03/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌مریكا 92 ملیۆن دۆلاری به پێشمه‌رگه به‌خشیوه
یه‌كێتی ئاگای له‌وه‌رگرتنی نییه
له‌چوارچێوه‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ شه‌ڕی داعش، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕی 92 ملیۆن دۆلاری به‌خشیوه به پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسانی سه‌ربازی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش ئاگایان له‌و پاره‌یه نییه، به‌پێی راپۆرتێكی واشنتۆن ئینیستوتیش بریاره له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا هاوكاری زیاتر پێشمه‌رگه بكرێت‌و ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر خه‌رجی ئه‌و شه‌ڕه دابین بكات كه پێشمه‌رگه دژی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامیده‌دات.
هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه
ئه‌مریكا كه له‌ساڵی 2001 ه‌وه شه‌ڕی دژی تیرۆری راگه‌یاندووه، به‌شێوه‌یه‌كی فراوان‌و چڕ هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات، به‌تایبه‌ت پاش سه‌رهه‌ڵدانی داعش‌و دروستبوونی شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه.
به‌پێی راپۆرتێكی (واشنتۆن ئینیستوت) هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئه‌مریكاو پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش، به‌تایبه‌ت پاش شكستی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌ی چه‌نگارو جه‌له‌ولا، كه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌كه‌دا هێنا.
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه (هاوكاری ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه، به‌چه‌ند قۆناغێك ده‌ستیپێكرد، سه‌ره‌تاكه‌ی له پاش كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بوو له عێراق، كه زۆرێك له‌چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی‌و كه‌ل‌و په‌لی سه‌ربازی پێویست پێشكه‌شی پێشمه‌رگه كرا‌و، چونكه ئه‌مریكا وای ده‌بینێت پێشمه‌رگه هێزێكی سه‌ره‌كییه له‌عێراق‌و بیركردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و هێزه پێچه‌وانه‌ی به‌غدایه، كه تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ ئه‌و هێزه دابین نه‌كردووه).
یه‌كێتی شه‌ڕی هه‌ڵگیرساند
له‌راپۆرته‌كه‌دا به‌روونی هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی داعش‌و پێشمه‌رگه خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی هاتووه (سه‌ره‌تا داعش ئه‌و ناوچانه‌ی داگیركرد كه عه‌ره‌ب نشین بوو، به‌ڵام پاشتر په‌لاماری چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردیدا، ئه‌ویش به‌هۆی په‌لاماری ناوبه‌ناوی هێزه‌كانی یه‌كێتی له‌ناوچه‌كانی كه‌ركوك بۆسه‌ر باره‌گا نزیكه‌كانی داعش له‌ناوچه‌كه، كه حزبێكه له سێ حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان‌و جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق سكرتێرییه‌تی، ئه‌مه‌ش بووه هۆی توڕه‌بوونی داعش تا ئه‌وه‌ی په‌لاماری چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دا‌و له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا كۆنتڕۆڵی كرد).
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی یه‌كێتی
راپۆرته‌كه‌ی واشنتۆن ئینیستوت باس له‌هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات كه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش به‌گه‌وره له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی هاتووه (هێزه‌كانی یه‌كێتی رێ‌یان به میلیشیا شیعه‌كاندا له‌ناوچه‌كانی كه‌ركوك خۆیان كۆبكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها له‌دووزخورماتوو چه‌ندین هێزی شیعه ئاماده‌كارییان كرد، جگه‌له‌وه‌ش فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی‌و رێگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و شاره به‌كارهات بۆ هاتوچۆی میلیشیا شیعه‌كان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر داعش دروستكرد‌و رقی كوردی له‌دڵی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه زیاتر كرد).
پێشبینییه‌كه‌ی بارزانی هه‌ڵه بوو
له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی داعش بۆ ناوچه‌ی موصڵ‌و صڵاحه‌دین، هێزه كوردییه‌كان له‌ئاماده‌باشیدا بوون بۆ هه‌ر په‌لامارێكی داعش، به‌ڵام بارزانی رایگه‌یاند كه پێشبیینی ناكه‌ن داعش په‌لاماری ناوچه كوردییه‌كان بدات، له‌وباره‌وه راپۆرته‌كه نوسیویه‌تی (بارزانی له‌رێی فوئاد حسێنه‌وه رایگه‌یاند كه ئاماده‌ن بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌ر په‌لامارێك، به‌ڵام پێشبینی ناكه‌ن داعش هێرشبكاته سه‌ر كوردستان).
زانیاری وورد له‌سه‌ر پێشمه‌رگه
راپۆرته‌كه‌ی واشنتۆن ئینیستوت كه له‌لایه‌ن (مایكڵ نایتس‌و سام میتز)ه‌وه ئاماده‌كراوه، به‌ووردی باس له‌هێزی پێشمه‌رگه‌و زانیارییه‌كانی ئه‌و هێزه ده‌كات، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی هاتووه ( پێشمه‌رگه به‌مانای ئه‌و كه‌سه‌ی له‌مردن ناترسێت‌و خۆی خستووه‌ته پێش مه‌رگ، ئه‌وانه‌ی له‌ریزی پێشمه‌رگه‌دان به‌شێوه‌یه‌كی كلاسیكی ئاماده‌كراون، ته‌نها له‌ناوچه كوردییه‌كان‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تردا بوونیان هه‌یه كه كێشه‌ی له‌سه‌ره، له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه 30 هه‌زار چه‌كدار هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش 70 هه‌زار پێشمه‌رگه هه‌یه كه دابه‌شی سه‌ر حزبه‌كان كراون، هه‌روه‌ها 30 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی تریش بوونی هه‌یه كه ناویان له‌خۆیان ناوه زێره‌ڤانی، كه هاوشێوه‌ی پۆلیسه‌و سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمه، زیاتر له 70 هه‌زار پێشمه‌رگه سه‌ربه پارتی دیموكراتی كوردستانن كه له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، كه‌مێكیش له‌و ژماره‌یه كه‌متر له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، پێشمه‌رگه خاوه‌نی چه‌كی سووكه، كه‌مێك چه‌كی قورسی هه‌یه كه پاشماوه‌ی رژێمی به‌عسه‌و هه‌ندێكیش پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق پێشكه‌شیان كراوه).
كێشه‌كانی هه‌رێم‌و ناوه‌ند
له‌راپۆرته‌كه‌دا باس له‌كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و حكومه‌تی ناوه‌ندی كراوه‌و ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌وه حكومه‌تی به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی بۆ پێشمه‌رگه دابین نه‌كردووه ته‌نها هێزی زێره‌ڤانی نه‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی په‌راوێزخستنی پێشمه‌رگه‌وه، دووچاری گرفتێكی زۆری دارایی بووه‌ته‌وه، چونكه له‌و بودجه‌یه‌ی كه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌رخانكراوه مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌و پێداویستییه‌كانی ئه‌و هێزانه دابین ده‌كرێت.
هاوكاری ئه‌مریكاو هه‌رێمی كوردستان
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی واشنتۆن ئینیستوتی ئه‌مریكی، هاوكاری له‌نێوان سوپای ئه‌مریكاو هێزی پێشمه‌رگه له‌ئاستێكی باڵادایه‌و پاش شه‌ڕی داعش‌یش پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆوه دیوه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی واباسكراوه (ئه‌مریكا پاره بۆ پێشمه‌رگه دابین ده‌كات، چونكه هه‌م سوپای ئه‌مریكاو هه‌میش پێشمه‌رگه یه‌ك دوژمنیان هه‌یه‌و به‌درێژایی چه‌ند ساڵی رابردووش كه ئه‌مریكا له‌ناو عێراقدا بوو ئه‌م حاڵه‌ته هه‌بووه، بۆیه ئه‌مریكا مه‌به‌ستییه‌تی هاوكاری ته‌واوی پێشمه‌رگه بكات‌و چاودێری ووردی ئه‌و هێزانه بكات).
92 ملیۆن دۆلار دراوه به پێشمه‌رگه
له‌راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌مریكا بڕی 92 ملیۆن دۆلاری پێشكه‌شی هێزی پێشمه‌رگه كردووه تا بتوانێت پێداویستییه‌كان بۆ ئه‌و هێزه دابینبكرێت.
به‌پێی راپۆرته‌كه ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌سلیمی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی پارتی كراوه، چونكه ئه‌و هێزه رێكخراو تره‌و زیاتر فه‌رمی تره له هێزه‌كانی تر.
له‌وباره‌وه گۆڤاری بزاڤ په‌یوه‌ندی به جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد‌و ناوبراو بێ ئاگایی خۆی له‌وباره‌وه خسته‌ڕوو.
سوپای ئه‌مریكا چاودێری پێشمه‌رگه ده‌كات
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه (سوپای ئه‌مریكا چاودێری پێشمه‌رگه ده‌كات‌و هه‌ندێك چاكسازیشی له‌ناو ئه‌و هێزه ئه‌نجامداوه، وه‌ك رێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و فشار خستنه‌سه‌ر حزبه‌كان بۆ ملكه‌چبوونی وه‌زیری پێشمه‌رگه، كه ئێستا هه‌وڵی به‌نیشتمانیكردنی ئه‌و هێزه ئه‌دات، هه‌روه‌ها ئه‌مریكا فشاری له‌سه‌ر حزبه‌كان دروستكردووه كه له‌رێی په‌رله‌مانه‌وه چاودێری پێشمه‌رگه بكرێت‌و هه‌وڵی زۆر بدرێت ئه‌و هێزه له‌چنگی حزبه‌كان ده‌ربهێنرێت).
پاره‌ی تر ئه‌درێته پێشمه‌رگه
له‌راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه به‌پێی به‌رنامه‌ی نوێی ئه‌مریكا بۆ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه، ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌داهاتوودا به بڕی 5 ملیار دۆلار هاوكاری پێشمه‌رگه بكرێت، چونكه ئێستا له‌شه‌ڕێكی گه‌وره‌دایه‌و له‌بری جیهان رووبه‌رووی تیرۆر بۆته‌وه.
له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه پێویسته پێشمه‌رگه ئه‌و چه‌ك‌و پێداویستییه سه‌ربازییانه بگێڕێته‌وه بۆ سوپای عێراقی كه له‌كاتی پاشه‌كشه‌یان له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق به‌جێمان‌و لای پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
تێبینی:
مایكڵ نایتس‌و سام میتز راهێنه‌رن له په‌یمانگای واشنتۆن كه راپۆرته‌كه‌یان ئاماده‌كردووه.