09/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كێتی بووه ئۆپۆزسیۆن
به‌هۆی بێبه‌شكردنیان له پۆسته ئیدارییه‌كان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له پارێزگای نه‌ینه‌وابووه‌ته ئۆپۆزسیۆن.
پاش ئه‌وه‌ی له‌چه‌ندین پۆستی ئیداری پارێزگای نه‌ینه‌وا بێبه‌شكران، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بریاریدا ببنه ئۆپۆزسیۆن.
به‌پێی وته‌ی شێخ محێدین مزووری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌نه‌ینه‌وا، یه‌كێتی بریاریداوه كه ببێته ئۆپۆزسیۆن و له‌و رێگه‌یه‌وه چاودێری كاره ئیدارییه‌كان بكات.
ناوبراو به شه‌فه‌ق نیوزی وت " بوونمان به ئۆپۆزسیۆن مانای بایكۆتكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نییه، به‌لام وه‌ك ئۆپۆزسیۆن كار ده‌كه‌ین".
پێشتر به‌رپرسانی یه‌كێتی گله‌یی ئه‌وه‌یان له‌پارتی هه‌بوو كه هیچ پۆستێكی ئیداریان به یه‌كێتی نه‌داوه.
د.ع