عەبادی: لەگەڵ ئەوە نین لەدەرەوەی سۆمۆ نەوت بفرۆشرێت
01/12/2014 نوسەر: bzavpress

عەبادی: لەگەڵ ئەوە نین لەدەرەوەی سۆمۆ نەوت بفرۆشرێت

سەرۆكی وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت ئەوان نیگەرانن لە كە لەرابردوو بودجەی هەرێمی كورستان بڕدراوە، هاوكات جەختیشكردەوە كە ئەوان لەگەڵ ئەوە نین لەدەرەوەی كۆمپانیای سۆمۆ نەوت بفرۆشرێت.

 
بەوتەی  پەرلەمانتارێك عەبادی پابەندبوونی خۆی بە ناردنی سولفەیەك بۆ هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوەو ئاماژەی بەوە كردوە ئەو لەسەر كارنامەی حكومەت دەڕوات كە تیایدا باسی ناردنی سولفەیەك دەكات بۆ هەرێمی كوردستان.
 
عەبادی بۆ یەكەمجار باسی لە رۆڵی پێشمەرگە دەكات‌و لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران رۆڵێ‌ هێزی پێشمەرگەی لە رزگاركردنی سەعدییە‌و جەلەولا بەرزنرخاندوە.