05/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
خوێندنه‌وه‌یه‌كی كورت بۆ لیستی خزمه‌ت ..!
سه‌رنج بده‌ینه لیستی خزمه‌ت له‌م چه‌ند مانگه‌یی ته‌مه‌نی كۆمه‌ڵێك قوَناغی هه‌ستیاری به‌ڕێكرد و توشی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی سیاسی بوو ، ده‌كرێت بووترێت به‌شێكی گرنگی خۆیی سه‌ببكار و فاكته‌ری سه‌ره‌كی بووه ، وه‌ك یاریزانێكی كارا نه‌یده‌توانی نمایشی یارێكه بكات ، ئه‌گه‌ر هه‌ر كات مراوه‌غه‌یه‌كی سیاسی بكردایه ئه‌وا له ته‌واوی لایه‌ن و رووه‌كانی سه‌ركه‌وتوو نه ده‌بوو ، یان ئه‌وه بوو جه‌ماوه‌ری بۆ تێنه‌ده‌گه‌یاند ، یان دوولایه‌نی به‌رامبه‌ر نه‌یان ده‌ویست لێی تێ بگه‌ن .
لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌چه‌ند خاڵێك ته‌واوی خوێندنه‌وه‌ی پرسه‌كه تاوتوێ بكه‌ین ، ئه‌وه‌ی لایی ئێمه بووه‌ته ئه‌نجا م و پێش ئه‌نجام پوخته‌یه‌كی له سه‌ر ده‌ڵێن :
1ـ پێش ئه‌نجام ، گرفتی لیستی خزمه‌ت ئه‌وه‌بوو ، لیستی دوو لایه‌ن بوو هه‌ر دوولایه‌نه‌یش له روویی په‌روه‌رده‌ی فیكری دوو قوتابخانی جیاواز بوون ، به‌ڵی خاڵی هاوبه‌ش و بیركردنه‌وه‌ی سیاسیان بۆ كۆمه‌ڵێك پرس نزیك و هاوڕان ، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له‌مانه نه‌یده‌توانی ئه‌و نزكی و یه‌ك لیستی یه به‌و شێوه حروكی یه به‌ره و ده‌ریایی ئه‌مان ببه‌ن .
2ـ پێش ئه‌نجام ، لیستی خزمه‌ت هێڵی گشتی و ستراتیژی بۆ كاری داهاتوویی لیسته‌كه روون نه‌بوو ، هه‌ر بۆیه ئه‌مه بوویه ده‌لاقه‌یه‌ك بۆ دیدو تێڕوانی جیاواز له لایه‌ن هاوسۆز و دڵسۆزانی لیسته‌كه‌وه .
3ـ پێش ئه‌نجام ، دروستكردنی لیسته‌كه په‌له‌پروزه‌و خێرایه‌كی پێوه دیار بوو ، له هه‌مان كات ڕاسته هه‌ر دوو لایه‌ن ساڵانێكی زۆره لیژنه‌ی هاریكاری و چه‌ندین پرۆژه و به‌یاننامه‌و یاداشتیان پێكه‌وه پێشنیار كردوه ، وه‌لێ ئه‌مانه نه‌ده‌بوونه یه‌ك روئیا‌و یه‌ك تێڕوانین بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ، خودی ئه‌مه‌ش له هێڵی گشتی خۆیی ده‌بینیه‌وه .
4ـ لێره‌دا چی دی خاڵی نه‌رێنی له پایی به‌ڕێوه‌بردن و نێوكاری لیسته‌كه ناڵێن ، له به‌ر ئه‌وه‌ی خاڵه نێگه‌تڤه‌كانی ده‌سپێك به‌ر ئه‌نجامی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ن .
هه‌روه‌ها له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه گوزه‌رێك به سیاسه‌تی لیستی خزمه‌ت ده‌كه‌ین ، كه له‌م چه‌ند مانگه پیاده‌ی كردن :
1ـ دروستكردنی لیستی خزمه‌ت بۆ جه‌ماوه‌ره ئیسلامیه‌كه زۆر ئه‌رێنی و جێگه‌ی فه‌خر بوو ، زۆر گه‌شبینانه بۆیان ده‌ڕوانی كه هه‌نگاوی دیكه‌ی بۆ دوادا بێت و چی تر په‌رت و په‌رته‌وازه‌ی له هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كان به‌دی نه‌كرێت .
ده‌كرێت بكرێته نمونه‌یه‌كی ناوازه و سوود و كه‌ڵك له ئه‌زموونه‌كان وه‌رگیرێت ، وه‌خاڵ له سه‌ر پیت دانرێت .
2ـ لیستی خزمه‌ت هه‌ر سه‌ره‌تا نه‌ده‌بوو به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیی بهاوێته نێوه‌ندنی لیستی سه‌وز و لیستی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگایی سلێمانی ، كورسیه‌كانی لیستی خزمه‌ت به‌هیچ شكڵێك نه‌یده‌توانی ته‌واوی پروَسه‌كه به لایه‌كدا بخات ، له كاتێكدا خاوه‌نی چوار كورسی پارێزگا بوون و ده‌نگیان به‌هه‌ر لایه‌ك بدایه بۆ پارێزگار ، ئه‌وه یه‌ك لاكه‌ره‌وه نه‌ده‌بوون و نه‌ده‌گه‌یشته 50+1.
3ـ پێشنیار كردنی پێشنیاری زۆر و ته‌سریحاتی زیاد له پرسه‌كه بۆ میدیاكان ، كه هێنده‌ی تر ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی لیسته‌كه‌ی قورس‌تر ده‌كرد ، كه له‌واقیعدا وانه‌بوو .
4ـ گریمان لیستی خزمه‌ت ده‌نگی بدایه به‌گۆڕان و دواتر وه‌ك ئه‌وه‌ی پارتیش ته‌سریحی دابوو به‌وه‌ی ده‌نگ به لیستی گۆڕان ده‌ده‌ن ، ئه‌و كات پارێزگار بۆ ئه‌مان یه‌ك لا ده‌بوویه‌وه ، به‌ڵێ ڕایی خۆم به‌و شێوه‌بوو كه ده‌نگ بدرێت به‌گۆڕان و هه‌ر چه‌ند پێشهاته خراپه‌كان به به‌رچاوی هه‌وڵاتیانه‌وه گیزه گیزی بوو .! به‌ڵام له‌م هه‌نگاوه‌دا لیستی خزمه‌ت باشی كرد كه تۆپه‌كه‌ی خسته‌وه لایی یه‌كێتی و گۆڕان ، چونكه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوڵاتیان له نیه‌تی خراپی لایه‌نی به‌رامبه‌ر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بوون ، له‌م پێشڕه‌فت و پێشنیاره‌كه‌یان لیستی خزمه‌ت نه‌یتوانی ته‌واوی میدیاكار و رۆژنامه‌نووسانی خۆیی به‌ئاگا بكاته‌وه و ده‌رئه‌نجامی ئه‌رێنی و نه‌رێنی پێشنیاره‌كه‌یان وه‌به‌رچاوه‌یان خاته‌وه ، هه‌ر بۆیه وه‌ك دیمان ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسانی نزیك له لیستی خزمه‌ت ، گازه‌نده‌یان له لیسته‌كه‌یان ده‌گرت و به شان و باڵی لیستی به‌رامبه‌ریان داده‌دا !
5ـ كه‌سانێك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به ووته‌ی خۆیان ئۆباڵی ئه‌م تێكشكاندیان ده‌خسته ئه‌ستوویی لیستی خزمه‌ت و ده‌نگده‌رانیان به‌و پاساوه ئاوه‌ژۆ ده‌كردن ، له‌كاتێكدا پاساوه‌كه‌یان زۆر ناواقیعی و نادیده‌یه ، چونكه لیستی خزمه‌ت خاوه‌نی بڕیاری خۆیه‌تی نه‌ك له ده‌ره‌وه بڕیار به‌سه‌ریدا فه‌رز بكرێت . له‌كاتێكدا بزوتنه‌وه‌ی گۆران بوونه فاكته‌ری دووره‌یه‌ك له نێوان خۆیان و لایه‌نێكی لیستی خزمه‌ت ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی یه‌ك لایه‌نه له‌گه‌ڵ لیستی زه‌رد و وه‌لانانی پاكێجه‌كان.
6ـ هه‌ر وه‌ك بینیمان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به 12 كورسیه‌وه نه‌یتوانی پرۆسه‌كه به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌ك لابكه‌نه‌وه ..هتد دواتر ئه‌وه‌یان هه‌ڵبژارد كه واقیع سه‌پاندی به‌سه‌ریاندا ( هه‌ر چه‌ند ئه‌م هه‌ڵوێسته به ئه‌رێنی ده‌زانم بۆ ئه‌وه‌ی چی دی هاوڵاتی نه‌بێته قوربانی )
7ـ له‌م هه‌نگاوه یاخود له‌م پێشنیاره‌ی لیستی خزمه‌ت بۆ هه‌ر دوو لایه‌نی ڕكابه‌ر ، نیه‌ت و كوربینی كۆمه‌ڵێك له سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی بۆ ئاشنا بوو ، كه هه‌ر زۆر خێرا خۆیان پێ ڕانه‌گیراو و كۆتنه سه‌ركونه‌ی لیسته‌كه‌و، ته‌واوی كاری پێكه‌وه‌ی چوار ساڵی ڕابردوویان له یاد كرد .!
8ـ لیستی خزمه‌ت پێویسته سوپاسی هه‌ر دوو لایه‌نی گۆڕان و یه‌كێتی بكات ، به‌وه‌ی پێشنیاری لیسته‌كه‌یان قبوڵ كرد و توانیان له‌نێوان خۆیان ڕێك بكه‌ون ، به‌پێ ی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی كه له میدیاكان باس ده‌كرێن .
9ـ لیستی خزمه‌ت له‌م قوناغه پێویسته زۆر جه‌ریئانه باس له پێشنیاری لیسته‌كه‌ی بكات بۆ ڕێكه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان و ، هه‌روه‌ها خۆیی بوارد له‌وه‌ی نه‌بنه فاكته‌رێكی خراپ بۆ هاوڵاتیانی پارێزگایی سلێمانی و دانیان به‌خۆیاندا گرت ، هه‌ر چه‌نده حه‌مله‌یه‌ك روو به روویان بووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان .
ئه‌وه‌ی مابێته‌وه ئه‌م قوناغه هه‌ستیاره‌ی هه‌رێمی كوردستانه ، كه پێویسته ته‌واوی لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی گۆڕان و یه‌كێتی چی دی هاوڵاتیان ماندو نه‌كه‌ن به پۆست و پۆستكاری . بتوانن له پێش ساڵی نوێوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی له سه‌ر هه‌یكه‌ل و ته‌شكیله‌ی نوێ دامه‌زرێنن .