له ڕۆژھەڵاتدا: بەڕێگەی ھەڵبژاردنەوە،دیموکراسییەت نەک کامڵ نابێت،بەڵکو ئەتک ئەکرێت .
26/11/2014 نوسەر: bzavpress

له ڕۆژھەڵاتدا: بەڕێگەی ھەڵبژاردنەوە،دیموکراسییەت نەک کامڵ نابێت،بەڵکو ئەتک ئەکرێت .


ئه وه نده ساله لەباشوری کوردوستان،ئەوە فێربوین ،لەڕێگەی ھەڵبژاردنەوە،دیموکراسییەت نەک کامڵ نابێت،بەڵکو ئەتک ئەکرێت .به هۆكاری تەزویرو پێکنەھێنانی حکومەت و باریزگا بۆ زیاتر له ساڵێک.... !.خروقاتەکانی بانگەشەو ...ھتد ..ئەمە وێڕای ئەوەی ئێران دەتوانێت لەعێراق و ھەرێمی کوردوستان ھێزی ژمارە ٣ بکات بە ژمارە ١،نیوەی شەو خەڵکی عێراق نوستون،ئەو دەستکاریی دەنگەکان و ئەنجامەکەشی ئەکا .!.کارگەشتۆتە ئەوەی کاندیدەکان بەدەنگی خەڵک،دەریش دەچن.حزبەکان و کۆمسیۆن دەستکاریی دەنگەکانیان بۆقازانجی کەس و خەڵکی تر دەکەن !.واتە ئەگەر کاندیدێک دەریش بچێت بەدەنگی خەڵک،لایەنەکە ئەتوانێت یەکێکی توڕەھات بخاتە شوێنەکەی !!.یان دوایی كاندیدیك ئه نیرن بۆ به غدا كه ده رنه جوه و خەلك دەنگی بی نه داوه !!.
وەک نەعامە سەری خۆیان خستۆتە ژێر خۆڵ،وائەزانن کەس نایانبینێت،هەموو خەڵک هەموو ئەوکاندید و وەزیرانەی ئەمڕۆی بەغداو هەرێم ئەناسنەوە،کە ژ هاژو هوژو بەڵێن بەخشینێکیان بو،!!. خۆ ئەوانەشی کەدەرنەچوون لەهەڵبژاردنەکاندا هەروەک ئەمان ئەبون ..!!. ئیمڕۆکە خەڵکی کوردوستان چ جیاوازییەک ئەبینن، لەنێوان وەزیرو پەرلەمانتارێکی یەکێتی و پارتی لەگەڵ وەزیرو پەرلەمانتارێکی گۆڕان و ئیسلامییەکان ؟ کێ چاودێرییان ئەکات ..؟.لەهەرێمی کوردوستانیش بەهەمان هەمان شێوە .هه ریەكیك لەمانه له هەستی خۆیدا كه س ئەوی بیرنه ماوه و سەری خۆی كز ئەكات و ئەیخوات .. 
شێوازی دەنگدانی خەڵک بەکاندیدەکان و کەسەکان،ئەمە باش دەرئەخات .کە سەقافەتی خەڵک نەجوڵاوە .کەسێک لەناو ھێزیكی وه ك بزوتنەوەی گۆڕاندا (1٥٠٠٠٠) سەدو پەنجا ھەزار دەنگی ھێناوە،لەدەرەوەی ئەم ھێزە ڕەنگە بتوانێت (٢٥٠٠) دووھەزارو پێنج سەد دەنگ مسۆگەر بکات ؟.ئەمە چییە.!!
خەڵک لێرە نابێتە ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیر،تاکاری پیشەیی بکات،یان کۆمەڵگە بگۆڕێت،بەڵکو بۆ ڕیکلام و ڕاوە مامزو تالەپڕێکیشدا ببێت بەکاندیدی پەرلەمان یان مودیرعامێک !!.بۆ وێنەگرتن دێتە ناوئاپۆڕای خۆپیشاندانێکەوە ؟؟.
ھەڵبژاردن،جیا لەوەی باشترین بژاردەو سیمایەکی گرنگی دیموکراسییەتە، بەگشتی لەزۆربەی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتدا،تەنھا بۆ فریودانی خەڵکە،شتێکە باس ئەکرێت،بەس نابینرێت .ترسی گەورە لە ھێزە ڕیفۆرمخوازەکانی ئەم ناوچەیە ئەوەیە،دواجار ھەر دەبنەوە بەوەی پێش خۆیان .بۆ سەلماندنی ئەمەش لەھەموو ڕۆژھەڵاتی ناوین ،بێجگە لەئیسرائیل کە گۆڕانە ڕیشەییەکەی پێشوتر،لەفەرھەنگدا کردووە،ئەوسا دەستی بۆ ئامرازەکانی دیموکراسیی بردووە. باشترین وڵاتیان لەناوچەکەدا تورکیایە،ھەرچەندە پشتگیریی ئەمریکاو مووشەکی دوورھاوێژدەکڕێت و ئەندامی ناتۆیەو پێگەی ئابوریی وگەشتیاری گرنگی ھەیە،لەبەرئەوەی کێڵگە کلتوریی و ئایدۆلۆجیەکەی نایواتێ .بولغاریا و کرواتیا لەمدواییە دەبنە ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا،کەچی تورکیا ھەرخەوی پێوە دەبینێت .!..