09/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
میسر"کودەتای سوپا کاریگەری کردووەتە سەر کەرتی گەشتیاری
دوای رووداوەكانی 30 حوزەیران، كەرتی گەشتوگوزاری میسری پاشەكشەی بەخۆیەوە بینی و ژمارەی گەشتیارە بیانیەكان زۆر كەمبووەتەوە. زۆربەی گەشتیارەكان دەڵێن حەزدەكەین دوای ئەوەی كەشی میسر ئارام دەبێتەوە سەردانی ئەم وڵاتەبكەن.
كەشەكە لە خراپەوە بەروە خراپتر دەچێ و واپێدەچێ خەونی گەیشتن بە ئەو رێژەیەی، كە وڵات پێش شۆڕش، لە هاتنی گەشتیار تۆماری كردبوو، كە نزیكەی 15 ملیۆن گەشتیار بۆ بینینی هەڕەمەكان دەهاتن، ئێستا زۆر دووربێ.
راگەیاندراوە فەرمیەكان دەریانخستووە، كە ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵ روویان لە میسر كردووە، بەڕێژەی سەدا 42 زیادی كردبوو، بەرامبەر بە هەمان كاتی پارساڵ و گەیشتبووە 565 هەزار گەشتیار، بەڵام بەهۆی کودەتای سوپا و تێکچوونی بارودۆخی سیاسی، رێژەکە بەرەو دابەزین رۆیشتووە.