04/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆبوونەوەی سەرۆك پەرلەمان و قوباد تاڵەبانی
نیوەرۆی ئەمرۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و رێباز حەملان وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبونەوە، لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پرسی رێکەوتنەکەی نێوان ھەولێر و بەغدا و قەرزی نێودەوڵەتی دەکەن، کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەرنامەیدایە بیکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی دەکەن.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە كردووە لەو سەردانەشدا توانرا ڕێكەوتنێكی سەرەتایی بكرێتو سەمینەسازیبكرێت بۆ كۆتایهێنان بەو بارگرژییەی كە چەند مانگێكە لەنێوان هەولێرو بەغدا دروستبووە.
لای خۆشییەوە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، پێداگیریی پەرلەمانی كوردستانی خستەڕوو بۆ ڕێكخستنەوەی كاروباری دارایی هەرێمی كوردستان. داوایكرد سیاسەتی كەمكردنەوەی خەرجی زیادەو چاكسازیی لەبواری داراییو كارگێڕیدا بەردەوامی پێبدات.