08/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەتی نوێنەرانی عێراق واژوویان لەسەر یاسای خزمەتی سەربازی كردووە
نورە بەجواری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكردووە كە زیاتر لە 80 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق واژوویان لەسەر پرۆژە یاسای خزمەتی سەربازی كردووو.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە لەئێستادا لەناو كوتلەكانی پەرلەماندا كۆدەنگییەك دروستبووە بۆ تێپەراندنی پرۆژە یاساكە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئێستا عێراق پێویستی بەسەربازی زیاترە بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش.
لەبارەی ناوەڕۆكی پرۆژەكەوە ئەو پەرلەمانتارە هیچ زانیارییەكی ئاشكرانەكردووەو وتوویەتی: تائێستا پرۆژەكە دەسنووسەو نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.