حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت ڕێککەوتن
02/12/2014 نوسەر: bzavpress

حکومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت ڕێککەوتن


ئەمڕۆ وەفدی باڵای هەرێمی كوردستان‌و بەغدا بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم‌و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەو بەپێی زانیارییەكان هەردوولا لەسەر پرسە هەڵپەسێراوەكانی نێوانیان گەیشتوونەتە رێكەوتن.

بەوتەی نێچیرڤان بارزانی هەردوولا وارێكەوتوون كە هەرێم رۆژانە 250 بەرمیل نەوتی خۆی‌و 300 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوكیش رەوانەی دەرەوە دەكات.
 
سەرۆكی حكومەتیش ئاشكراشیكرد لەبەرانبەر ئەمەدا بەغدا هەموو قەرزەكانی هەرێم دەداتەوە‌و یەك ترلیۆن‌و 200 ملیار دینار بۆ پێشمەرگە دەنێرێت، هەروەها روونیكردەوە كە بەغدا لە17%ی هەرێمیش دەنێرێت.