27/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بۆ یەکەمجار لەسەر دەریاچەی حەمرین
دوای هێرشە بەردەوامەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە باشوری شاری کەرکوک بۆ ئازادکردنی چەند گوندێکی ئەو ناوچەیە، پێشمەرگە گەیشتۆتە دەریاچەی حەمرین و بۆیەکەمین جار ئاڵای کوردستانی لەسەر ئەو دەریاچەیە هەڵکرد.
بەپێی زانیارییەکان هێرشەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ پاککردنەوەو رزگارکردنی ئەو ناوچانە بووە، لەم هێرشانەشدا چەندین چەکدرای داعش کوژراون ، بەڵام خۆشبەختانە هیزی پیشمەرگەی کوردستان زیانی گیانی نەبووە.