25/11/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نێچیرڤان بارزانیو عەبادی سەردانی توركیا دەكەن
بڕیارە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانو سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەكۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو، سەردانی توركیا دەكەنو سەردانەكەشیان پەیوەندی بە پرسی ئابورییەوە هەیە.
سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا پەیوەند بەچەند پرسێكی ئابورییەوە هەیە لەناوشیدا پرسی فرۆشتنی نەوت، ئاماژەشی بەوە كرد كە سەردانەكەی سەرۆكی حكومەت تەواوكەری سەردانەكەی ئەحمەد داود ئۆغلۆ یە كە بۆ هەرێمی كوردستان كرد.
بەوتەی سەرچاوەكە بڕیارە هەر ئەم هەفتەیە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی توركیا بكات بەهەمان شێوە سەردانەكەی عەبادیش بۆ پرسی ئابوریو نەوتە.