له‌ماوی ئه‌م چه‌ند مانگه‌دا كه شه‌ڕێكی نه‌خوازراو دووچاری كورد بووه،
ده‌یان و سه‌دان لهرؤڵهكانی ئه‌م هه‌رێمه بوونه‌ته سوته‌مه‌نی ئه‌و
جه‌نگه و له‌پێناوی پاراستنی خاكی كوردستاندا گیانی خۆیان سپاردووه، كاك
عه‌تای كوڕی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودیش یه‌كێكه له‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌م
رۆژانه‌دا گیانی خۆی به‌خشییه كوردستان.. به‌ڵام ئه‌م رووداوه
ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خوڵقاند‌و هاوسۆزییه‌كی به‌رفراوانیش له‌سه‌ر
ئاستی جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ
موسیبه‌ته‌كه‌ی كاك محه‌مه‌د دروست كرد، له‌كاتێكدا كوڕی كاكه حه‌مه‌ش
وه‌ك ئه‌و هه‌موو كوڕانی تری كوردستان وایه كه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند
مانگه‌دا خوێن و گیانی خۆیان به‌خشیوه‌و كاكه حه‌مه‌ش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه
كردووه، ئه‌ی كه‌واته ئه‌م هه‌موو هاوسۆزییه بۆ كاكه حه‌مه
له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
له‌راستیدا ئه‌وه‌ی عه‌تا محه‌مه‌د
حاجی مه‌حمود له‌وانیتر جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه خۆی به‌رپرسێكی حزبی
و كوڕی به‌رپرس و سه‌ركرده‌یه‌ك بووه، له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌شدا
ئه‌وه‌ی له‌به‌رپرسه ریابازه‌كان بینراوه ته‌نها جرت و فرتی پشتی
به‌ره‌كان و به‌رده‌م كامێرای كه‌ناڵه‌كانیان بووه، به‌تایبه‌تی له‌و
كاتانه‌دا كه كاكه حهمهكان و عهتاكان سه‌ركه‌وتنێكیان تۆماركردووه
ئه‌مان خۆیان گه‌یاندووه‌ته نزیك به‌ره‌كان و دیمه‌ن و ماكیاجێكی
پێشمه‌رگانه‌یان بۆ خوڵقێنراوهو خۆیان نمایش كردووه‌و كۆمه‌ڵێك لێدوانیان
داوه‌و ده‌ستكه‌وته‌كانیان كردووه‌ته موڵكی لایه‌ك و مۆركێكی بێزراوی
حزبییان داوه‌ته به‌رخودانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان..
ئه‌وه‌ی
كاكه حه‌مه‌ی له‌و به‌رپرسانه جیا كردووه‌ته‌وه هۆگری و مانه‌وه‌ی
به‌رده‌وامی بووه له ناوچه‌ی شه‌ڕه‌كاندا، به‌تایبه‌تی كه ئه‌م پیاوه
ئه‌وه‌ی بهرواڵهتیدا ده‌بینرێت له‌رووی ته‌مه‌ن و باری جه‌سته‌یشه‌وه
قۆناغی پشوودانیه‌تی و ده‌بوو دوا به‌رپرس بووایه ئه‌و ئه‌ركانه‌ی
له‌ئه‌ستۆ بگرتایه، به‌ڵام به‌م به‌شدارییه حهقیقییهی له‌شه‌ره‌كان و
ئه‌و ته‌زحیه دانه‌شی به‌رپرسه نمایشكهرهكانی ته‌واو ئیحراج كرد..
ئه‌و به‌رپرسه باڵایانه‌ی ته‌نها خۆده‌رخستنی پشتی به‌ره‌كان و دوای
شه‌ڕه‌كانمان لێ بینیون و نه‌ماندیوه وه‌ك كاكه حه‌مه‌و كوڕه‌كه‌ی
له‌پێشه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كان بن و فیشه‌ك به‌هه‌رچوار ده‌وریاندا ویزه‌ی بێت و
دواجار یه‌كێك له‌و فیشه‌كانه جگه‌ری كاكه حه‌مه بپێكێت و كاك عه‌تای بۆ
هه‌میشه‌یی لێ دوور بخاته‌وه..
كه‌واته ئه‌و هه‌موو هاوسۆزی و
هۆگرییه‌ی هه‌موو چین و توێژه‌كان و خاوه‌ن ئایدۆلۆژییه جیاوازه‌كان بۆ
كاكه حه‌مه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ئه‌و خه‌ڵكه تا ئێستا
رانه‌هاتووه ببینن به‌رپرسه‌كان قوربانی به‌خۆیان و رۆڵه‌كانیان بده‌ن و
كاكه حه‌مه ئه‌و ته‌لیسمه‌ی شكاند‌و ئه‌م ماوه‌یه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا
مایه‌وه‌و دواجار به‌خوێنی كوڕه‌كه‌شی سه‌لماندی كه بۆ خۆنمایشكردن و
چه‌ند له‌حزه‌یه‌كی فلیمبهرداری ئه‌و ناوچه جه‌نگییه‌ی نه‌كردووه‌ته
ژوانگه‌ی خۆی.. به‌هیوای كۆتایی یه‌كجاری ئه‌م جه‌نگه نهفرهتییهو
گه‌رانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌رزی و
سه‌ربه‌خۆیی هه‌میشه‌یی بۆ كوردستان.