27/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
توركیا ناوەندی ئەتۆمی دروست دەكات
سایتی رەسمی كۆمپانیای وێستینگ هاوسی ئەمریكی بڵاویكردەوە كە توركیا بۆ دروستكردنی ناوەندی سێیەمی ئەتۆمیی لەگەڵ دوو كۆمپانیای بیانی چاوپێكەوتنی كردووە. كە یەكێكیان چینییە و ئەوی دیكەیان ئەمریكییە.
ئەوەشخراوەتەڕوو كە كۆمپانیای ئەمریكی وێستینگ هاوس ئێلێكتریك، هەروەها كۆمپانیای نیوكلار تێكنەلۆژی كۆرپۆرەیشنی چین، لە چاوپێكەوتندان بۆ دروستكردنی پڕۆژەی ناوەندی وزەی ئەتۆمیی.
دانی رۆدەریك بەرپرسی باڵای كۆمپانیای وێستینگ هاوس خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بەهۆی ئەوەی كە لەگەڵ هاوبەشە چینییەكەیان تەكنۆلۆژیای ئەتۆمیی باوەڕپێكراو بۆ توركیا دەبەن.