01/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پەرلەمانتارێکی گۆڕانی هێرش دەکاتە سەر یەكگرتوو و كۆمەڵ
عەلی حەمەساڵح پارلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە بابەتێكیدا كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاویكردەوە دەڵێت "ئه‌و هاوسۆزیه‌ی من هه‌مبوو بۆ ئه‌م دوو پارته ئیسلامیه له جێی خۆیدا نه‌بوو"، و تۆمەتباریان دەكات بەوەی "له هه‌موو قسه‌و به‌ڵێنانەكان پاشگه‌زبوونه‌وه" كە پێشتر لەبارەی پشتیوانیكردنی گۆڕان بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار بە حزبەكەیانیان دابوو.
پارلەمانتارەكەی گۆڕان پێیوایە "کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو گه‌وره‌ترین خزمه‌تیان کرد به یه‌کێتی".
عەلی حەمەساڵح لەبەشێكی دیكەی پۆستەكەی هێرشەكەی بۆ سەر یەكگرتوو و كۆمەڵ توند دەكات و دەڵێت: ئەو دوو حزبە ئیسلامییە "تەنانه‌ت نه‌یانتوانی به‌ئه‌رکی دینی خۆیان هه‌ڵسن و موسوڵمانێکی وەك د.هه‌ڤاڵ دیاری بکه‌ن" بۆ پۆستی پارێزگار.
دواتریش بە "بێ هەڵوێست" وەسفیان دەكات و دەڵێت : "به‌هۆی بێ هه‌ڵوێستیان شه‌ش مانگه یه‌کێتی حوکمی ١٠٠٪ سلێمانی ده‌کات، کاکه ئێوه بێلایه‌ن نه‌بوون بێلایه‌نی ئه‌و کاته ده‌بوو که گۆڕان و یه‌کێتی وه‌ک یه‌ک له حوکمدابن نه‌ک یه‌کیان حاکمی موتڵه‌ق و ئه‌وه‌که‌ش هیچ".
لەكۆتایی دا عەلی حەمە ساڵح پارلەمانتاری گۆڕان دەڵێت: "یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ گه‌وره‌ترین دیاریان پێشکه‌ش یه‌کێتی کرد‌و به‌مه‌ش له هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه بۆ دونیا‌و قیامه‌ت سه‌رکه‌وتوو نه‌بون".