری بێگانه‌و فه‌لسه‌فه‌ی ناڕه‌سه‌ن وڕوخێنه‌رانی كه‌لتوری سه‌دان ساڵه، به‌رنامه‌ی په‌وروه‌رده‌یی وه‌كوزمانزانی ومێژوناسی وفێركردنی كۆمپیویته‌رو هتد..، كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی وه‌كو هاندان وهاوكاری گه‌نجان بۆ دروستكردنی خێزان وبه‌رنامه‌ی پێشوه‌خت بۆبه‌رچاو ڕۆشنی له‌سه‌ر مافی یه‌كتری وچاره‌سه‌ری گرفت وكردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌ی نێوان ژن ومێردوناجۆری نێوان بنه‌ماڵه‌وئاوایی وشاره‌كان وعه‌شیره‌ته‌كان..، خێره‌ومه‌ندی له‌مزگه‌وتسازی وبه‌ڕێوه‌بردنیان وپاكوخاوێنیان وبه ده‌مه‌وه‌چونی لێقه‌وماوان وكه‌م ئه‌ندامان ونه‌خۆش وبێنه‌وایان وهه‌تیوان وسه‌دان جۆریترله هه‌ڵمه‌تی ڕه‌وشتخوازی وخزمایه‌تی وهه‌ڵسه‌نگاندنی هاوه‌ڵ وئاشتیخوازی وهونه‌رو فیقهی بازاڕ كه پێویستیان به هه‌زاران كه‌سی پێشه‌نگ وپێشه‌وا هه‌یه. (..وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ)2-المائدة( لَا خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِنْ نَجْوَاهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ ابْتِغَاءَ مَرْضَاةِ اللَّهِ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا)114-النساء.
كه‌س هه‌یه له‌ناو هه‌وڵ وته‌قه‌لای هه‌زاربه‌هه‌زاری ژیانی مرۆڤدا توشی(هه‌ڵه) نه‌بێت؟، كه‌س ده‌توانێ ئاستی دڵسۆزی وسه‌رده‌ركردن وسه‌لیقه‌ی هه‌رچه‌ند بێت بوێرێ وبڵێ (هه‌ڵه)نابێته‌میوانی وه‌ختوناوه‌ختم؟،بۆ كه‌س جوانوجوامێرییه لوت به‌رزانه هه‌ڵه‌ی خۆی به هه‌ڵه نه‌زانێت به‌لاَم هه‌ڵه‌ی خه‌ڵك بكاته هه‌ڵلاَ؟، كه‌س هه‌یه گومان وترسمان بڕه‌وێنێته‌وه له‌م جۆره ئاده‌میانه كه ده‌توانن ژینگه‌ی (ئیمان) و(ئیسلام) و(ئیحسان) ژه‌نگاوی وژه‌هراوی بكه‌ن به كه‌می یان زۆری، خۆشیان كه‌مبن یان زۆر بن؟، ئایا هیچ ڕه‌فتارێ له ئه‌ندازه‌ی خۆلێتێكچون وخۆلێگۆڕان ده‌بێته ڕه‌وڕه‌وه‌ی خۆ به پاك وپارێزراو زانین له (هه‌ڵه)وبه(هه‌ڵه)زانینی ئه‌وانیتروبه(هه‌ڵه‌داوان)ی بڕینی ڕێگا، ڕێگای ته‌مه‌ن كه ته‌نها یه‌كسه‌ره‌و گه‌ڕانه‌وه نیه؟!.
(هه‌ڵه) كردن و(هه‌ڵه)ناسین و(هه‌ڵه)به‌خشینه‌وه‌و (هه‌ڵه) به (ناهه‌ڵه)ناساندن وپێچه‌وانه‌كه‌ی و(هه‌ڵه)ڕاستكردنه‌وه‌ش له سروشتی مرۆڤه‌و له گه‌ڵ گیان وگۆشتیا شێلراوه!، ئه‌م مرۆڤه‌ش له ڕێگه‌ی ئیسلامه‌تیدا سه‌ره‌ڕای–تام وچێژه ئه‌به‌دیه‌كه‌ی!- پێویسته سوێری و ناسوێری زۆر بچه‌ژێ تاوه‌كو (هه‌ڵه)ی خۆی و(هه‌ڵه)ی كه‌ڵه‌كه‌بوی خه‌ڵكیتر بێ هیوای نه‌كات له‌به‌رده‌وامی!، له‌خۆشه‌ویستی بۆموسڵمان و بۆ ئاینی ئیسلامی!، له هه‌ڵته‌كاندنی قه‌لاَی وه‌همیی هاوبه‌ش په‌رستان وهه‌ڵگه‌ڕاوه‌و دوڕووه‌كانی دورونزیكانی!، له بڕینی جاده‌ی جیهادی نه‌فس وجه‌نگی سه‌پێنراوی ده‌وروبه‌رو پیلانی ئه‌مڕۆودواتری دوژمنی داخ له دلاَنی!.
هه‌ڵه‌كردن وانه‌یه، په‌ندوئامۆژگاری وگه‌وره‌ترله عانه‌یه!، به شاسواربونی پاش گلانی یه‌ك له‌دوای یه‌كی پانه‌ڕێی به خۆداچونه‌وه‌و لۆمه‌ی خود‌و ئه‌نجا تۆبه‌و پاڕانه‌وه‌یه!، داخستن وقوڕقوشمدانی دواجاری درزوده‌روازه‌ی دزه‌ی ناحه‌زی بێگانه‌یه، ،(لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا لَهَا مَا كَسَبَتْ وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا..) 286-البقرة(وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَنْ يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَأً وَمَنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَأً فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ وَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ إِلَّا أَنْ يَصَّدَّقُوا..)92-النساء.
(هه‌ڵوێست) بڕگه‌ی سێهه‌می ناوونیشانه‌كه‌یه، خوای گه‌وره ته‌نها (هیوا)و(هه‌وڵ)ی بۆ ئێمه‌ی به‌نده‌كانی فه‌رمان پێنه‌كردووه، به‌وه‌ش نه‌یبڕیوه‌ته‌وه فێری ئه‌وه‌مان بكات كه (هه‌ڵه)و(هه‌ڵه‌ڕه‌وی) له گه‌ڵ مرۆڤدا له قوڕێكدا شێلراون ، له‌وه‌شدا كورتی نه‌كردووه‌ته‌وه كه‌چاره‌ی یه‌كه‌مجاروكۆتاجار كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانه --نه‌ك بنه‌بڕوڕیشك ده‌رهێنانی هه‌ڵه‌كان چونكه مه‌حاڵه وخوای گه‌وره‌ش مه‌حاڵی داوانه‌كردووه-- بۆنزمترین پله وپانتایی وپاشان زوو سه‌رزه‌نشتی زاتمان وده‌ستوبرد هانابردن بۆخوای گه‌وره بۆ (تۆبه)و(تۆفیق) داواكردن، به‌وه نه‌وه‌ستاوه وخاڵی كۆتایی دابنێ!، له‌وانه گرانتر له ترازوی شه‌ریعه‌تدا فه‌رمانی دابه‌زاندووه كه (هه‌ڵوێست)مان هه‌بێت له‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ، به تایبه‌تی سته‌م وسته‌مكاران، خواردن وبخۆرانی مافی هه‌ژاران وخودای هه‌ژاران!، لێمان ڕاده‌بینێ(هه‌ڵوێست)مان هه‌بێت له ژێرپێخستنی (به‌رژه‌وه‌ندی گشتی)و(ئاداب وڕه‌وشت وڕێڕه‌وی گشتی)و(سامانی گشتی)و(حكومه‌ت وده‌وڵه‌تی گشتی)،متمانه‌ی پێبه خشیوین كه(هه‌ڵوێست)وه‌رگرین له‌نه‌مان وته‌كاندنی دادوئینساف وبرایه‌تی ویه‌كسانی وئازادی وكه‌رامه‌ت وسه‌ربه‌خۆیی ولاَت وهاولاَتی كه یه‌كسانه به پاراستنی سنور‌و ده‌ستورو سه‌قامگیری ده‌رون و ژیانی سیاسی وئاسایش وئابوری وبه پاك وپیرۆز ڕاگرتنی چوارچێوه‌ی خێزان وبنه‌ماڵه له هه‌ڵوه‌شاندن وهه‌ڵپه‌وهه‌لوه‌سه‌ی دوای داگیركه‌ران!، (هه‌ڵوێست)یش فه‌وتاندنی خراپه، هه‌مو خراپه‌یه‌ك و فه‌رمانه به چاكه ، هه‌موچاكه‌یه‌ك !، !،(وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ،وَلَاتَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُواوَاخْتَلَفُوا مِنْ بَعْدِ مَاجَاءَهُمُ الْبَيِّنَات ُوَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ)104-105آل عمران(كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَوْ آَمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ مِنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ) 110-آل عمران.
ئه‌وه‌نده‌ی عه‌قڵم پێیشكابێ و دڵم وچاوم حونجه‌ی كردبێ ئه‌م خالاَنه‌ی سه‌ره‌وه‌م له هه‌ندێ ئایاتدا خوێنده‌وه‌و واده‌زانم شایان بن به لێكدانه‌وه وله ته‌ته‌ڵه‌دان وده‌مه‌ته‌قێی ژیرمه‌ندانه بۆ زۆروكه‌م كردنی به پێوه‌ره قورئانیه وعه‌قڵێكی پاپه‌ند به رۆح وڕه‌وتی وه‌حیه‌وه، یانی ئه‌گه‌ر لای خوێنه‌روكه‌سانی جێپرس وڕای فیكری ئوسوڵی ئیسلامی شایان نه‌بن به وه‌رگرتن ئومێدم هه‌یه شایان بن به‌وه‌ی له سه‌ر مێزو ژێرچاویلكه‌ی فیكری قوڵیاندا بێ هێزی وخاڵی داماوی نوسینه‌كه‌م گه‌وره‌مانكه‌ن به وریاكردنه‌وه‌م و ئیتر بۆ خاڵه به‌هێزه‌كانیش—ئه‌گه‌ر هه‌بون—خۆیان وه‌كیل بن له وتنی یان ونكردنی!!.
………………….. ماوێتی….