28/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان
یەكێتی و گۆران رێكەوتون لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی بەو شێوەیەی كە پۆستی پارێزگار لە دوو ساڵی یەكەم بۆ یەكێتی بێت و گۆرانیش سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا وەربگرێت ، بەم پێیەش د. ئاسۆ فەریدون دەبێتە پارێزگار و د. هەڤاڵ ئەبوبەكر سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا وەر دەگرێت .
دەربارەی ئەو كاتەی كە تێپەریوە بەهۆی رێكنەكەوتنی نێوان ئەو دولایەنە ، یەكێتی و گۆران لەسەر ئەوە رێككەوتون كە ئەو ماوەیەی تێپەریوە بەسەر هەردوولایاندا دابەش بكرێت .
د. هەڤاڵ رازیبوە كە دوو ساڵی یەكەم پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا وەربگرێت ، لەبەرامبەریشدا گۆران چەند مەرجێكی هەیە و داوای چەند پۆستێكی ئیداریی لە یەكێتی دەكات.