وۆرك شۆپێك سەبارەت بە چۆنیەتیی باشتركردنی پێكەوەكاركردنی فیدرالییانە لە بواری سیاسەتی نەوت سازدەكرێت
02/12/2014 نوسەر: bzavpress

وۆرك شۆپێك سەبارەت بە چۆنیەتیی باشتركردنی پێكەوەكاركردنی فیدرالییانە لە بواری سیاسەتی نەوت سازدەكرێت


بڕیارە رۆژانی سێشەمە ‌و چوارشەمە 2‌و 3/12/2014 سەعات 9ی سەرلەبەیانی بەیانی لە هوتێل چوارچرا لە شاری هەولێر، لیژنەی پیشەسازی ‌و وزە ‌و سەرچاوە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان بە هاوكاریی ئەكادیمیای فۆلك بیرنادۆت-ی سویدی وۆرك شۆپێكی تایبەت بە چۆنیەتیی باشتركردنی پێكەوە كاركردنی فیدرالییانە لە بواری سیاسەتی نەوت-دا سازبكات.
مەبەست لە سازدانی ۆرك شۆپەكە چۆنیەتیی بەیەكەوە گونجاندنی پرەنسیپی خاوەندارییەتیی نەوت ‌و گازە بۆ هەموو خەڵكی عیراق ‌و پرەنسیپی لامەركەزییەت لە نێو كایەی سیستەمێكی فیدرالیدا-یە، كە تیایدا دوو بابەتی سەرەكی پێشكەش دەكرێن كە ئەوانیش بریتیین پرەنسیپی لە ئەولەویەتە ستراتیجییەكانی پێكهاتە كوردییەكان ‌و ئەو پرەنسیپانەی كە دەبنە هۆكاری پێكەوەبوونێكی فیدرالییانە.