27/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق
دوێنێ لەدیوانی سەرۆكایەتی كۆمار، هەریەكە لەفوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمارو حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانو سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوە.
لەكۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق قسە لەسەر بارودۆخی سیاسی عێراق كراوەو بڕیاردراوە پرۆژەی بودجەی گشتی عێراق رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بكرێت.
بەپێی راگەیەنراوێكی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی باردۆخی سیاسیو ئەمنی عێراق كراوەو جەختكراوەتەوە كە هەرسێ سەرۆكایەتییەكە بەردەوامبن لەهەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.