07/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جەعفەری: رێككەوتنمان لەگەڵ هەرێم ستراتیژی نییەو كاتی یە
وەزیری دەرەوەی عێراق لەمیانی سەردانێكیدا بۆ بەحرەین لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"داعش بەهەمان شێوەی عێراق مەترسییە بۆسەر وڵاتانی وەك ئێران، توركیا، سوریا سعودیە، كوەیت و ئەردەنیش، بۆیە پێویستە ئەو وڵاتانە شانبەشانی عێراق شەڕی دژە داعش بكەن، چونكە دوور نییە ئەو مەترسیانە روو لەو ئەوانیش بكات".
سەبارەت رێككەوتنی هەرێم و بەغدا وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرای كرد كە رێككەوتنی هەرێمی كوردستانو حكومەتی ناوەند هەنگاوێكی زۆریان بڕیوەو رێگەیەكی نوێیان دۆزیوەتەوە.
جەعفەری ئاماژەی بەوەشكردوە كە رێككەوتنەكەش ستراتیژی و هەمیشەیی نییە، رونیشیكردەوە كە رێككەوتنەكە لەبەرژەوەندی گەلی عێراقدایەو كاریگەری باشی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی گشتی دەبێت.