07/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گەڕان بەدوای مەرگی خۆمدا..
ئەوا رۆشتن ئازیزانم .. بەجێیانهێشت هەوارگەی ژین
ساراو دەشت و کۆی دڵی من لەسایەیدا بوون بە برین
مردن وەرە و لام چۆڵ مەکە کەی میواندار من دەکەی
من ئازیزانم هەموو لای تۆن.. کەچی تۆ خۆتم لێ وون دەکەیت
دە وەرە دەی هەوارگەی ژینی من پێ پەرژینە
ئەم غوربەتەو سەرماو سۆڵە هەناو منی لەتکردوە
تۆ سەرێك بدە لەم ژینەم بزانە تامزرۆی چیە..
کە تۆ هاتی بمبەرەوە بۆ خلودو دام بماڵە لەم ژینە نەهامەتیە
نیوەی شەوی نەرویج لە هارلاند ... 4/12/14