07/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی هەولێر و کەرکوك دەستگیرکران
دوای دەستکەوتنی چەند سەرەداوێک و بەدواداچوونی ورد، هێزەکانی ئاسایشی هەولێر بە هاوکاری ئاسایشی کەرکوک توانیان لە چەند چالاکییەکی تایبەتدا، چەند کەسێکی سەر بە بەناو دەولەتی ئیسلامی(داعش)، لە پارێزگای کەرکوک دەستگیر بکەن.
ئەم کەسانە تۆمەتباری سەرەکیی تەقینەوەی رێکەوتی 19/11/2014ی بەردەم پارێزگای هەولێرن، هەروەها لە لێکولینەوە سەرەتاییەکاندا بەڵگەی دیکە دەست کەوتن کە هەمان ئەم گروپە دەستیان لە تەقینەوەی رۆژی 23/8/2014ی هەولێر و تەقینەوەی 4/12/2014ی کەرکوکدا هەبووە.
لە لێکۆلینەوە سەرەتاییەکاندا بە هەبوونی بەڵگەی بەهێزەوە دانیان بە تاوانەکانیان ناوەو لە چوارچێوەی رێکارە یاساییەکاندا لێکۆلینەوە لەم تۆمەتبارانە بەردەوامە.