موبایل هۆکارى گەشەسەندنى نەخۆشى شێرپەنجەى مێشکە
10/08/2013 نوسەر: bzavpress

موبایل هۆکارى گەشەسەندنى نەخۆشى شێرپەنجەى مێشکە


لێکۆڵەرانى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لەوبڕوایەدان کە بەکارهێنەرانى موبایل زیاتر ئەگەرى توش بوون بەنەخۆشى شێرپەنجەى مێشکیان لێدەکرێت.
گروپى ئاژانسى لێکۆڵینەوەى نەخۆشى شێرپەنجەى مێشک ڕایان گەیاند کەپاش پێداچونەوەى هەموو بەڵگەکان بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو تیشکەى لە موبایلەوە دەردەچێت بۆ هێنان و بردنى قسە هۆکارى تەشەنەسەندنى لووى شێرپەنجەیى مێشکە.
یەکێک لەبەڕێوەبەرانى لێکۆڵینەوە وتى" بۆمان ئاشکرابووە کە ئەو موبایلە وایەر لێسانەى لە ژیانى ڕۆژانەدا بەکاردێت هۆکارى دروست بوونى لووى شێرپەنجەى جۆرى (گلیۆما) یە کە جۆرێکى خراپى لووى شێرپەنجەییە لە مێشکى مرۆڤدا پەیدادەبێت.
گروپەکەى ڕێکخراوى نێودەوڵەتى تەندروستى وتیشان تەنها ئەوەیان بۆئاشکرابووە کە پەیوەندى لەنێوان بەکارهێنانى موبایل و گەشەى ئەوجۆرە لووە هەیە نەک هۆکارى سەرەکى گەشەى ئەو نەخۆشییە بەکارهێنانى موبایل بێت.
بەکارهێنانى موبایل لەلایەن پێنج بلیۆن کەسەوە لە جیهاندا وایکردووە کە زانا لێکۆڵەرەکان زیاتر هەوڵى دۆزینەوەى پەیوەندى ڕاستەوخۆى موبایل و گەشەسەندنى نەخۆشى لەشى مرۆڤ بکەن.
لێکۆڵەرەوان داوا لە بەکارهێنەرى بەردەوامى موبایل دەکەن کە کارەکانیان زیاتر بە نامە ناردن ئەنجام بدەن