01/12/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئارام شێخ محه‌مه‌د: هه‌موو پارێزگاكانی عیراق به‌لامانه‌وه گرنگه نه‌ك به‌ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی ئارام شێخ محه‌مه‌د هاتووه كه "له‌میانی سه‌ردانی وه‌فدی كوردی به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، شێخ محه‌مه‌د ته‌ئكیدی له‌سه‌ر به‌شداری كورد و رۆڵی چالاكیان له په‌رله‌مان كردۆته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و كاته سه‌خته‌دا كه هاوكاته له‌گه‌ڵ هاتنه‌ناوه‌ی داعش بۆ ناو خاكی عیراق.
هه‌روه‌ك به‌شداری كوردی له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا به گرنگ له قه‌ڵه‌م داوه‌و رایگه‌یاندووه كه به‌رده‌وام ده‌بین له كار كردن و چه‌نده هه‌رێمی كوردستان‌مان به‌لاوه گرنگه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ش هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق به‌بێ جیاوازی.
وتوشیه‌تی كه سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی كوردستانی بۆ به‌غدا به‌رهه‌مدار بووه‌و له‌به‌رژوه‌ندی هه‌موو عیراقییهكانهو راشیگه‌یاندووه كه ئێمه براین و به‌رژوه‌ندی وڵاتمان به‌لاوه گرنگه.