03/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
لایەنگرانی داعش لە ئەوروپا زیاترن وەك لایەنگرانی لە سوریا
ڕۆژنامەی " گاردیان " ی بەریتانی شیكارییەكی ئەكادیمیە ئیتاڵییەكانی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا هاتووە كەپشتیوانانی ئەلیكترۆنیی دەوڵەتی ئیسلامیی ناسراو بەداعش لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی فەیسبووك و تویتەر لەدەوڵەتانی ئەوروپی كەبەزمانی عەرەبی كۆمێنت و تویت بۆ پشتیوانی لەداعش دەنوسن زۆر لەوانە زیاترن كە لە سوریا و لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و جاڵجاڵۆكەییەكە پشتیوانیی لێدەكەن, لەكاتێكدا كەسوریا بەبەهێزترین پێگەی ئەو ڕێكخراوە دادەنرێت .
توێژەرەوەكان باسیشیان لەوە كردووە كەلەمانگی تەمموزی ڕابردووەوە تێبینی ئەوەیان كردووە كەژمارەی بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕانە و نوسینی پشتیوانییەكانیان لەداعش لەهەر یەكە لەبەریتانیا و بەلجیكا و فەڕەنسا و ویلایەتە یەكگرتووەكانیش بەزمانی عەرەبی زۆر زیاترن لەوانەی كەلەسوریاوە پشتیگری و پشتیوانییان لێ كردووە .