تێکه‌ڵ کردنی سۆفیاتی له‌گه‌ڵ فه‌ڵسه‌فه‌ی یۆنانی ،
له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ کردنی سۆفیایه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانیدا ئه‌و جۆره بیرۆکانه ده‌رکه‌وتن وه‌ک { الحلول وه الاتحاد وه وحدة الوجود } به‌واتا : ئه‌وه‌ی که‌هه‌یه به‌راستی ته‌نها خوایه وه جگه‌له خوا هیتر خه‌یاڵه و هیچ بوونێکی نیه هاوشێوه‌ی فه‌ڵسه‌فه‌که‌یان،
به‌ڵام داخ ئه‌وه‌یه که‌سانێک ئه‌وڕۆ به‌رگری ده‌که‌ن له‌م بیرۆکه‌یه که له‌کوردستاندا زۆر باوه به‌تایبه‌تی چاکترین په‌رتوکیان ئێستا که مه‌لایه‌کی سۆفی خه‌ڵکی موسل ده‌بێت به‌ڵام باپیره‌ی موسڵ به‌جێ دێڵێت بۆ (الجولان )له‌وێوه بۆ (دمشق ) ناوی {یوسف خطار محمد }ه هه‌ڵساوه به‌بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌رتوکه به‌ناوی{ الموسوعة اليوسفية في بيان أدلة الصوفية } که له دوو به‌رگ پێک هاتوه‌و زیاتر له حه‌وسه‌د لاپه‌ڕه‌یه
{ الموسوعة اليوسفية في بيان أدلة الصوفية }
{یوسف خطار محمد }
، به‌ڵام زۆر به فێڵ زانانه درۆ و ده‌له‌سه‌کانی وه‌رگێڕی راستی ده‌کات و که‌سانی ناشاره‌زای پێ له‌خشته ده‌بات ،
له ئه‌نجامی کرت کردن و گۆڕینی ووته‌ی زانایان وه‌ک (الإمام الذهبي ) وه (بن حجر العسقلاني ) وه (فخر الدين الرازي )وه (محي الدين النووي ) و چه‌ندین زانای تر ، گۆڕینی وته‌ی ئه‌م زانا ناودارانه‌ی ئیسلام پێشه‌وایانی سوننه و تێکه‌ڵ کردنی له‌گه‌ڵ مه‌به‌سته‌کانی خۆیاندا ،
بۆیه داوام وایه له موسوڵمانان خۆ دورگرن له‌و په‌رتوکه چونکه ئه‌م په‌رتوکه به‌رگریێکی توند له جۆری سێیه‌می سۆفیه‌تی ده‌کات خوا په‌نامان بدات، له‌وه گرینگتر هه‌یه له‌سه‌ری بدوێین بۆیه تا کاتی تر به‌ویستی خوا درۆ و ده‌ڵه‌سه‌کانی ئه‌م نوسه‌ره ده‌خه‌ینه به‌ر چاوو .
سه‌ره‌نجامی تێکه‌ڵ کردنی سۆفیایه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی پاڵنه‌رێک بوو بۆ ده‌رکه‌وتنی بۆچونی ( الفيض والإشراق ) له سه‌ر ده‌ستی (غزالي و السهروردی) .
ئه‌مه ئه‌م جۆره سۆفیه‌تیه به ترسناکترین جۆر داده‌نرێت و به خه‌رابترین قۆناغ له قۆناگه‌کانی تێپه‌ڕ بوونی سۆفیایه‌تی داده‌نرێت ،
ئه‌و کاته‌یه سۆفیه‌کان قۆناغی داهێنراوی کرده‌وه‌یان (البدع العملية)گواسته‌وه بۆ قۆناغێکی ترسناکتر ئه‌ویشیان قۆناغی داهێنراوی زانستیه (البدع العلمية) به‌وه‌وه سۆفی مه‌ترسی به له‌ئیسلام ده‌رده‌چوون به‌ته‌واوی لێ ده‌که‌وێته‌وه . خوا په‌نامان بدات.
ناودارترین که‌سایه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه
{ الحلاج }ئێرانیه 309 ك لاسێداره دراوه له به‌غدا ،
{ السهروردي }ئێرانیه 587 - 665 كله سێداره ده‌درێت له قڵای (حلب) له سوریا به‌بڕیاری (صلاح ا‌لدین )ی کورد ،
{ ابن عربي }ئه‌نده‌لوسیه ساڵی 558 ک له‌دایک ده‌بێت و له ساڵی 638 ك مردوه له ( دمشق )له سوریا ،
{ ابن سبعين } ئه‌نده‌لوسیه614-669 ك مردوه.
{ ابن الفارض }سوریه له‌ساڵی576- 632 ك مردوه .
ئینجا بابزانین ئه‌و زانایه ناودارانه‌یان یان ئه‌و وه‌لیه ناودارانه‌ی سۆفیه‌کان چ جۆره ناودارێکن ،
چیان کردوه بۆ ئیسلام تا ناودار بن، وه بۆچونیان چییه سه‌باره‌ت به خوای پاک و بێ گه‌رد .
بۆ بابه‌تی ئاینده به‌ویستی خوا هه‌ر له باسی جۆری سێیه‌می سۆفیایه‌تیدا باس له حه‌لاج ده‌که‌ین
{ وصلى الله وسلم على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم }