25/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كگرتووی ئیسلامی هۆكاره
كۆبوونه‌وه‌ی 11ی ئه‌م مانگه‌ش دوا ده‌خرێت
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دواده‌خرێت‌و به‌پێی زانیارییه‌كانیش یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هۆكاری پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی لیستی خزمه‌ته له‌به‌ڵێنه‌كه‌ی كه پێشتر دابووی، ئه‌ندامێكی لیستی گۆڕانیش له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه لیستی خزمه‌ت بێ به‌ڵێن دهرچوونو ئه‌وان بوونه هۆی دوستبوونی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه ئێستا هه‌یه، ئه‌ندامێكی پارتیش ده‌ڵێت ته‌نها ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین‌و بریاری خۆمان ئه‌ده‌ین.
كۆبوونه‌وه‌ی 11ی مانگ
بریاره رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو، كۆبوونه‌وه‌ی ده‌هه‌می ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بهرێوهبچێتو بریاری كۆتایی له‌سه‌ر دیاریكردنی پارێزگا‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بدرێت، له‌وباره‌وه زیاد ره‌زا ئه‌ندامی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌گۆڤاری بزاڤی راگه‌یاند كه هیوایان هه‌یه كۆبونه‌وه‌ی 11ی ئه‌م مانگه ببێته دوایین كۆبوونه‌وه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی پارێزگای سلێمانی.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه پارتی دیموكراتی كوردستان رای له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كێشه‌كه له‌نێوان پارتی‌و گۆڕاندا یه‌كلایی بكرێته‌وه‌و سازان له‌نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا بكرێت، نه‌ك بكه‌وێته ده‌ستی حزبه‌كانی تر.
ئه‌مجاره‌ش كۆبوونه‌وه‌كه دواده‌خرێت
به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤ، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش دواده‌خرێت‌و تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه نه‌نراوه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه، له‌وباره‌وه هاوسه‌ر وشیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی گۆڕان به گۆڤاری بزاڤی وت (له‌كۆبوونه‌وه‌ی پێشوودا بریار له‌سه‌ر ئه‌وه درا كه مه‌كته‌بی سیاسی لایه‌نه‌كان رێكه‌وتن بكه‌ن بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كه، ئه‌وه‌بوو مامۆستا عه‌لی باپیر‌و مامۆستا محه‌مه‌د فه‌ره‌ج داوای كۆبوونه‌وه‌یان كرد به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو، پرسه‌كه راده‌ستی گۆڕان‌و یه‌كێتی كرا كه تا ئێستاش هیچ هه‌نگاوێكی جدی نه‌نراوه، چونكه مانه‌وه‌ی كێشه‌كه به‌و جۆره له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتییه).
هه‌روه‌ها فه‌یصه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به بزاڤی راگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بگه‌نه رێكه‌وتن‌و یهكێتیو گۆڕان سازان له‌نێوان خۆیاندا بكه‌ن.
یه‌كگرتوو هۆكاری دواخستنی كۆبوونهوهكانه
لیستی خزمه‌ت كه له كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی پێكهاتووه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یاندا بوو ده‌نگ به‌و لایه‌نه بده‌ن كه له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌یان رازی ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ رازیبوونی گۆڕان‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی، ئه‌و لیسته به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد، به‌پێی زانیارییه‌كانی گۆڤاری بزاڤیش، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌پشت پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی لیستی خزمه‌ته.
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو بریاری ئه‌وه‌یاندابوو كه ده‌نگ به گۆڕان بدرێت، به‌ڵام پاشتر یه‌كگرتوو په‌شیمان بووه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه بڵاویكرده‌وه كه پاش كۆبوونه‌وه‌ی هه‌شته‌م، یه‌كگرتوو پێشنیازی بۆ كۆمه‌ڵ كردبوو كه ئه‌مجاره ده‌نگ به‌گۆڕان بدرێت، بۆیه كۆمه‌ڵ به‌و پێشنیازه رازی بوو، به‌ڵام جارێكی تر پاشگه‌زبوونه‌وه.
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه‌ش، گۆڤاری بزاڤ په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی لیستی خزمه‌ته‌وه كرد، به‌ڵام ناوبراو وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، هه‌ربۆیه فه‌یصه‌ڵ محه‌مه‌د له‌وباره‌وه وتی (من ئاگادری ئه‌وه نیم، به‌ڵام راسته پرسه‌كه دراوه‌ته ده‌ستی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێمان باشه گۆڕان‌و یه‌كێتی سازان بكهنو خۆیان ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه نه‌ك ئێمه ببینه ته‌ره‌ف بۆ لایه‌كیان).
پارتی بریاری خۆی ئه‌دات
پارتی دیموكراتی كوردستان كه خاوه‌نی 3 كورسیه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌ی 11ی ئه‌م مانگه‌ی وه‌ك دوا مۆڵه‌ت دیاریكردووه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی پارێزگار، له‌وباره‌وه زیاد ره‌زا به گۆڤاری بزاڤی وت (ئێمه پێمان خۆشه پارتی‌و گۆڕان له‌نێو خۆیاندا رێكه‌وتن بكه‌ن، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو دوا مۆڵه‌ت دهبێتو پارتی بریاریداوه پشتگیری گۆڕان بكات ئه‌گه‌ر بێتوو پرسه‌كه له‌نێوان هه‌ردوولادا چاره‌سه‌ر نه‌كراو وه‌ك خۆی مایه‌وه).
ناوبراو راشیگه‌یاند كه ئه‌وه بڕیاری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌و لیستی زه‌رد له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پابه‌ند ده‌بێت پێوه‌ی.
گۆڕان دوایین كۆبوونه‌وه‌ی به ئه‌ندامان كردووه
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گرنگه كه ئێستا بووه‌ته كێشه‌ی سه‌ره‌كی له سلێمانی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوایین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیسته‌كه‌ی كردووه‌و بریاری كۆتاییان له‌وباره‌وه داوه، به‌پێی وته‌ی هاوسه‌ر وشیار له‌گرده‌كه‌ی زه‌رگه‌ته كۆبوونه‌وه كراوه‌و ئه‌وه‌یان پێ راگه‌یه‌نراوه كه هه‌ڵوێستی توندیان ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێتوو یه‌كێتی له‌سه‌ر په‌كخستنی ئه‌و پرسه به‌رده‌وام بێت.
پێشتریش محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم به‌گۆڤاری بزاڤی راگه‌یاندبوو كه گۆڕان چاوه‌ڕێی دۆخه‌كه ئهكاتو بریاری كۆتایی له‌وباره‌وه ئه‌دات ئه‌گه‌ر بێتتوو یه‌كێتی سووربێت له‌سه‌ر بریاری خۆی به وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگار.
گله‌یی له كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو ده‌كرێت
به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌و دوو حزبه له‌سه‌ر پرسی پارێزگای سلێمانی، گله‌یی له ئه‌ندامانی ئه‌و دوو حزبه ده‌كرێت، له‌وباره‌وه هاوسه‌ر هوشیار ده‌ڵێت (ئه‌وان له‌ژێر هه‌ژموونی ئێراندان بۆیه نایانه‌وێت ده‌نگ به‌گۆڕان بده‌ن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ترسیان هه‌یه ببنه تهرهفو وا له هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نن كه ره‌نگه ده‌نگدانیان له‌داهاتوودا كێشه بنێته‌وه).
هه‌روه‌ها زیاد ره‌زا له‌باره‌ی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو ده‌ڵێت (ئه‌وان به‌ڵێنیان دابوو كه پرسه‌كه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام دیاره په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌و هۆكاره‌كه‌شی لای خۆیانه).
خزمه‌ت له‌سه‌ر بریاری خۆی سووره
لیستی خزمه‌ت له‌سه‌ر بریاری خۆی سووره‌و ئاماده نییه هیچ گۆڕانێكی تێدا بكات، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌یصه‌ڵ محه‌مه‌د ده‌ڵێت (ئێمه سوورین له‌سه‌ر بریاری خۆمان‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشگه‌ز نابینه‌وه، هه‌ركات یهكێتیو گۆڕان سازانیان كرد، ئه‌وكاتیش ئێمه به‌پێی رێكه‌وتنی ئه‌وان ده‌نگ ئه‌ده‌ین).
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن هیچیان به‌ده‌ست نییه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بێزارییه‌كی زۆریان له‌و دۆخه هه‌یه كه به‌هۆی ناكۆكی‌و كێشه‌ی نێوان گۆڕان‌و یه‌كێتی سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌ڵام هیچیان به‌ده‌ست نییه‌و ناتوانن بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ن.
له‌وباره‌وه هاوسه‌ر هوشیار به بزاڤی وت (به‌داخه‌وه ئێستا شته‌كه له‌ده‌ستی ئێمه‌دا نه‌ماوه، مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كان بوونه‌ته خاوه‌ن بریارو هه‌موو كێشه‌كان له‌وێوه بریاری له‌سه‌ر ئه‌درێت، ده‌بێت چاوه‌ڕێی بریاری ئه‌وان بین، كه ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانییه).