سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه، ژماره 12ی گۆڤاری بزاڤ بڵاوده‌بێته‌وه كه ده‌بێته كۆتا ژماره‌ی ساڵی 2014.
بریاره سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه ژماره 12ی گۆڤاری بزاڤ بڵاوبكرێته‌وه كه چه‌ندان راپۆرت‌و دیداری گرنگ‌و هه‌نوكه‌یی له‌خۆگرتووه.
له‌ژماره‌ی ئه‌مجاره‌ی گۆڤاره‌كه‌دا ئه‌م بابه‌تانه به‌رچاو ده‌كه‌وێت:
1- گۆڕان به‌ڵێننامه به یه‌كێتی پڕ ده‌كاته‌وه.
2- بازرگانه كورده‌كان 144 ملیار دینار قازانجیان به داعش گه‌یاندووه.
3- تاڵه‌بانی بۆ لێدانی ئه‌نسار داوای هاوكاری له‌به‌عس كردووه.
4- ده‌میرتاش بۆ بزاڤ: به پێشنیازی ئێمه پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی كۆبانی كرا.
5- خاڵێكی گرنگی رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێم‌و به‌غدا ئاشكرا نه‌كراوه.
6- سیروان بارزانی به‌شداری شه‌ڕه‌كانی گوێری نه‌كردووه.
بزاڤ، گۆڤارێكی سیاسی شیكاری سه‌ربه‌خۆیه‌و مانگانه بڵاوده‌كرێته‌وه.
د.ع