جەبار یاوەر: هەڵوێستی لەبارەی جموجوڵی هێزی بەدر لەگەرمیان
30/11/2014 نوسەر: bzavpress

جەبار یاوەر: هەڵوێستی لەبارەی جموجوڵی هێزی بەدر لەگەرمیان

سەبارەت بە جموجۆڵەكانی چەند رۆژی رابردووی ملیشیای بەدر لە گەرمیان‌و دووبارەبوونەوەی لەمرۆدا جەبار یاوەر وتی" ئێمە دەوڵەت نین تا رێگەی نەدەین هێزی عێراق نەیەتە ناوچەكانمان ئێمە بەشێكین لەعێراق‌و زۆر جاری هێزەكانی ئێمەش دەچێتە سنورەكانی ئەوانیش، بۆیە ناوچەی گەرمیانیش تاكە رێگەیە بۆ ئەوەی ئەوان هاتووچۆی لێوە بكەن بۆ سنورەكانی پارێزگای دیالە"
 
ئەمینداری  وەزارەتی پێشمەرگە جەختیشیكردەوە كە وەزارەتی پێشمەرگە بەدواداچوون بۆ جموجۆڵی ئەو هێزە دەكات لە ناوچەیی گەرمیان.