ئەردۆغان: هیچ یەكسانییەك لە نێوان ژن و پیاودا نییە.
25/11/2014 نوسەر: bzavpress

ئەردۆغان: هیچ یەكسانییەك لە نێوان ژن و پیاودا نییە.


ئەردۆغان لەمیانی وتەیەكیدا لە ئیستەنبول وتی رۆڵی ژن بریتییە لە دایكایەتی، "هەندێك كەس لەمە تێدەگەن و هەندێكی دیكەش تێناگەن".

وتیشی ناگونجێت بەیەك شێوە مامەڵە لەگەڵ ژن و پیاودا بكرێت، چونكە ئەوە دژی سورشتی مرۆڤە،"سورشت و نەریت و جەستەیان (ژنان) جیاوازە، ناكرێت ژنێك كە شیر دەدات بە منداڵەكەی لەگەڵ پیاودا یەكسان بێت، هەروەك چۆن ناتوانن داوا لە ژنێك بكەن بچێت زەوی بكێڵێت"