سەعات 10ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 1/12/2014 هەردوو لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سروشتییەكان و دارایی و كاروباری ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی كوردستان، بە ئامادەبوونی د.عیزەت صابر سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری د.شێركۆ جەودەت مستەفا سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وەزە و ئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەر و زۆربەی ئەندامانی هەردوو لیژنەكە، لە هۆڵی لیژنە لە تەلاری پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی هاوبەشیان ئەنجامدا.
مەبەست لەو كۆبوونەوە هاوبەشە ئامادەكردنی راپۆرتی كۆتایی و هاوبەشی هەردوو لیژنەكە بوو سەبارەت بە پڕۆژە یاسای سەندوقی داهاتەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عیراق، كە تیایدا مادە و بڕگەكانی پڕۆژە یاساكە تاووتوێكران و بە سەرنج و تێبینی و پێشنیازەكانی سەرۆك و جێگر و بڕیادەر و ئەندامانی هەردوو لیژنەكە دەوڵەمەندتر كران.