03/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆنترۆلی جۆری-ی كرد
ئه‌مڕۆ 2/12/2014 لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان، كه پێكهاتبوو له ماجد عوسمان بازرگان سه‌رۆكی لیژنه و عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی و د.عه‌بدوڵا جاسم ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆنترۆلی جۆری – لقی هه‌ولێریان كرد.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌كر عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاكه باسیان له چۆنیه‌تیی به‌ره‌وپێشبردنی جموجۆڵه ئه‌م ده‌زگایانه كرد و ستایشی كاره‌كانی ده‌زگاكه‌یان كرد به‌وه‌ی كه ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌هۆی په‌یڕه‌ونه‌كردنی یاسا و ده‌سه‌ڵاتی پێویست ئه‌و ده‌زگایه نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵبستێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كرا كه له نزیكترین ده‌رفه‌تدا په‌رله‌مانی كوردستان بتوانێت یاساكانی پاراستنی به‌كاربه‌ر و پێوانه و كۆنترۆلی جۆری و ئه‌و یاسایانه‌ی بۆ سه‌لامه‌تیی خۆراك و ده‌رمان و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیی به‌كاربه‌ر پێویستن ده‌ربچووێنێت بۆئه‌وه‌ی ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار و بازرگانه‌كان.
پاشان وه‌فده‌كه سه‌ردانی سه‌رجه‌م تاقیگه‌كانی ده‌زگاكه‌یان كرد كه به‌هۆی دابه‌شكردنی كاره‌كان له نێوان وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تی بازرگانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئامێره‌كان په‌كیان كه‌وتووه و ناتوانرێت وه‌كو پێویست سوودیان لێوه‌ربگیرێت.