09/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
چه‌مچه‌ماڵ" پێنج گه‌نج كه‌ده‌وترێت سه‌ر به گروپێكی سهلهفیهكانن هێرشده‌كه‌نه سه‌ر مێردمنداڵێك
له مزگه‌وتێكی ناحیه‌ی شۆڕش سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ پێنج گه‌نج كه‌ده‌وترێت سه‌ر به گروپێكی سهلهفیهكانن، هێرشده‌كه‌نه سه‌ر مێردمنداڵێك له‌ناو حوجره‌ی مزگه‌وته‌كه و به‌توندی لێی ده‌ده‌ن.
ئه‌و گه‌نجه ناوی وریا والی ره‌حیم- هو ته‌مه نی 15 ساڵه، به وته‌ی خۆی شه‌وی 29ی ره‌مه‌زان كه‌سێك به ناوی (س.ش) ته‌له‌فۆنی بۆ كردووه كه ئیشێكیان پێی هه‌یه‌و ئه‌یانه‌وێ تا مزگه‌ته‌كه بچێت.
والی به ماڵپه‌ڕی "ئێن ئارتی" وت "منیش رۆشتم، له‌وێ بردمیانه ژووری فه‌قێكانی مزگه‌وته‌كه، چواریان به كێبڵ لێیان ئه‌دام و ئه‌وی تریشیان به مۆبایل تهسویرمی ئه‌كرد له كاتێكدا ئه‌وان ئه‌ڵێن وێنه‌گرتن حه‌رامه".
ئه‌و مزگه‌وته ناوی (شه‌هیدانی گه‌رمیان)هو ئه‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی قادركهرهمییهكانی سه‌ر به ناحیه‌ی شۆڕش.
وریا وتی "بیانووی ئه‌وان ئه‌وه‌بوو كه من جوێنم به مه‌لای مزگه‌وته‌كه دابێ، له كاتێكدا من جوێنم نه‌داوه، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان لێئهكردم كه ئه‌م شته بگێڕمه‌وه بمكوژن".
وریا له كۆتایی قسه‌كانیدا وتی "من پێشوتر سه‌له‌فی بووم، وازم لێهێنان".
به وته‌ی باوكی وریا ئه‌وانه‌ی له كوڕه‌كه‌یان داوه ناسراون و سه‌ر به سهلهفییهكانن، وتی "له دادگای چه‌مچه‌ماڵ شكاتمان لێكردوون، هه‌ر پێنجیان له ژووره‌وه‌ن، له حه‌قی كوڕه‌كه‌م به هیچ شێوه‌یه‌ك خۆش نابین، با یاسا بڕیاری خۆی بدات".
نه‌قیب جه‌لال محه‌مه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند "ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی كه سكاڵایان له‌سه‌ر بوو بانگی به‌رده‌م دادوه‌ر كران، سیانیان به بڕیاری دادوه‌ر ئازاد كران و، دوانه‌كه‌ی تر له ژووره‌وه‌ن".
وتیشی "به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نا مرۆڤانه ئه‌و مێردمنداڵه ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دراوه".